کۆمپانیای سەباح و ووزەی خۆر: بەرەو داهاتوویەکی سەوز

แชร์
ฝัง
  • เผยแพร่เมื่อ 18 มิ.ย. 2023
  • 🌞 لەم ڤیدیۆیەدا سیستەمێکی سەرنجڕاکێشی وزەی خۆر کە لەلایەن کۆمپانیای حەدبای نووێوە دانراوە لەڕێگەی بەشی وزەی نوێبووەوە ئینفینیتی گرین پاوەر، بۆ کۆمپانیای ئەلحەیات کە بریکاری ڕێگەپێدراوی بەرهەمە شیرەمەنیەکانی سەباح. 🏭🔋
    ئەم سیستەمە پێکهاتووە لە دوو ئینڤێرتەری 12 کیلۆ واتی هایبرد مۆدێلی Giant، هەروەها 56 پانێڵ لەخۆدەگرێت کە توانای هەریەکەیان 455W وات، بەمەش کۆی هێزی سیستەمەکە دەکاتە 25.48kW لە خۆرەوە. ☀️🔌
    ئەم سیستەمە تایبەتمەندی زۆری تیایە کە بە تەکنەلۆژیای مۆدێرن (Hetero-junction) HJT دروستکراوە کە نوێترین تەکنەلۆژیایە لە دروستکردنی پانێڵی خۆر لە جیهاندا. ئەم تەکنەلۆژیایە کارایی بەرز و ئەدای نایاب لە گۆڕینی تیشکی خۆر بۆ وزەی کارەبایی دابین دەکات، بەتایبەتی لە هاویندا، چونکە ڕێژەی پلەی گەرمی پانێڵەکان بە شێوەیەکی بەرچاو باشتر دەبێت. ❄️🔌
    لە ڕێگەی ڤیدیۆکەوە ئاگاداری وردەکارییەکانی سیستەمەکە و ڕێکخستنەکەی دەبیت، هەروەها بۆچوونی خاوەن کارگەکە لە کۆمپانیای حەیاتەوە دەبیستیت سەبارەت بە ئەزموونەکەیان لەگەڵ ئەم سیستەمەی وزەی خۆر. ئەوان ئەزموونی خۆیان و ئەو سوودانەی کە لە بەکارهێنانی وزەی خۆر لە پیشەسازییەکەیاندا بەدەستیان هێناوە، و چۆن بەشداری کردووە لە بەدەستهێنانی بەردەوامیی و کەمکردنەوەی تێچووی وزە لەگەڵ ئێوەدا باس دەکەن. 💡💰
    کۆمپانیای ئەلحەیات بە پشت بەستن بەو متمانە زۆرەی کە بە کۆمپانیای حەدبای نوێ و بەرهەمەکانمان لە ژێر لۆگۆی ئینفینیتی دا هەیانە ئێمەیان هەڵبژارد بۆ دانانی یەکێك لە گرنگترین سیستەمەکانیان. پێشتر مامەڵەیان لەگەڵ ئێمە کردووە و ماوەیەکی زۆرە سوودیان لە بەرهەمەکانمان وەرگرتووە، ئەمەش وای لێکردن جارێکی تر متمانەمان پێبکەنەوە کە ئەم سیستەمە گرنگەیان بۆ دابنێین. ئەزموونی درێژخایەنیان لەگەڵ بەرهەمەکانمان و ڕەزامەندی بەرزیان لە کوالیتی و کاراییەکانمان وای لێکردن ئێمە وەک کۆمپانیایەکی متمانەپێکراو هەڵبژێرن بۆ ئەوەی چارەسەری وزەی خۆریان بۆ دابین بکەین. 🌟👍
    ناونیشانی کۆمپانیا: هەولێر، شەقامی کوران مەخموور
    بۆ زانیاری زیاتر یان بۆ داواکردنی بەرهەمەکانمان پەیوەندی بکەن بە یەکێک لەم ژمارانەی خوارەوە:
    07702000006
    07702000009
  • วิทยาศาสตร์และเทคโนโลยี

ความคิดเห็น •