11 ئاسەواری چەوساندنەوە لە جیهانی منداڵی, بەشی4

แชร์
ฝัง
  • เผยแพร่เมื่อ 3 ม.ค. 2025
  • ئاسەواری چەوساندنەوە لە جیهانی منداڵی
    کۆکردنەوە و سەرپەرشتیاری توێژینەوە: کامیل ئەحمەدی
    ئاسەواری چەوساندنەوە لە جیهانی منداڵی (توێژینەوەیەکی گشتگیر سەبارەت بە جۆر و هۆکار و لێکەوتەکانی کاری منداڵان) لەمەڕ دیاردەی کاری منداڵان لە تارانی پایتەختی ئێرانە، کە ساڵی ٢٠٢٣ لە لایەن دەزگای چاپ و پەخشی دانیشفەڕ لە هەولێر چاپ و بڵاو کرایەوە.
    ئەنجامەکانی ئەم توێژینەوە له ڕۆژی ١٢ی مانگی حوزەیران (مانگی جوون) کە ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی کاری منداڵانه، بڵاو بووەوه. لەم کتێبەدا جگە لە ناساندنی ٢٣ جۆری کاری منداڵان، هەندێک لە زەمینه و هۆکارە بنەڕەتییەکانی بەردەوامیی کاری منداڵان و ئەو مەترسییانەی کە به هۆی کارکردنی پێشوەختەوە ئاوقانی منداڵان دەبێتەوە، باس کراوە.
    توێژینەوەی “ئاسەواری چەوساندنەوە لە جیهانی منداڵی” لە چوار بەش پێک هاتووە و لە ڕێگەی وتەکانی ئەو منداڵانەوە، ڕاستەوخۆ خوێنەر لەگەڵ ڕەنج و کێشەکانی منداڵانی کار ئاشنا دەبێت. توێژینەوەکە لە بەشی چوارەمدا بە پشتبەستن بە ئەزموونەکانی کاری مەیدانی و بۆچوونی پسپۆڕان و کۆمەڵگەی ئامانج، هەندێ ڕێکاری بۆ کەمکردنەوەی لێکەوتەکانی ئەم زیانانە خستۆتە ڕوو. هەروەها لەم لێکۆڵینەوەدا هەوڵ دراوە وتەزای کاری منداڵان له ڕوانگەی هەموو چالاکوانە تەوەرییەکانەوە واته منداڵان خۆیان و دایک و باوکیان و خاوەنکاران و چالاکوانان و پسپۆڕانی بواری منداڵان و بەرپرسانی حکومی له ڕێکخراو و ناوەندەکانی پەیوەست بە بواری کاری منداڵان (وەکوو شارەوانی، بێهزیستی (چاکژیانەوە) و هێزەکانی ئینتزامی تاوتوێ بکرێت. کەواتە تێڕوانینێکی فرەلایەنەی بۆ دیاردەی کاری منداڵان هەیە.
    _______________________________
    All social networks 🌐
    Instagram ✨👇
    / kameelahmady
    Twitter (X) ✨👇
    x.com/KameelAh...
    Telegram ✨👇
    telegram.me/s/...
    Aparat✨👇
    www.aparat.com...
    LINKEDIN ✨👇
    / kameel-ahmady-361649106
    ACADEMIA✨👇
    canterbury-ken...
    Website 🌐👇
    kameelahmady.c...
    __________________________________
    1. #منداڵانی_کار
    2. #کۆتاییهاتنی_منداڵانی_کار
    3. #مافەکانی_منداڵان
    4. #پاراستنی_منداڵان
    5. #منداڵان_شیاوی_خوێندن
    6. #داهاتوویەکی_باشتر_بۆ_منداڵان
    7. #کارکردنی_منداڵان_نایاساییە
    8. #ئاگاداربوون_لە_منداڵانی_کار
    9. #پشتیوانی_ لە_منداڵانی_کار
    10. #منداڵانی_کار_بووستێنن
    11.#خوێندنی_مافی_منداڵانە
    12. #پێکەوە_بۆ_منداڵان
    13. #مەهێڵن_منداڵان_کار_بکەن
    14. #پشتیوانی_لە_منداڵان_بکەن
    15. #دەنگی_منداڵانی_کار
    16. #_منداڵان_داهاتوون
    17. #کار_مەکەن_بخوێنن
    18. #منداڵانی_کار_پشتگوێ_مەخەن
    19.واز_لە_منداڵان_بێنن
    20. #مافە_مرۆییەکانی_منداڵان
    21. #منداڵان_پێویستیان_بە_پاڵپشتییە
    22. #خەو_و_خوێندنی_منداڵان
    23. #خەمخۆری_بۆ_منداڵان
    24. #منداڵانی_کار_بووستێنن
    25. #داهاتووی_منداڵان_بنیات_بنێین
    26. #خوێندن_و_کارکردن_دوو_ڕێگەی_جیاوازن
    27. #منداڵان_گرینگن
    28. #دادپەروەریی_بۆ_منداڵان
    25. هەموو_منداڵێک_مافی_هەیە
    30. #هەموو_پێکەوە_بۆ_منداڵان

ความคิดเห็น •