پەتاتە خۆرەکانی فەرهاد پیرباڵ

แชร์
ฝัง
  • เผยแพร่เมื่อ 21 ส.ค. 2024
  • ناساندنی کۆمەڵە چیرۆکی پەتاتە خۆرەکانی فەرهاد پیرباڵ
    چیرۆکی پەتاتە خۆرەکان لە دیارترین چیرۆکی هاوچەرخی کوردییە. پەتاتە خۆرەکان"ی [فەرهاد پیرباڵ] باس لە تاعوونێک دەکات لە شارێک بڵاو بۆتەوە و بەهۆی ئەم تاعوونە دانیشتوانی شار هەموو خواردنێکیان لەبەرچاو کەوتووە و تەنها حەزیان دەچێتە سەر پەتاتە،ئاوی پەتاتەیان دەخواردەوە و ئەوەشی کەمێک دەوڵەمەند بوایە شەربەتی پەتاتەی دەخوارد،پاڵەوانی چیرۆکەکە ناوی فەرەیدوونە، دوای ١٥ ساڵ دوورەوڵاتی دەگەڕێتەوە گوندەکەی خۆیان و بە شانازی و کامەرانییەوە جانتای پڕ لە زێڕی دەخاتە بەردەم خێزانەکەی باوکی بە گازندەوە لێێ دەپرسێت:" باشە ئەم زێڕە چییە کوڕم؟ بە کەڵکی چی دێ؟" فەرەیدوون، نازانێ داخۆ خۆی شێت بووە یان بنەماڵەکەی تێکچون لەو دنیایەی هەموو چاو لە دوای پەتاتەوە، دەستودیارییەکەی فەرەیدوون مایەی زەبوونی و سەرشۆڕییە.
    ئەمێستا دنیای پیرباڵیش هیجی لەوە کەمتر نییە. وەک کەسایەتی چیرۆکەکەی
    بە دنیادا گەڕاوە، زێڕی پاشەکەوت کردووە و لەگەڵ خۆیدا هێناویەتەوە.
    فەرەیدوون کەسێکی هەیە چیرۆکەکەی دەگێڕێتەوە، بەڵام مخابن،
    پیرباڵ خۆی هیچ وەرگێڕێکی نییە.
    #چیرۆک
    #ئەدەبیات
    #کوردی
    #ڤەژین
    #ڤەژین_مێدیا

ความคิดเห็น •