تکایە دیسکرەیبشن بخوێنەرەوە
ฝัง
- เผยแพร่เมื่อ 11 ก.พ. 2021
- ئەمڕۆ هەشت ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مامۆستا شێخ نورالدین موفتی دا تێپەڕدەبێت
ژیاننامەی مامۆستا شێخ نورالدین موفتی
ناوی ته‌واوی ( شێخ نورالدین كوڕی شێخ مسته‌فا ی كوڕی شێخ محمود موفتی كوڕی شێخ عبدالله ی خه‌رپانییه )
به چه‌ند پشتێك ده‌چێته‌وه سه‌ر ئیمام هه‌مزه‌ی ته‌كیه‌ی قه‌ره‌داغ ، له ساڵی 1929 له هه‌ڵه‌بجه له دایك بووه
له ته‌مه‌نی دوو ساڵیدا دایكی كۆچی دوایی ده‌كات و له حه‌وت ساڵیش‌دا باوكی كۆچی دوایی ده‌كات ، خوێندنی سه‌ره‌تایی له‌لای برا گه‌وره‌كه‌ی مامۆستا جه‌میل موفتی ده‌ستپێده‌كات دواتر بۆ خوێندن چه‌ندین گوند و شاری كوردستان ده‌گه‌ڕێت له لای زانا گه‌وره‌كانی وه‌ك ( شێخ نوری بابا عه‌لی ته‌كیه‌یی و شێخ ڕه‌سوڵی ته‌كیه و مه‌لا عبدالكریمی مدرس و مه‌لا ساڵحی تریفه و مامۆستا شێخ عبدالوهاب نێرگسه‌جاڕی و مامۆستا مه‌لا عوسمان پریس و مامۆستا عزیز ی پریس و چه‌ندین مامۆستای دیكه وانه‌ی ئاینی ده‌خوێنێت
پێش وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی زانستی ده‌ستی به دروستكردنی خوێندنگه‌ی ( دار السلام ) له هه‌ڵه‌بجه كردووه ، مامۆستا شێخ نورالدین له ساڵی 1956 له یه كاتتدا ئاهه‌نگی مۆڵه‌تی مه‌لایه‌تی و هاوسه‌رگیری و كردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه‌ی ده‌گێڕێت كه ئه‌وكات حه‌زره‌تی شێخ عوسمان سراج ا‌لدین خۆی مه‌ندیله‌كه‌ی بۆ ده‌پێچێته‌وه ، مامۆستا شێخ نورالدین دووجار بڕوانامه‌ی زانستی وه‌رگرتووه یه‌كه‌میان له‌لای مامۆستا محمد ی دارالاحسان له هه‌ڵه‌بجه و دووه‌میان له‌لای عه‌للامه مه‌لا باقری بالك له خانه‌قای بیاره ، دوای وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی مه‌لایه‌تی تاوه‌كو كۆچی دوایی كرد به‌رده‌وام بوو له گوتنه‌وه‌ی وانه‌ی ئاینی و حوجره‌كه‌ی فه‌قێی لێ نه‌بڕاوه وه مه‌دره‌سه‌كه‌ی وه‌ك به‌شێك بووه له مه‌دره‌سه‌ی بیاره وه له‌لایان حه‌زره‌تی شێخ عوسمان سراج ا‌لدین نه‌قشبه‌ندی سه‌رپه‌رشتی كراوه ، هیچ كات له نێو كایه‌ی سیاسی‌دا نه‌بووه و پێی وا بووه نابێت مه‌لا له‌نێو كایه‌ی سیاسی‌دا بێت
گرنگترین به‌رپرسیارێتی و كاره‌كانی مامۆستا شێخ نورالدین موفتی:-
یه‌كه‌م : دروستكردنی مزگه‌وتی دارالسلام
دووه‌م : دامه‌زراندنی خه‌تمه‌ی نه‌قشبه‌ندی له دارالسلام
سێیه‌م : به‌رپرسی لیژنه‌ی فه‌توای هه‌ڵه‌بجه
چواره‌م : به‌ڕێوه‌به‌ری دواناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه
وه له ڕۆژانه نه‌زری كردووه 1000 سه‌ڵاوات بدات له دیداری پێغه‌مبه‌ر (صل الله علیه وسلم) ، وه چه‌ندان زانا و كه‌سایه‌تی دیار له خزمه‌تیا خوێندویانه و بڕوانامه‌یان وه‌رگرتووه ، پاش به‌ڕێكردنی 84 ساڵ له ته‌مه‌نی و زیاتر له 50 ساڵ وانه گوتنه‌وه و له شه‌وی یانزه له‌سه‌ر دوانزه‌ی 2 ی 2013 له شاری هه‌ڵه‌بجه كۆچی دوایی كرد له‌دوای خۆی پێنج كوڕی له‌دوای خۆی به‌جێھێشت كه ئێستا سه‌رجه‌میان ڕێگه‌ی خۆیان گرتووه و ئێستا مامۆستای ئاینی ن به‌ناوه‌كانی ( مامۆستا شێخ عمر ، مامۆستا شێخ عوسمان ، مامۆستا عرفان موفتی ، مامۆستا مه‌زهه‌ر موفتی ، مامۆستا محمد ).