بەیتی برایمۆک/ مەولوود گوڵینگ

แชร์
ฝัง
  • เผยแพร่เมื่อ 28 ส.ค. 2024
  • 🎼بەیتی برایمۆک بە دەنگی مەولوود کلینیک ناسراو بە [مەولوود گوڵینگ] خەڵکی #کانی‌سێو
    / 2256851811290905
    ....
    مەولوود کلینیک ناسراو بە "مەولوود گوڵینگی کانی‌سێو" ڕێکەوتی ٤ی ڕەزبەری ١٢٩٥ (١٢٩٥/٧/٤) لە ئاوایی کانی‌سێو سەر بە ناوچەی گەورکایەتی مەهاباد لەدایک بووە. نێوی بابی ڕەسووڵ (ڕەسوول گوڵینگ) و نێوی دایکی خەدیجە بووە کە بابی خەڵکی خەلیفان (سەر بە مەنگوڕایەتی مەهاباد) و دایکشی خەڵکی باشووری کوردستان بووە. دوای پێکهێنانی ژیانی هاوبەشی مام‌ڕەسوول و پوورخەدیج لە گوندەکانی گەنەدار و خەلیفان و قالوێ‌زندان ژیان دەکەن کە ئاخر مەنزڵگەی ژیانیان لە گوندی کانی‌سێو دەبێ و لەوێ دەگیرسێنەوە.
    بەرهەمی ئەو ژیانە سێ کوڕ بە ناوەکانی "مەولوود، خدر و قادر" گوڵینگ دەبێ. هەر لەسەردەمی منداڵییەوە "مام مەولوود" و "مام خدر" فێری مەقامەکانی فۆلکلۆری کوردەواری وەکوو "مەقاماتەکان، بەیت، گەلۆ و حەیران" دەبن و هەر لەو دەمەوە دەست بە خوێندنی ئەوان دەکەن.
    هەرچەند ئاسەوارێکی تۆمار کراو لە "مام ‌خدر" نییە، بەڵام بە خۆشییەوە دوو بەرهەم لە "مام‌ مەولوود" بەنێوەکانی "برایمۆک" و "شەودرەنگە" هەیە کە لە ئاخرییەکانی دەهەی ٦٠ی هەتاوی لە لایان دەنگ‌وڕەنگی ناوەندی مەهاباد تۆمار کراون.
    بەو گوێرەی کە بنەماڵە و خزم‌وکەس و دۆست و ناسیاو لەسەر هونەری خۆوێژی "مام‌ مەولوود" باس دەکەن، ناوبراو بێجگە لە "برایمۆک" و "شەودرەنگە"، "کورتەلاسی باڵەکیان" و "ناسر و ماڵماڵ" ، "سوارۆ" ، "گوڵە‌جوان" و "پاییزە" و "بەهارە"ی گووتووە کە بەداخەوە لەبەر نەبوونی ئیمکاناتی ئەو سەردەم هیچیان تۆمار نەکراون.
    شایانی باسە "مام‌ مەولوود" بێجگە لەوەی کە لە هونەری فۆلکلۆریک‌دا مامۆستایەکی کارامە بووە لەبواری سەنعەتیشدا دەستێکی باڵای لە ئاسنگەری‌دا هەبووە، ناوبراو لە سازکردنی چەقۆ، چەکوچ‌ودەزگای ماڵەغان، کەوش و... دەستێکی لێهاتووی هەبووە.
    سەرەنجام "مەولوود گوڵینگ" لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا لە ڕێکەوتی ١٤ی بەفرانباری ١٣٧٨ی هەتاوی (١٣٧٨/١٠/١٤) لە شاری بۆکان کۆچی دوایی دەکات و هەر لەوێ بە خاک دەسپێردرێ.
    ....
    سپاسی کاک ڕێبوار عەجەمی دەکەین که ئەم بابەتەی تایبەت بۆ گروپی ئەدەبیی زارەکیی کوردی نامادە کردووە.
    / 2255465924762827

ความคิดเห็น • 4