قەزای دوكان‌و ناحیەی پیرەمەگروون

แชร์
ฝัง
  • เผยแพร่เมื่อ 12 ก.ย. 2024
  • لەقەزای دوكان‌و ناحیەی پیرەمەگروون، سەرۆكی كۆمەڵ، لەگەڵ مامۆستایانی ئاینی کۆدەبێتەوەو ژمارەیەك چالاكیی کۆمەڵایەتیی ئەنجام دەدات
    ڕۆژی چوارشەممە 24/7/2024مامۆستا عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، بەیاوەریی ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی‌و بەرپرس‌و ژمارەیەك لەئەندامانی مەكتەبی زانایان‌و ژمارەیەك لەئەندامانی مەڵبەندی سلێمانی، سەردانی قەزای دوكان‌و ناحیەی پیرەمەگروونی كردو، ژمارەیەك كۆبوونەوەو سەردانی كۆمەڵایەتیی ئەنجامدا.
    لەدەستپێكی چالاكییەكانیدا لەناحیەی پیرەمەگروون، سەردانی ئەنجوومەنی پیرەمەگروونی كۆمەڵی دادگەریی كردو، لەگەڵ ئەنجوومەنەكانی خوشكان‌و برایان‌و، ستافی لقی پیرەمەگروونی دەزگای نووری حیكمە، كۆبۆوە.
    سەرەتای كۆبوونەوەكە سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی، باسی لە هەل‌و مەرج‌و گۆڕانكارییە سیاسییەكانی عێڕاق‌و هەرێمی كوردستان بەگشتیی كرد، كە بەداخەوە دەستەڵاتدارانی هەرێم ئەم دۆخە نەخوازراوەیان دروست كردوەو، نەیانتوانیوە بەئەركی خۆیان هەڵسن‌و كەمتەرخەمی زۆریان كردوە بەرانبەر بە ماف‌و بژێوی‌و خزمەتكردنی هاوڵاتییان، دەستەڵاتداران دۆخەكەیان گەیاندۆتە ئاستێك كۆتاییەكەی ناڕوونەو بەرپرسانی هەرێم خۆیان لەقەیرانەكان بێ ئاگا دەكەن.
    لەبەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا مامۆستا عەلی باپیر گوتی: ئێمە وەكو كۆمەڵی دادگەریی ئەوەی پێمان بكرێ كەمتەرخەمی ناكەین‌و دڵسۆزانە بەئەركی سەرشانی خۆمان هەڵدەستین لەخزمەتكردنی هاونیشتیمانیانی خۆمان.
    لەكۆتاییشدا سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی سوپاس‌و دەستخۆشیی ئاڕاستەی ڕێكخستنەكانی سنوورەكە كرد، كە چالاكانە بەئەركی خۆیان هەڵدەستن‌و كارو پڕۆژەی كۆمەڵی دادگەریی لە سنوورەكە بەئەنجام دەگەیەنن.
    دوای نیوەڕۆی هەمان ڕۆژیش لەقەزای دوكان مامۆستا عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، لەگەڵ ژمارەیەك لە مامۆستایانی ئاینیی سنووری قەزای دوكان‌و ناحیەی پیرەمەگروون كۆبۆوە.
    لەو كۆبوونەویەدا مامۆستا عەلی باپیر ئاماژەی بە بارودۆخی ناوخۆو عێڕاق‌و ناوچەکە کردو ڕایگەیاند: بارودۆخی سیاسیی لە خراپترین دۆخدایەو دەستەڵاتدارانی هەرێمیش بێباکن بەرانبەر بە كێشەو قەیرانەكان.
    سەبارەت بە ئەركی زانایانیش، مامۆستا عەلی باپیر گوتی: مامۆستایان‌و زانایان توانیویانە ڕۆڵێكی بەرچاو ببینن لەگەیاندنی دینی خوا، هەروەها مامۆستایان دەتوانن ڕۆڵی زیاترو کاریگەرتر ببینن جگە لە وتاری هەینی.
    لەتەوەرێكی دیكەی گوتارەكەیدا، سەرۆكی كۆمەڵ گوتیشی: زانایان دەبێ بەردەوامبن لەهەوڵەكانیان لەسەر پەروەردەكردنی تاك تاكی كۆمەڵگا بە بیركردنەوەی نوێ‌و دوورخستنەوەیان لە هەرجۆرە فیكرو مومارەسەیەكی پەڕگیریی‌.
    سەرۆكی كۆمەڵ جه‌ختیشی كرده‌وه‌،‌ پێویسته‌ زانایانی ئاینیی چاوكراوه‌ترو هۆشیارانه‌تر مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ڕووداو و پێشهات‌و گۆڕانكارییه‌كاندا بكه‌ن‌و، سەرۆكی كۆمەڵ بە زەرووریشی زانیی، زانایان پەیامی جوانی ئیسلام وەك خۆی‌و بە زمانێكی شیرین بگەیەنن.
    له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كەشدا ئاماده‌بووان چەندین پرسیارو پێشنیاریان ئاڕاسته‌ی سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كردو، لەلایه‌ن به‌رێزیشیانه‌وه وه‌ڵامی پێویست درایەوه.
    هەرلەدرێژەی كاروچالاكییەكانیدا مامۆستا عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، هاوڕێ لەگەڵ بەرپرس‌و ئەندامانی مەكتەبی زانایان‌و، ژمارەیەك لە ئەندامانی مەڵبەندی سلێمانیی‌و، ئەندامانی ئەنجوومەنی پیرەمەگروون، لەناحیەی پیرەمەگروون، ژمارەیەك بنەماڵەی شەهیدان‌و كەسایەتیی‌و پیاوماقووڵ‌و نەخۆش‌و مامۆستایانی ئاینیی بەسەركردەوە.
    ئەم بەڕیزانەی كە سەرۆكی كۆمەڵ سەردانی كردن:
    1- بنەماڵەی شەهید زانا حاجی.
    2- كاك عومەر سەرگەڵوویی.
    3- پرسەی كۆچكردوو كاك عەلی سەرگەڵوویی.
    4- حاجی موحەممەد خەلەكانیی.
    5- مامۆستا مەلا سەعدالله دۆڵمازەڵەیی.
    6- كاك عومەر بابەكر.
    7- بنەماڵەی شەهید ئازاد قەڵاتیی.
    8- بنەماڵەی شەهید مەلا خدر شارستێنیی.
    9- كاك شێخ خالید مەلا جەلال.
    10- كاك حاجی عەلی جەلال جۆبلاخیی.
    مامۆستا عەلی باپیر لەنیزیكەوە لەهەواڵی تەندرووستیانی پرسیی‌و، دووعای شیفای بەپەلەی بۆ نەخۆشەكان كردو، لەخواش پاڕایەوە كە كۆچكردووان بەبەهەشتی خۆی شاد بكات.
    لەسەرجەم دیدارەكانیشدا سەرۆكی كۆمەڵ، جەختی لەسەر گیانی برایەتیی‌و تەبایی نێوان سەرجەم چین‌و توێژەكان كردەوە.
    لەلایەن خۆشیانەوە ئەو بەڕێزانەی كە سەردانیان كرا، ڕۆڵی مامۆستا عەلی باپیرو كۆمەڵی دادگەرییان لەگۆڕەپانی سیاسیی عێڕاق‌و هەرێم بەگرنگ وەسف كردو سوپاس‌و پێزانینیشیان ئاڕاستەی وەفدە باڵاكەی كۆمەڵ كرد، لەبەرانبەر دیدارو سەردانەكانییدا
    ڕاگه‌یاندنی مه‌كته‌بی مامۆستا عه‌لی باپـیر
    إعلام مكتب الشيخ علي باپـیر
    Ali Bapir’s Media Office
    بۆ ئاگاداربوون له‌ دوایین هه‌واڵ‌و چالاكیی‌و بابه‌ته ‌جۆراوجۆره‌كانی مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌لی دادگه‌ریی كوردستان، جۆینی ئه‌م كه‌ناڵانه‌ بكه‌ن:
    1- ڤایبه‌ر
    Join ڕ. مه‌كته‌بی م عه‌لی باپیر invite.viber.com/
    ... on Viber
    2- واتس ئاپ:
    chat.whatsapp....
    3- تلگرام:
    t.me/Alibapir19
    ئێمه‌ له‌سۆشیال میدیا:
    1- پێگه‌ی تایبه‌تی مامۆستا عه‌لی باپیر:
    alibapir.net/?p...
    2- كه‌ناڵی تایبه‌تی مامۆستا عه‌لی باپیر له‌ یوتیوب:
    / alibapiralibapir
    ...
    3- لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی مامۆستا عه‌لی باپیر له‌ فه‌یسبوك:
    www.facebook.c...
    4- لاپه‌ڕه‌ی ڕاگه‌یاندنی مه‌كته‌بی مامۆستا عه‌لی باپیر
    / alibapirpressandmediao...
    5- ئینستگرام:
    / alibapirpressandmediao...
    ئه‌پلیكه‌یشنی سایتی مامۆستا عه‌لی باپیر:
    ئه‌ندرۆید:
    play.google.co...
    IOS:
    apps.apple.com...

ความคิดเห็น • 2