مامۆستا عەلی باپیر: هەر کەسێك بە ویژدانەوە لە کۆمەڵ بڕوانێ، دەزانێ خاوەن دەستکەوتی زۆرە

แชร์
ฝัง
  • เผยแพร่เมื่อ 26 ส.ค. 2024
  • مامۆستا عەلی باپیر: هەر کەسێك بە ویژدانەوە لە کۆمەڵ بڕوانێ، دەزانێ خاوەن دەستکەوتی زۆرە
    ڕۆژی هەینی ٣١ / ٥ / ٢٠٢٤ مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، ئامادە بوو لە مەڕاسیمی ڕێزلێنانی شەهیدان و بریندارانی تاوانی مووشەکبارانی بارەگاکانی کۆمەڵ لە هەورامان لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە لە بەهاری ٢٠٠٣، کە تێیدا ٤٣ پێشمەرگە شەهید بوون و دەیانی دیکەش بریندار بوون. مەڕاسیمەکە لەلایەن مەکتەبی شەهیدان و پێشمەرگە دێرینەکان سازکرابوو و، بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵا و ئەنجوومەنی دامەزرێنەران و سەرکردایەتی و خانەوادەی شەهیدان و برینداران لە هۆڵی تەوار لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو و، هاوکات بوو لەگەڵ بیست و سێیەمین ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی کۆمەڵ.
    لە مەڕاسیمەکەدا مامۆستا عەلی باپیر وتارێکی پێشکەش کرد، مە ئەمەی خوارەوە پوختەكەیەتی:
    سەرەتا مامۆستا ڕووی کردە کەسوکاری شەهیدان و گوتی: زۆر دڵخۆش و سەربەرز بن کە خاوەنی ئەو شەهیدانەن، ئەوان زۆر سەربەرز و ئاسوودەن لە ژێر بەیداخی (لا ٳلە ٳلا اللە، محمد رسول الله)دا شەهید بوون و، {وَمَا نَقَمُوا مِنْهُمْ إِلَّا أَن يُؤْمِنُوا بِاللَّهِ الْعَزِيزِ الْحَمِيدِ (8)} سورة البروج. ئەوە شانازییەكە خوا هەموو كەسێكی بە شایستە نازانێ، ئەوەی لە ڕێی خوادا دەڕوا سەربەرزە و، كەسوكاریشی پێی سەربەرزن و جێی شانازییانە وەكو چۆن جیی شانازی ئێمەیە، ئەو جۆرە دنیا بەجێهێشتنە دەبێ پیرۆزبایی لێبكرێ.
    مێژووی كورد بە زۆریی بریتی بووە لە خۆخۆریی و ناتەبایی و ناكۆكی. مووشەکباران کردنی بارەگاکانمان کارێکی ستەمکارانە بوو، لەو کاتەدا هیچ یەك لەو لایەنانەی هاوخەباتمان بوون لە شاخ، كەس نەهات سەرەخۆشییمان لێ بکات و دەردە دڵیەكمان لەگەڵ بكات، یاخود بە ئەمەریكییەكان بڵێ: زوڵمتان لەوانە كرد. بەڵكو ئەوانیش لەگەڵ ئەمەریكا چەپۆكیان بە ئێمە دادا و، بنكە و بارەگاكانمان كە لە حزبی بەعسمان گرتبوون لە بەردەستیان دەرهێناین و، خەڵكێكی زۆرمان لەلایەن هەردوو حزبی حوكمڕانەوە گیران، ئێستا دەبێ ئەوان خەجاڵەتی بكێشن و ئارەقی شەرمەزاریی بڕێژن كە بۆچی وایان لە هاوسەنگەر و هاوخەباتەكانی خۆیان كرد.
    ئێمە ئیسلام فێری كردووین ژیان بە ڕق و قین و تۆڵەكردنەوە نەبەینە سەر، ئێمە ڕەوشتمان لەوە بەرزترە، بەڵكو نزای هیدایەتیان بۆ دەكەین. ئەم میللەتەی ئێمە هەر لە سەردەمی میرنشینەكانەوە هەتا ئەو ڕۆژگارەی تێیدا دەژین باجی خۆخۆریی و ناتەبایی و ناڕێكی دەدەین، باجی ئەوە دەدەین ئامادەین بچین دەستی دوژمن ماچ بكەین بەڵام ئامادە نین تەوقە لەگەڵ برایەكەی خۆماندا بكەین. بۆچی نەوقەكە ناكەی بە سەربەرزیی، بەڵام دەچی دەستی دوژمن ماچ دەكەی كە ئەو لێت ڕازی نابێ هەتا كۆیلایەتیشی بۆ نەكەی، كاتێكیش كۆیلایەتی بۆ ئەو دەكەی خێرت پێوە نامێنێ. ئێمە وەكو كۆمەڵی دادگەریی هەرگیز شتی وامان نەكردوەو ناشیكەین، چونكە دین و مەبدەئێكمان هەیە ڕێمان لێ دەگرێ شتی نزم و پەست بكەین، یان بەدوای شەڕی كۆنە قین و تۆڵەسەندنەوەدا بگەڕێین.
    ئێمە بیست و سێ ساڵ لەمەوپێش لە ٣١ / ٥ / ٢٠٠١ وەكو درێژەپێدەری ئەم كار و كاروانی ئیسلامییە كە لەم وڵاتەماندا بووە و، بۆ پاراستنی كاروانی فیداكاریی و جوامێریی و بەرگری كردن لە خەڵك و خاك و وڵات،لەژێر بەیداخی ئیمان و ئیسلامدا كۆمەڵمان ئیعلان كرد. هەر لە ڕاگەیاندنی کۆمەڵیشەوە تاكو ئێستا، نسكۆو هەوراز و نشێوی زۆرمان هاتوونە پێش و، بەهانەی زۆرمان پێ گیرا، بەڵام ئێمە خۆمان كۆنتڕۆڵ كرد، چونكە دەمانزانی كاردانەوەی نا مەدروس سوودی نیە و، خۆمان و میللەتەكەشمان زەرەری گەورەتر دەكەین. پابەند بووین بە بنەماکانمان کە لە قوڕئان و سوننەتەوە هەڵمانهێنجاون، یەندایەتیی بۆ خوا و دڵسۆزیی بۆ پێغەمبەری خوا "صلی الله علیه وسلم"، ئێمە ناڵێین هەر خۆمان بە تەنیا پارێزەری ئیسلام و ڕێبازی پێغەمبەری كۆتایین "صلی الله علیه وسلم"، بەڵام خۆشمان لەو كاروانەدا دەبینین، خۆمان بە دۆست و هاوكاری هەموو لایەك دەزانین و، پێشمان وایە ئەم میللەتەی ئێمە كاتێك بە ئەنجامێكی باش دەگا كە بەو ڕووحیەتەوە پێكەوە مامەڵە بكا كە هەموومان پێویستییمان بە یەكدی هەیە. خاڵە لاوازەکانی هەرێم سەرچاوە دەگرن لە عەقڵ و دڵ بچووکیی و دەمارگیریی و تەنیا خۆ ویستی و خۆپەسندیی. بۆ دەرچوونیش لەم لاوازییە، پێویستە دڵ و دەروونمان بگۆڕین بەرەو ئاقاری ڕەفتاری چاكە، عەقڵ و دڵمان گەورە بکەین بۆ فەزای فراوانی نیشتمان بۆ ئەوەی جێی هەموو خەڵكی تیدا ببێتەوە. خوا دەفەرموێ: {إِنَّ اللّهَ لاَ يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّى يُغَيِّرُواْ مَا بِأَنْفُسِهِمْ (11)} سورة الرعد.
    ڕاگه‌یاندنی مه‌كته‌بی مامۆستا عه‌لی باپـیر
    إعلام مكتب الشيخ علي باپـیر
    Ali Bapir’s Media Office
    بۆ ئاگاداربوون له‌ دوایین هه‌واڵ‌و چالاكیی‌و بابه‌ته ‌جۆراوجۆره‌كانی مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌لی دادگه‌ریی كوردستان، جۆینی ئه‌م كه‌ناڵانه‌ بكه‌ن:
    1- ڤایبه‌ر
    Join ڕ. مه‌كته‌بی م عه‌لی باپیر invite.viber.com/
    ... on Viber
    2- واتس ئاپ:
    chat.whatsapp....
    3- تلگرام:
    t.me/Alibapir19
    ئێمه‌ له‌سۆشیال میدیا:
    1- پێگه‌ی تایبه‌تی مامۆستا عه‌لی باپیر:
    alibapir.net/?p...
    2- كه‌ناڵی تایبه‌تی مامۆستا عه‌لی باپیر له‌ یوتیوب:
    / alibapiralibapir
    ...
    3- لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی مامۆستا عه‌لی باپیر له‌ فه‌یسبوك:
    www.facebook.c...
    4- لاپه‌ڕه‌ی ڕاگه‌یاندنی مه‌كته‌بی مامۆستا عه‌لی باپیر
    / alibapirpressandmediao...
    5- ئینستگرام:
    / alibapirpressandmediao...
    ئه‌پلیكه‌یشنی سایتی مامۆستا عه‌لی باپیر:
    ئه‌ندرۆید:
    play.google.co...
    IOS:
    apps.apple.com...

ความคิดเห็น • 9

  • @MaHiMahammad21
    @MaHiMahammad21 2 หลายเดือนก่อน

    زانای زۆر گەورە و خەمخۆرمان❤❤

  • @user-kv1qr9sx7c
    @user-kv1qr9sx7c 2 หลายเดือนก่อน

    دەست خۆش مامۆستا

  • @raminrazi1328
    @raminrazi1328 2 หลายเดือนก่อน

    به داخوه

  • @arinomed3510
    @arinomed3510 2 หลายเดือนก่อน

    تررررووورووحيودزي لوتكه تێ پە ڕان تۆلە کوێي بۆدنگناکە ی

  • @edres1239
    @edres1239 2 หลายเดือนก่อน +1

    تو خوت هيلاك مه كه دينيا به كير ته وه

  • @halgurddwzy2052
    @halgurddwzy2052 2 หลายเดือนก่อน

    تتفففف عەلە ئێرانی بێناموس دین فرۆشی ژنباز