گوڵ بژێرێك لە دیوانەکەی ناری بەدەنگی باست حەمە غەریب
ฝัง
- เผยแพร่เมื่อ 8 ก.ย. 2024
- مەلا كاكە حەمەی بێلوو
مەلا كاكە حەمەی بێلوو كە لەدنیای ئەدەبدا بە(ناری) ناسراوە
ساڵی 1874لەگوندی بادەڵانی ناوچەی شلێری سەر بەقەزای پێنجوێن لەدایك بووەو لەئامێزی خێزانێكی ئاینپەروەردا گەورە بووە.
سهرهتا لای باوكی خوێندویەتی و دواتر بۆ خوێندنو وەرگرتنی زانیاری ئاینی چۆتە ناوچە جیاجیاكانی باشورو خۆرهەڵاتو باكوری كوردستانو ساڵی 1897 ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتووەو وەك زانایەكی ئاینی روناكبیر خزمەتی كردووە.
ناری ئەگەڕێتەوە بۆ مەریوان و لەساڵی 1904ەوە تا دوا رۆژەكانی ژیانی وەك مامۆستای حوجرەی گوندی بێلوو خزمەت ئەكاو هەر بۆیەش لەناو خەڵكدا بە مەلا كاكە حەمەی بێلوو ناسرابوو.
ناری هەر لەسەرەتای ژیانی گەنجییەوە بایەخی بەبواری ئەدەب دابوو و دەستی هۆنینەوەی شیعر كردبوو، لەرشتە جیا جیاكاندا شیعری نوسیوەو خاوەنی دەیان شیعری بەرزە.
ناری خاوەنی دیوانی خۆیەتیو چەند جارێك دیوانەكەی چاپ كراوەتەوەو لەم ساڵانەدا عوسمان عارف ناری زادەی نەوەی شاعیر دیوانەكەی بەشێوەیەكی جوان چاپو بڵاو كردەوە.
ئەم شاعیرە گەورەیەی كورد لە 2ی نیسانی 1944 بۆ دوا جار چاوەكانی لێكناو چووە دنیای نەمرانی كوردستانەوەو لە گوندی بێلووی ناوچەی مەریوانی كوردستانی خۆرهەڵات بەخاك سپێردرا.