هەندێ لە هۆنراوەکانی مەولەوی شاعیر بەدەنگی باست حەمەغەریب

แชร์
ฝัง
  • เผยแพร่เมื่อ 27 ก.ย. 2017
  • کورتەیەك لە ژیانامەکەی
    لە ساڵی ١٨٠٦(١٢٢١ی کۆچی) لە گوندی سەرشاتەی ناوچەی تاوگۆزی باشووری کوردستان لە دایک بووە. لە سەرەتادا لە حوجرەکەی باوکی لە دێی بێژاوە لە نزیکی هەلەبجە دەست دەکات بە خوێندن و دواتریش بۆ درێژە پێدان بە خوێندنەکەی ڕوو لە خوێندنگە بەناوبانگەکانی ناوچەی ئەردەڵان و بابان دەکات. مەولەوی بەشی زۆری تەمەنی بە ھەژاری بەسەربردووە، ئەو کاتەی لە سەرەتای خوێندندا بووە باوکی مردووە، ناچار بۆ بەخێوکردنی خوشک و براکانی وازی لە خوێندن ھێناوە بۆ ماوەیەک و پاشان گەڕاوەتەوە سەر خوێندنەکەی. لە سلێمانی لای مەلا عەبدولڕەحمانی نۆدشیدا کەموفتی سلێمانی و مامۆستای مزگەوتی مەڵکەندی بووە خوێندنی تەواو کردووە و ئیجازەی دەرس وتنەوەی وەرگرتووە. دیسان گەڕاوەتەوە بۆ گوندەکانی دەوروبەری ھەڵەبجە و دواتریش لە سەرشاتە خۆی بە مەلایەتی و نووسینەوە خەریک کردووە. عەنبەرخاتوونی ھاوسەری حەوت ساڵ بەر لە خۆی مردووە. ئەمەش کارەساتێکی گەورە بووە و کاریگەری زۆری کردۆتە سەر شێعرەکانی مەولەوی. مەولەوی لە دوا ساڵەکانی ژیانیدا کوێر بووە و ئەمەش کاری زۆر کردۆتەسەر دەروونی و لە چەند پارچە شێعردا دەردەکەوێت. ھەروەھا کارەساتێکی دیکەش کە بەسەر مەولەویدا ھاتووە، سووتانی کتێبخانەکەی بووە و گومانیش لەوەدا نیە کە بەشێک لە کار و بەرھەمەکانی تێیدا سووتاوە. مەولەوی لەساڵی ١٨٨٢(١٣٠٠ کۆچی) کۆچی دوایی ئەکا و لە گۆڕستانی ئەسحابە لە سەرشاتە نێژراوە.
  • ภาพยนตร์และแอนิเมชัน

ความคิดเห็น • 25

  • @sarhangbahadin2730
    @sarhangbahadin2730 5 ปีที่แล้ว +8

    دەنگی ئەم باسطەش عەجیبە ، باسط فارس بوایە ئێستا دنیا ناسیبووی ، هاوار بەماڵم ئەمە شیعری مەولانا بخوێنێتەوە ئەبێ چی لێ دەرچێ

    • @Qadirzada
      @Qadirzada  5 ปีที่แล้ว +1

      دەستەکانت خۆش. کورد بێ خاوەنە خۆش خۆی بەخاوەنی هیچ نازانێ. بەڵی بەڕاستی دەنگی باست تایبەتە

  • @samalmansur9289
    @samalmansur9289 6 ปีที่แล้ว +4

    شعری مەولەوی بە دەنی باست ❤❤❤❤

  • @nazanin935
    @nazanin935 3 ปีที่แล้ว +2

    سڵاو بۆ ڕوحی مەولەوی ، صەدات هەر خۆشبێت کاکە باصط گیان

  • @lanolawe8933
    @lanolawe8933 3 ปีที่แล้ว +1

    Nawazaya drwd

  • @iky3194
    @iky3194 5 ปีที่แล้ว +1

    قوربانی ئەو شیعر ئەو صەوتە........❤️🤲🏻🔐

  • @osmankarim1390
    @osmankarim1390 4 ปีที่แล้ว +3

    دەستان خۆش بە

    • @Qadirzada
      @Qadirzada  4 ปีที่แล้ว

      سوپاس کاك عوسمان

  • @user-xe7jb1ws2o
    @user-xe7jb1ws2o 6 ปีที่แล้ว +1

    دەست خۆش

  • @xanm1233
    @xanm1233 2 ปีที่แล้ว +2

    بەیادی ئەو ڕۆژانەی فێری کردم مەولەوی بناسم 😢😢😢
    ١٥/١١/٢٠٢١

    • @eennnnn8629
      @eennnnn8629 2 ปีที่แล้ว

      la ktebi kurdia nasewta😂

  • @benpirouzi1331
    @benpirouzi1331 6 ปีที่แล้ว +1

    das xosh ,zor jwano bah jiga boo am video wah ,har bejin

    • @Qadirzada
      @Qadirzada  6 ปีที่แล้ว

      سوپاس و پێزانین ئەزەزم لە گەڵ تۆی بەرێزدا

  • @mohammedtahir3519
    @mohammedtahir3519 6 ปีที่แล้ว +1

    قوربانی شیعرەکانت مەولەوی گیان

    • @Qadirzada
      @Qadirzada  6 ปีที่แล้ว

      مەولەوی لوتکەی شیعری کوردیە

    • @mohammedtahir3519
      @mohammedtahir3519 6 ปีที่แล้ว +2

      ماڵپەڕی قادرزادە تاوەگۆزین ئێمە برام باپیر مانە مەولەوی گیان دەستت نەیەشێت

    • @Qadirzada
      @Qadirzada  6 ปีที่แล้ว

      سوپاس کاکە موحەمەد گیان، ڕێزو خۆشەویستیم هەیە بۆتان بۆ هەموو ئاشقانی مەولەوی

  • @user-ps9yq9rm5w
    @user-ps9yq9rm5w 2 ปีที่แล้ว

    Pir xweşe

  • @shortsislame8141
    @shortsislame8141 2 ปีที่แล้ว +1

    ڕەحمەت لە باوكت 😍

    • @Qadirzada
      @Qadirzada  2 ปีที่แล้ว

      لە باوکی تۆش

  • @AroKurdistan
    @AroKurdistan 9 หลายเดือนก่อน

    29:45 kurdi

  • @noorishwany793
    @noorishwany793 2 ปีที่แล้ว +1

    سلاو له و ده نكه بر له زوزو خه يال و غه مه كاتي كوي له و هونراوه يه ده كري به ده نكي ماموتاي بايه به رزي خويندنه وه ي هونراوه ي كوردي ده ت خاته نيو ده رياي غه م و بير كردنه وه كريان هه ر بميني هه ر ته ندروست بيت روحي مولوي شاد ىهه و شاعيره به رزه

    • @Qadirzada
      @Qadirzada  2 ปีที่แล้ว

      سڵاو لەتۆش کاکە شوان، سوپاس بۆ دەربڕینی هەستە جوانەکەت

  • @fariba8918
    @fariba8918 2 ปีที่แล้ว

    جۆشی کورەی مەیل دڵ‌ستانییەن
    دەواش هەوای فەرد زمستانییەن
    کەسێک ئەتوانێ مەعنی کاتۆ؟
    دڵستانیەن؟
    فەرد؟