کتێبی مەجلیسی ئەولیا نوسینی : مامۆستا مەلا محەمەدی شەلماشی

แชร์
ฝัง
  • เผยแพร่เมื่อ 19 ก.ย. 2024
  • خوێنەر و گوێگری بەڕێز، دوای ئەوەی کە ژیانی ئەو بیست و پێنج پێغەمبەرەم نووسی کە خواوەندی گەورە لە قورئانی پیرۆزدا بە ئاشکرا ناویان دەبات بڕیارم دا کە ژیان و کەشف و کەرامات و بەسەرهات و زوهد و تاعەت و فەرمایشتی چەند ئەولیای گەورە لە ئەولیای ئۆمەتی پێغەمبەر بنوسم و بیکەمە کتێبێک و لە مەجلیس و کۆڕی دانیشتندا بۆ خەڵکی بخوێندرێ و لە چەند دەقیقەو سەعاتی ژیانیاندا بە دڵێکی پڕ لە ئیمان و باوەڕەوە هەر ڕۆژە بچنە مەجلیسی یەکێک لە پیاوە گەورانەوە، مشت و ماڵی عەقیدەو بیر و باوەڕیان بکەنەوە، لەوانەشە هەندێک لە زانایان و خوێنەرە بەڕێزەکان بڵێن: تازە باوی ئەو جۆرە قسەو باسە نەماوە، بەڵام بە لای منەوە لەبەر ئەو چەند هۆیەی خوارەوە، یادی ئەو جۆرە پیاوە بەرز و پیرۆزانە بە سوودە.
    یەکەم لەبەر ئەو حەدیسە شەریفەی، کە حەزرەتی عومەر ـ ڕەزای خوای لێبێت ـ لە پێغەمبەرەوە بۆمان دەگێڕێتەوە، کە ڕۆژێک پێغەمبەر فەرمووی { بەڕاستی لە ناو عەبد و بەندەکانی خوادا، کۆمەڵێک هەن، نە پێغەمبەرن، نە شەهیدن، بەڵام لە ڕۆژی قیامەتا، زۆر لە پێغەمبەران غیبتەیان پێ دەبەن، بەهۆی ئەو پلەو پایەوە کە خودا داویەتی بەوان، یەکێ عەرزی کرد: قوربان ئەوانە کێن و کردەوەیان چیە تا بیان ناسین و خۆشمان بوێن؟ لەوەڵامدا فەرمووی: ئەوانە چەند کەسانێک دەبن لە ئۆمەتی من، لەبەر خوا، خواو یەکتریان خۆش دەوێ و ناوچەوانیان نوری لێدەبارێت و لەو ڕۆژەدا کە خەڵک زۆر لە عەزابی خوا دەترسن، ئەوان هیچ خەفەتیان نیەو کاتێک عالەم مەحزون و غەمبارن، ئەوان بێ غەم ئەبن...
    ناوی پەرتووک : مەجلیسی ئەولیا
    بابەت : ئاینی
    نوسینی : مامۆستا مەلا محەمەدی شەلماشی
    خوێندنەوەی : میهری شەریف
    کاری دەنگ : ڕاوێژ
    بەرگی یەکەم

ความคิดเห็น • 2

  • @user-vu2jv2zg4l
    @user-vu2jv2zg4l 3 หลายเดือนก่อน

    Dast xosh

  • @mohamadkaraba5407
    @mohamadkaraba5407 5 หลายเดือนก่อน

    موزیک ناهێڵت گوێت لێ بێت