کتێبی دەنگی جەنگی نیشتمانیی ئێرانییەکان لە چاڵدێران بەشی یەکەم 1

แชร์
ฝัง
  • เผยแพร่เมื่อ 19 ก.ย. 2024
  • لە پێشەکی ئەو هەشت بابەتەی لەلایەن هاوکارو دۆستی بەڕێزم، نەسروڵڵا فەلسەفی لە ساڵی ١٩٥١ی زایینی بڵاوکراوەتەوە، باوەڕێکم دەربڕی کە تا دێت لەسەر ئەو باوەڕەم سوورتر دەبم و بەردەوامی ڕۆژگاریش بەڵگەی زۆرتر دينێتە دی و بۆیە بە پێویستی دەزانم کە ئەو وتانە لێرە دووبارە بکەمەوە.
    لە شارستانییەتی ئەمڕۆدا، مێژوو بووەتە ڕاستییەکی تایبەتی و جیاوازە لەگەڵ ئەوەی پێشینان بیریان لێدەکردەوە،لە ڕابردوودا گێڕانەوەی ڕوداو و بەسەرهاتە مێژووییەکان بە شێوازێکی وشک و ماندووهێنەر بوو، بە هیچ شێوەیەک ئەو سەرەنج ڕاکێشی و دڵڕفاندنەی نەبوو کە لە بابەتێکی زانستیدا پێویست بە بوونی دەکات.
    مێژوونووسان هەرچی لە پەرتووکەکانی پێش خۆیان، دەیانبینی وەک خۆی و بێ هەڵسەنگاندن و لێکدانەوە، ڕیزیان دەکرد و ئەمەش هەندێکجار وەک هەستێکی تایبەت و خۆش باوەڕی خۆی دەنواند.
    ئەوان چاک و خراپ و نادروست و دروستیان شیکار نەدەکرد و هەر بەو چەشنە لە چوارچێوەی نووسین و بەشەکان، دەیانخستە بەردیدی بچوک و مەزن و زانا و نەزان…
    ناوی پەرتووك : جەنگی نیشتمانیی ئێرانییەکان لە چاڵدێران
    بابەت : مێژوو
    بەرگی یەکەم
    نووسینی : نەسروڵڵا فەلسەفی
    وەرگێڕانی : ئەردەڵان مام وسو دزەیی
    خوێندنەوەی : شەهاب
    پێکهاتووە لە ( ٨ ) بەش
    بەهیوای ئەوەی کە هەموو کات و ساتێکتان پڕ بێت لە خۆشی و کامەرانی.
    ⬇️

ความคิดเห็น • 1

  • @AwatHama-m4z
    @AwatHama-m4z 4 หลายเดือนก่อน

    Dast xosh