محمد وەفایی _ ئێوارەیە ~ mohammad wafai _ ewaraya

แชร์
ฝัง
  • เผยแพร่เมื่อ 11 ก.ย. 2024
  • شعر - ئێوارەیە
    نوسینی - محمد وەفایی
    خوندنەوەی - بەھاری ئەوین زادە
    مۆسیقا و گۆرانی - ڕێبین جەمال
    ...
    ئێوارەیە و
    ئێوارەیە و و دوا نیگایی تێڕوانینم
    لە خەیاڵتا حەشار بدە
    ئێوارەیە و و دوا ھەنسکی گریانم
    لە گەردنی خۆتـی بدە
    ئێوارەیە و دواین ھەنگاوەکانم
    لە سەر دڵت بنەخشێنە
    ئێوارەیە و بۆ کۆتا جار قۆڵ و باسکم
    لە ئامێزیی خۆت بئاڵێنە
    چونکە دڵنیام ئەم ئێوارەیە کۆتایە و
    ھەرگیز دووبارە بونەوەیی نیە
    ئەم سەفەرەم ڕیشە کێشی عەشقە و
    ئەم ڕێگایە ئافاتە و ئامانی نیە
    دڵم دەڵێت ئەو چاوە ھەنگوینیانە
    دواین ماڵ ئاوای خۆی لێ کردی
    تۆی تەنھا بە جەستە بەڕێکرد
    بۆ ھەمیشە دڵی خۆتی لێ بردی
    دڵم دەڵێت دواین گەرمی و
    دواین جار بوو دەستی گرتی
    دواین جار بوو کە پێت دەڵێت
    نازانی چەنێ خۆشم ویستی
    ئێوارەیە و دوا شەپۆلی غەم
    بەرۆکی ئەم دڵە پێچارەیەم دەگرێت
    باش دڵنیام ڕوحی سەدان ئاشقی تر
    لە پاڵ جەستەیی مندا دەمرێت
    ئێوارەیە و دواین نامەم کە بۆنوسیت
    گیانە بۆ کۆتا جار ماڵ ئاوایم لێ کردی
    دەموت خۆزگە گەر دەکرا بۆ جارێ تر
    بم توانیی بــا تێر تێر قژتم بۆنە کردی
    محمد وەفایی ...

ความคิดเห็น • 2

  • @wasimjalal4409
    @wasimjalal4409 ปีที่แล้ว +1

    گیلە پیاو ماهیر حە سە ن بۆ پۆست نە کە یت

    • @mohammadwafai2518
      @mohammadwafai2518  7 หลายเดือนก่อน

      بەسەر چاو با دەستم کەوێت