mohammad wafai _ bo agrey ~ محمد وەفایی _بۆ ئەگری

แชร์
ฝัง
  • เผยแพร่เมื่อ 11 ก.ย. 2024
  • نوترین بەرھەمی شعریم
    ١٩ / ١٠ / ٢٠٢٢
    ...
    بۆ ئەگری
    شتێـک ماوە بۆ گـریان
    دڵێک ماوە بۆ ئازاردان
    نا نەماوە دڵنیابە ئەوەی ھەبوو ڕۆیی
    تەنھا شتێک کە لەودا جوان بوو تۆیی
    بۆ ئەگری
    ئەم ھەموو فرمێسکە لە پای چـــــی
    ئەو چاوانەی بۆ جارێکش تۆی نەدی
    شایانی نیە ئەم ھەموو قوربانی دانە
    ئەو بەرزە فڕی نێو کۆشکو تەلارەکانە
    تۆ مەگەری من لەبەر دڵی پاکت بمرم
    وەرەوە ئامێزم با فرمێسکەکانت بسڕم
    بۆ ئەگری
    بۆ ئەگـری گیانی من بۆ ئەگـری منت بمرێ
    دڵی تۆ کا ھی شکانە تالەم ڕێگایە ھەڵوەرێ
    کوا خەندەت کە قاقات ئەگەیشتە ئاسمان
    ئێستاش مات و مەلون کە بێزاریی لە ژیان
    بۆ ئەگری
    بەرگە ناگرم کەوا دەتبینم ڕەنگ زەرد و غەمین
    کە قەرار بوو لەم شارەدا لە ئامێزی یەکدا بژین
    چەند بێ ڕەحمانەیە بۆت کۆمەڵێ خەونت ھەبوو
    چرای ئەوینت کوژایەوە بۆ ئەو تەنھا ھەوەس بوو
    ئاسودەبە تۆیی لەدەستا تۆ بۆ ھەمیشە جوانی
    ئەو دەبێ، عەزابی ویژدان بکێشێ بەپەشیمانی
    بۆ ئەگری
    دەبا بڕوا کەسێ کە قەدری وەفایـی تۆی نەزانێ
    کەسێ وەرزی جوانی بەھارت بگۆرێ بۆ خەزانێ
    چی خودا ھەڵدەگرێ تەمـەنی جوانی تۆ ئاوا بێ
    لەم ژینە خەونەکانت گەورە نەبێ و ھەر ساوا بێ
    محمد وەفایی

ความคิดเห็น • 4