قوربانی پێشکەش کراو ئەو بۆنەی یەزدان پێخۆشە..!، یەشوع مەسیح ئەوەی لە لووتیدا گەرم دەکرێتەوە لە زستان
ฝัง
- เผยแพร่เมื่อ 6 ก.พ. 2025
- یەشوع مەسیح ئەوەی لووتی گەرمە لە زستاندا داپۆشراوە بە سووفی بەهەشت…!
ئەزیزان
ئێمە لە رێگای لووتدا بۆنی خۆش و ناخۆش جیادەکەینەوە وە بۆن وبەرام لە خۆمان دەدەین تا بۆنخۆشیمان ببێتە شکۆیەک بۆمان لەگەڵ کەسی بەرامبەر، هەموو کەسێک بۆنێکی جیاوازی هەیە بەڵام هەموو کەسێک یەک لووتی هەیە ئایا بۆنی ناخۆش ستایش دەکرێ یان قیزلێ دەکرێتەوە..!سەیری ئەو ئاژەڵی فارتن بکەن کاتێک بۆنی ناخۆش دەردەکات هیچ ئاژەڵێکی بە هێز وەکو شێریش ناتوانێ نزیکی بکەوێ لەبەر بۆناخۆشیەی کە بەرگی لێ دەکات، کەوایە بۆناخۆشی هەموو شتێک بۆگەن دەکات، ئەوەتا کاتێک جەستە دەمرێت بۆگەن دەبێ بۆیە نووسراوە یەزدان ڕێگە نادەت جەستەی لەناو گۆردا بۆگەن بکات، لەبەر ئەوە لووت دەتوانێ هەموو شتێک بۆگەن بکات هەروەکو چۆن چێشت بۆگەن دەبێ بەسەردەچێ ئاواش هەموو شتێک بۆگەن دەکات (هەروەکو نووسراوە “چونکە ئێمە بۆنی خۆشی مەسیحین بۆ خودا، لەنێوان ئەوانەی ڕزگاریان دەبێت و لەنێوان ئەوانەی لەناودەچن. بۆ ئەوانە بۆنی مردنە بۆ مردن، بۆ ئەوانی دیکە بۆنی ژیانە بۆ ژیان. ئایا کێ شیاوە بۆ ئەم شتانە؟ ئێمە وەک زۆر کەس بازرگانی بە پەیامی خوداوە ناکەین، بەڵکو بە بێ دووڕوویی لە خوداوە و لەبەردەم خودا بە ناوی مەسیح دەدوێین.دووەم کۆرنسۆس٢ ـ١٥ تا١٧) بەڵام ئەوانە هەروەکو چێشتێک مەسیحەکەیان ناوی خۆیاندا کە باوەرەکەیان بۆنخۆشی ناکەن ئەوانە چێشتی بەسەرچوون وە بۆگەنن وە ئەوانە لەناو بۆنی گوناهەکانیان مێشکیان کاسبوو ئیتر لووتیان دووکەڵی ڕەشی گوناهەکانیان هەڵدەمژێ لەوەشەوە سنگ و هەناسەیان دەمرێت هەروەکو نووسراوە یەشوع مەسیح بە هەناسەی مەسیحی سەرپێچیکار یان درۆزن لەناو دەبات، بەڵام خۆزگە بەو کەس دەخوازرێ یەشوي مەسیح لەگەڵ خۆیدا هاومیراتی دەکات بە هەناسەی رزگاریەکەی…!
“ئێستاش دەزانن چی بەربەستە، تاکو لە کاتی خۆیدا ئاشکرا بکرێت. ئێستا هێزی سەرپێچی بە نهێنیی کار دەکات، بەڵام تەنها هەتا ئەو کاتەی بەربەست لەسەر ڕێ لادەچێت. ئەوسا سەرپێچیکار ئاشکرا دەکرێت، ئەوەی يەشوع مەسحی خاوەن شکۆ بە هەناسەی دەمی لەناوی دەبات و بە دەرکەوتنی هاتنەوەی کۆتایی پێ دەهێنێت. هاتنەوەی سەرپێچیکار پەیوەستە بە کارەکانی شەیتانەوە. ئەو هەموو جۆرە پەرجوو و نیشانە و کارێکی سەرسوڕهێنەری درۆیین بەکاردەهێنێت، هەروەها بۆ چەواشەکردنی لەناوچووان هەموو بەدکارییەک بەکاردەهێنێت، چونکە خۆشەویستی ڕاستییان ڕەتکردەوە، ئەوەی ڕزگاریان دەکات. لەبەر ئەم هۆیە خودا چەواشەی بەهێزیان بۆ دەنێرێت بۆ ئەوەی باوەڕ بە درۆ بکەن، تاکو هەموو ئەوانەی باوەڕ بە ڕاستی ناکەن و حەزیان لە ناڕەواییە، تاوانبار بکرێن.”
دووەم سالۆنیکی 2:6-12