پێکەوەژیان لەباوەرە دەست پێدەکات بۆ خۆشەویستیەکە چونکە خۆشەویستی بەهەشتەکەیە ئەوانەی دەرکراون ڕقدارن
ฝัง
- เผยแพร่เมื่อ 6 ก.พ. 2025
- خۆشەویستیان
ئاژەڵەکان خاوەن هەڵسوکەوتێکی تایبەتی خۆیانن
تاوس بە لووتبەرزی هەڵسوکەوت دەکات لەبەر ئەوەی شانازی بە جوانیەکەی دەکات سەگیش بە بێ لووتبەرزی لەبەر ئەوەی شانازی بە وەفاکەی دەکات، ئێوەی باوەرمەندانیش شانازی بە مەسیح بکەن تا بتوانن بە خۆشەویستیەوە هەڵسوکەوت بکەن، تا بتوانن حوکم نەدەن لەسەر بەرامبەرەکانتان، لەبەر ئەوەی هەڵسوکەوت کردن نەفرەتە، ئەوانەی دەتوانن راسپاردەکان بەجێ بگێنن بەڵام هەڵسوکەوتیان جێگرنین بە جیاوازی ئەنجامی دەدان ئەوا نەفرەت بەسەر خۆیاندا دەهێنن چونکە هەڵسوکەوتکردن بەجیاوازی وادەکات راسپاردەکان بە لووتبەرزیەوە بەکاری بهێنی، هەروەکو فرستار یعقوبی مریەمی راگەیاندووە (نابێت جیاکاری لەنێوان خەڵکی بکەین. ئەگەر پیاوێک هاتە ناو کۆڕەکەتان، ئەنگوستیلەی زێڕی لە پەنجە بوو و بەرگی نایاب بوو، هەروەها هەژارێکیش بە بەرگی پیس، تەماشای بەرگە نایابەکەتان کرد و گوتتان: «لێرە دانیشە باشە،» بە هەژارەکەش بڵێن: «لەوێ ڕابوەستە» یان «لەبەرپێم دانیشە،» ئایا لەنێوان خۆتاندا جیاکاری ناکەن و بە بیری خراپ حوکم بەسەر یەکدا نادەن؟”
یاقوب 2:1-4)
چونکە هەڵسوکەوتکردن بیری خراپ دادەهێنێ لەناو راستدروست ئێوەدا ئەمەش مردن هەروەکو خەوێکی یان دزێک گڵا و گوناهەتان پێدەدات، کاتێک خەو ئێوە دەبات لە هەڵسوکەوتدا ئینجا دزی و خوێنرشت دروست دەبێ لە رێگایی قاچەکانتان کە بەپەلە دەبێ وە دەستەکانتان پیس دەبێ بە بیر خۆسەپاندن، ئایا بۆ ئەمە مەسیح دەست و قاچەکانی بە بزرما لەسەر خاچ نەکوترا..؟!،
بۆیە خۆشەویستان
ئێوە لە دەستپاکەکان بن وە حەز لە خەو مەکەن
وریابن لە هەڵسوکەوتاندا قاچی دایک و باوکتان بشۆن وە خوشک و براکانتان بشۆن، هەروەکو چۆن مەسیح خزمەتی قوتابیەکانی کرد قاچەکانی ئەوانی شۆرد، ئێوەش بە هەمان شێوە ئەنجامی بدەن،
تا بتوان کە رێگایی هەڵسوکەوتاندا راسپاردەکان جێبەجێ بکەن کە ژیانی تێدایە، وە داوای ژیان بۆ یەکتری بکەن وە داوای ئاشتی وە خۆشەویستی، زیاتر داوا بکە کەسەکان خۆشەویستیان بۆ مەسیح زۆر بێ، با نزیکەکەت مەسیح لە تۆ زیاتر خۆشبوێ چونکە ئەوکاتە تۆ شکۆی مەسیح دەبینی،
خۆشەویستان
ئەمە هەڵسوکەوتی مرۆڤی داوێن پیسە گوناهە دەکات،دەڵێ خراپەم نەکردووە، ،گاڵتە بە دایک و باوکتان مەکەن بەڵکو بە هەڵسوکەوتێکی نەرم ڕێزیان لێ بگرن،ئەمە ڕقەکەی شەیتانە ددانی لێک تیژ دەکاتەوە،چاو لە چاوی باوکیدا ڕقی لەباوکی خۆیەتی،
بەهەڵسوکەوتان نیشنای بدەن کە ئێوە نموونەی باڵان بۆ مەسیح
دڵنیابن مەسیح یارمەتیتان دەدات لە هەموو ئەوانەی ئەنجامی دەدە لە خۆشەویستیدا،گەرئێوە یەکتر بنیات بنین بۆ ئەوەی نزیکەکانت وە خەڵکانی تر مەسحیان خۆشبوێ ئایا مەسیح کە خودایە لەمە تێناگە کە هەڵسێنگەر دڵ و روح و گیانە
ئەو یارمەتیت دەدات رێگای خۆت پێ دەناسێنێ
ئینجا فێرە لە خواترسی دەبی تێدەگەیت لە خوداپەرستی
وە بە وشەکانی ئەو قسە دەکەیت و کردار سەرکەوتن دەبێتە تاجی جوانیتان، چونکە ئەمانە ئازایەتی دەوێ، ئازایەتی هەر ئەوەنیە شێر بەر عەرز دادەیت بەڵکو ئازایەتی ئەوەیە لە خۆت زیاتر کەسێکی بۆ مەسیح بنیات بنێ لە خۆشەویستیدا، نووسراوە خۆشەویستی بۆ خۆی داوا ناکات..، باوکمان مەسیح باوکێکی بە ئاگایە ئەوانەی خۆشەویستی دەچێنن بۆ مەسیح بەدڵنیایەوە مەسیح دەدوریتەوە