بیلال کەیوانی bilal kaiwany ( سەفەری من و کۆساری ) | 1996 |

แชร์
ฝัง
  • เผยแพร่เมื่อ 3 ธ.ค. 2024

ความคิดเห็น • 11

  • @Kuri_Qyamat_
    @Kuri_Qyamat_  3 ปีที่แล้ว +8

    خدر کۆساری:
    خەڵکی پشدەر بووە. لە 1993 لە تەمەنی 25 ساڵیشەھید کرا .
    توانایەیکی بەرزی هەبووە لە زمانی کوردی و بەتایبەتی قەسیدەکانی شایەتی هەست ناسکی و باڵادەستی کۆسارین لە وێنەی شیعری و هونەرەکانی رەوانبیژی. شیعرەکانی مۆرکێکی تایبەتی خۆیان هەیە کە سەرەڕای تیروانینی جوانی بۆ سروشت و جوانی و مرۆڤ جوامیری باڵادەستی بەسەر زمان و یاریکردن بە وشە هەڵقوڵانێکی رەوانی هەستی پاکن. کۆساری توانایێکی سەرسوڕهێنەری هەبوو لە ئیلقای شیعر و جۆش و خرۆشی ئەخستە ناو هەموو گوێگرانی لەهەر کوێیەک شیعری خوێندبێتەوە. دیوانێکی هەیە کە دوای خۆی چاپکراوە. لە قە سیدەکانی "مانگ گیران"، "قەڵەمی راستگۆ"، "پرسە"
    كۆساری ، ناوی (خدر مه‌حه‌ممه‌د ره‌شید) ه‌و ساڵی 1967 له‌رانیه‌ هاتۆته‌ دنیاوه‌
    کۆساری کێیە؟
    كۆساری ، ناوی (خدر مه‌حه‌ممه‌د ره‌شید) ه‌و ساڵی 1967 له‌رانیه‌ هاتۆته‌ دنیاوه‌ و تا پۆلی یه‌كه‌می ناوه‌ندی خوێندویه‌تی ، ساڵی 1986 خێزانی پێكه‌وه‌ ناوه‌ و بووه‌ به‌ خاوه‌نی كچ و كوڕێك به‌ناوه‌كانی( به‌نان و شه‌یدا) ، ساڵی 1987 بۆته‌ ڕێبوارێكی شه‌یدا و دڵ بێدار و سه‌رڕاستی كاروانی رابوونی ئیسلامیی ، له‌ راپه‌ڕینی ئازاری 1991دا رۆڵی به‌رچاوی بینیوه‌ و له‌ بڵندگۆی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شاری رانیه‌وه‌ شیعری حه‌ماسی خوێندوونه‌ته‌وه‌ و جۆش و خرۆشی به‌ راپه‌ڕین و جه‌ماوه‌ری راپه‌ڕیو داوه‌ ، ساڵی 1992 ماوه‌یه‌ك ئاماده‌ و پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی (لێره‌ و له‌وێ)ی ته‌له‌فزیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی ئه‌وكاته‌ بووه‌ له‌ رانیه‌ ، كۆساری جگه‌ له‌ كۆڕه‌ تایبه‌تی و گشتییه‌كان ، ساڵی 1992 به‌شی یه‌كه‌م و ساڵی 1993 ش به‌شی دووه‌می شیعره‌كانی به‌ ناوی (سه‌دای كۆساری) تۆمار و بڵاوكردوونه‌ته‌وه‌ ، كۆساری شاعیر به‌ده‌نگه‌ دلێر و زوڵاڵه‌كه‌یی و زه‌ینی به‌هێز و روون و له‌به‌ربوونی سه‌رجه‌م شیعره‌كانی و خوێندنه‌وه‌یان له‌به‌رڕا و وێناكردنی مانا و مه‌به‌ست و ده‌ربڕینه‌كان به‌ ئاماژه‌ی خێرا و سه‌نج راكێش ، هه‌موانی تووشی سه‌رسوڕمان ده‌كرد ، سه‌ره‌نجام ئه‌م شاعیره‌ بلیمه‌ت و شه‌یدای هه‌قیقه‌ت و ئه‌وینداری خاك و میلله‌ته‌ ، له‌ دوانیوه‌ڕۆی رۆژی 27/12/1993 له‌ ناوماڵه‌كانی (ره‌سواجیان)ی گوندی (زه‌نگڵان) ی ده‌ڤه‌ری پشده‌ره‌ڕه‌قه‌ی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر ، كه‌وته‌ به‌ر ده‌ستڕێژێكی شێتانه‌ و شه‌هید كرا و پاشان له‌ گۆڕستانی كێوه‌ڕه‌شی رانیه‌ به‌خاك سپێردرا.
    كۆساری ، كه‌ له‌ ساڵی 1987 ه‌وه‌ پێی ناوه‌ته‌ ناو دنیای پڕ له‌ سۆز و تاسه‌ و حه‌ماسه‌ی شیعره‌وه‌ و یه‌كه‌مین شیعریشی به‌ناوی (نیگاری خودان) واته‌: نه‌خش و نیگاری په‌روه‌ردگار له‌ هه‌مان ساڵدا نووسیووه‌ ، ده‌بینین هه‌ر له‌وێڕا به‌شوێن جوانی و داهێناندا گه‌ڕاوه‌ ، به‌ڵام ئه‌و له‌وسه‌ره‌تایه‌دا زیاتر جوانیی له‌ وشه‌دا بینیوه‌ته‌وه‌ ، كاتێكیش دوای پێكه‌وه‌نانی ژیانی هاوسه‌رێتی ، خوای گه‌وره‌ كوڕێكیان له‌ ساڵی 1988به‌ناوی (شه‌یدا) پێ ده‌به‌خشێ و گزنگی رۆژێكی نوێ له‌ ژیانیدا هه‌ڵدێت ، دیسان هۆگری جوانی ده‌بێته‌وه‌ و شیعرێكی نوێ به‌ناوی (گزنگی خێزان) له‌ ده‌روونی كۆسارییه‌وه‌ له‌ دایك ده‌بێت . به‌ سه‌رنجدان له‌م نۆبه‌ره‌ شیعریانه‌ و تا سه‌روبه‌ندی پێش راپه‌ڕینیش ده‌بینین كۆساری له‌ گه‌شتی پێده‌شتی شیعردایه‌ ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ نركه‌و نه‌عره‌ته‌ی راپه‌ڕین دا ، وشه‌ له‌ هه‌ناوی گڕگرتووی ئه‌ویشدا راده‌په‌ڕێ و بوڕكانی شیعر به‌ڕووی سته‌مدا ده‌ته‌قێنێته‌وه‌ و یه‌كسه‌ر له‌ پێده‌شته‌وه‌، پاڵ له‌ قه‌دپاڵی چیا ده‌دا و له‌گه‌ڵ لوتكه‌دا ده‌كه‌وێته‌ چاوشاركێ و راز و نیاز ده‌گۆڕێته‌وه‌.
    كۆساری زۆر عه‌وداڵی وشه‌ و شیعر و جوانی بوو ، به‌رده‌وام و به‌ شه‌و و رۆژی روناك ، به‌چرا و شه‌داوان به‌ شوێنیاندا ده‌گه‌ڕا و له‌ سۆراغیاندابوو ، بۆیه‌ هه‌میشه‌ ده‌فته‌رێكی گچكه‌ی به‌ شێوه‌ به‌ڕپوت و به‌ناوه‌رۆك پڕ له‌ گه‌وهه‌ر و یاقوتی له‌ باخه‌ڵدا بوو ، كه‌ لایه‌ك به‌ تریفه‌ی شه‌به‌قی سه‌رفرازی و به‌ بریسكه‌ی خوێنی شه‌هیدان و ئه‌ستێره‌كانی ترۆپكی سه‌روه‌ریی ده‌دره‌وشایه‌وه‌ و لایه‌ك ئاوازی خۆشه‌ویستیی راسته‌قینه‌ و هاوار و شین و زاری هۆنراوه‌ و ماڕشی شۆڕشی كاكڵدار و سۆزی وڵات تێیدا ده‌نگیان ده‌دایه‌وه‌ و له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌ تاسه‌ی قه‌ڵه‌می راستگۆ و به‌ بانگه‌وازی با به‌ ناو و ناوك یه‌ك بین و وه‌ڵامی پڕ له‌ سه‌رسامیی لێتان پرسیوین ئێوه‌ چین ، ده‌ڕازایه‌وه‌ و له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌ دیمه‌نی مانگ گیران و رازه‌كانی رێبواری ماندوو و خه‌مه‌كانی پرسه‌ وه‌ ، چاوه‌كانی ده‌كرایه‌وه‌ و هه‌ر ئه‌م ده‌فته‌ره‌ پڕ له‌ زێڕ و گه‌وهه‌ر و سۆز و په‌رۆش و ناسۆر و كه‌سه‌ره‌ ، هه‌میشه‌ ده‌روونی گه‌ش و روونی ، ئاوه‌ڵا بوو و بۆ ساتێكیش وێك نه‌ده‌نرایه‌وه‌ و زۆر جاریش به‌ ئاره‌قه‌ و فرمێسك ده‌خووسایه‌وه‌!!.
    كۆساری ئاوا شیله‌ی شیعری خه‌مه‌كانی نیشتیمان و هه‌قیقه‌ته‌كانی ئیمان و ئازاره‌كانی ژیانی ده‌چنییه‌وه‌ ، بۆیه‌ ئه‌و زۆر به‌خێرایی له‌ پێشڕه‌وی دابوو ، تا سه‌ره‌نجام ده‌بێته‌ هه‌ڵۆی به‌رزه‌فڕ و به‌سه‌ر لوتكه‌ی داهێنانه‌وه‌ ده‌خولێته‌وه‌ و ده‌بێته‌ مه‌له‌وانی به‌ هه‌ڵمه‌ت و گوڕ و ، گه‌وهه‌ر و دوڕڕی وشه‌ و مانا ده‌چنێته‌وه‌ و دیوانێكمان به‌ نێوی بوڕكانی شیعر ، به‌ سێ تكه‌ی (فرمێسك و ئاره‌قه‌ و خوێن) بۆ ده‌نووسێته‌وه‌ !!
    ئیتر ئه‌مه‌یه‌ كۆساری و چۆن تادێ زیاتر ده‌نگه‌ زوڵاڵه‌كه‌ی له‌ گوێماندا نازرینگێته‌وه‌!!؟

  • @user-yl3sx4ig9q
    @user-yl3sx4ig9q 2 หลายเดือนก่อน +1

    الله الله لةو روژه خوش وپر ئيمانيانةي رويشتن 😢

  • @salahmuhammad6468
    @salahmuhammad6468 10 หลายเดือนก่อน +1

    دەستان خۆش 😢

  • @jihadhusen7017
    @jihadhusen7017 3 ปีที่แล้ว +2

    یەخوا دەست خۆشبێ زۆر دەمێبو بۆی ئەگەڕام

    • @Kuri_Qyamat_
      @Kuri_Qyamat_  3 ปีที่แล้ว

      ❤️‍🔥❤️‍🔥🌹

  • @ڕوناکی
    @ڕوناکی 3 ปีที่แล้ว +1

    بەڕیــزکــەم تڪایە مۆزیقــا لەڤیدۆکانـت بەکار مەهینــە🥺🙌

    • @Kuri_Qyamat_
      @Kuri_Qyamat_  3 ปีที่แล้ว +2

      تەنھا ئەم سروودە کۆنانەیە ان شاءاللە دوای تەواوبوونی ئەم ئەرشیفانە .. ھەرگیز پۆستناکەمەوە ..🙋‍♂️ خواپاداشتت باتەوە بۆ خەمخۆریت ..

    • @ڕوناکی
      @ڕوناکی 3 ปีที่แล้ว +1

      @@Kuri_Qyamat_ 🥺اللە لیت ڕازی بیت برا گەورە

    • @Kuri_Qyamat_
      @Kuri_Qyamat_  3 ปีที่แล้ว +1

      @@ڕوناکی
      اجـــمــعـــین 🤲

  • @jihadhusen7017
    @jihadhusen7017 3 ปีที่แล้ว +1

    یەک سرودی تر ماوە زۆر حەزم لێیە پێ ئەچێ لای بەڕێزت هەبێت ئەوەی تەرمی ڕۆڵەت هاتەوە بەس ئەوەی سەلیم عومەر نا هەمان هۆنراوەیە بەڵام بە ئاوازێکی تر وتراوە نازانم هێ کێیە کۆنە

    • @Kuri_Qyamat_
      @Kuri_Qyamat_  3 ปีที่แล้ว +1

      وللە گوێم لێبوە دەزانم کامە بەسئێستە لەبەردەستم نیە بداخەوە