شلەی ئاو ترشی

แชร์
ฝัง
  • เผยแพร่เมื่อ 6 ม.ค. 2025
  • شلەی ئاو ترشی
    چۆنیەتی ئامادەکاری:
    گۆشتەکە بە قەبارەی گوێز ورد بکە و بە چەوری خۆی بەبێ ڕۆن سوربکەرەوە
    پاشان پیازەکە ڕەندە دەکەین و بە زەردەچەوە و بیبەر و کەمێک ڕۆن سوری دەکەینەوە دوای سوور بوونەوە کەمێک ئاوەقۆرە و ئاوی پێوە زیاد ئەکەین ،
    با شلەکە لەسەر ئاگرێکی نەرم بکوڵێت تا گۆشتەکە دەکوڵێت
    لەم نێوەندەدا پەتاتەکە بکە بە پارچەی گەورە و بیکە بە کەمێک ڕۆن سووری بکەرەوا، تەماتەکە بکە بە چوار لەت و لەناو ڕۆن سوربکەرەوە و بیخە لای خۆت.
    پاشان دۆشاوی تەماتەکە بە زەردەچەوە سوردەکەینەوە و دەیخەینە ناو شلە و لە کۆتاییدا پەتاتە و تەماتەی تێدەکەین و خوێی شلەکە دەپێوین و ئەهێڵین شلەکا جێگر بێت و ئامادە ببێت.
    #recipe
    #الطبخ
    #الطبخ_المغربي
    #arabicfood
    #foodlover
    #iraqifood
    #youtube

ความคิดเห็น •