کتێب و گرفتەکانی خوێندنەوە

แชร์
ฝัง
  • เผยแพร่เมื่อ 21 ส.ค. 2024

ความคิดเห็น • 75

  • @user-fp7zc1ee8i
    @user-fp7zc1ee8i 2 ปีที่แล้ว +1

    ئەوەیە هاندان بۆ خوێندنەوە بژی مامۆستا
    سەرسامم بە تێگەیشتنە جوانەکانت .
    بەڕاستی تازە لە گرینگی کتێب خوێندنەوە تێگەیشتم🌻🌻🌻🌼🌼🌼

  • @kamalrasul5094
    @kamalrasul5094 2 ปีที่แล้ว +1

    دەک سڵاوی خوات لێ بێ ، بەڕاستی مامستا گییان ، زۆر شتێکی پوختوو جوانە ، مایەیی شانازییە ووتە بەنرخەکانت ، دوو بارە سوپاس

  • @anasemad3255
    @anasemad3255 หลายเดือนก่อน

    زۆر جوان تێگەشتم مامۆستا گیان❤بژی

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  หลายเดือนก่อน

      خاوەن ڕێز
      خۆشەویستن سوپاس پایەدار

  • @Epic_3-6-9
    @Epic_3-6-9 3 ปีที่แล้ว +3

    زۆر سوپاس مامۆستا گیان ، گۆمەڵگای کوردی دەمێکە بە ناو ڕۆشنبیڕ و مەلا و نوسەرەکان بیر و هزریان ژەهراوی کردووین ، پێویستمان بە کەسانی وەک ئێوەومانانە تا ڕوویان هەڵماڵێ ، کتێب وەک مەشخەڵێک وایە ئەکرێ بەرەو ڕووناکیت بەرێ و ئەکرێتیش لە ناوبازنەیەکی داخراو بتهێڵێتەوە ... بڕیارمداوە تا کتێبێێک بەرەو باشترم نەبات نەیخوێنمەوە جارێکی تر ، بەهۆی تۆوە توانیومە تەنها گوێگر نەبم بەڵکو هەڵێنجانیشم هەبێت.

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  3 ปีที่แล้ว

      زۆر دڵخۆشم بەبوونی تۆ و نمونەکانی وەک بەڕێزت کەهەمیشە هاندەری منن تاکو بەردەوام بم چونکە هەستەکەم سوودێکم گەیاندووە

  • @faizullaomar7943
    @faizullaomar7943 2 หลายเดือนก่อน

    ❤❤❤❤سڵاوو ڕێز دەستەکانت خۆش بێت

  • @samanabdulrahman3723
    @samanabdulrahman3723 3 ปีที่แล้ว +1

    Dast xosh ustaz dunyayak Swpas

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  3 ปีที่แล้ว +1

      فرە مەمنونم خۆشەویست

  • @karwanhollandia7538
    @karwanhollandia7538 11 หลายเดือนก่อน

    دەستخۆش کاک فەرەیدون 👍👍👍

  • @paiwastmarouf3116
    @paiwastmarouf3116 ปีที่แล้ว

    زۆڕ سوپاس، زۆر زۆر بە سود بوو ، هەمیشە سەرکەووتوو بیت

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  ปีที่แล้ว

      خاوەنشکۆ
      دونیایەک ڕێز و عیشق

  • @hedizibary6535
    @hedizibary6535 3 ปีที่แล้ว +1

    دەست خۆش مامۆستا
    💐💐💐

  • @funnykurdish6999
    @funnykurdish6999 6 หลายเดือนก่อน

    دەسخۆش❤احمدحسن❤

  • @kamo4528
    @kamo4528 2 ปีที่แล้ว

    دەست خۆش مامۆستا ❤❤🌼🌼

  • @amoralolan5656
    @amoralolan5656 ปีที่แล้ว

    ❤❤❤

  • @aryazomed5765
    @aryazomed5765 3 ปีที่แล้ว +1

    دەستت خۆشبێت بەسوود بوو ئەرێ تۆ كەسێكی دینداری

    • @khabibidres6406
      @khabibidres6406 3 ปีที่แล้ว +1

      هةمان برسيارم هةية

  • @ibrahimrahman2519
    @ibrahimrahman2519 3 ปีที่แล้ว +2

    دەستت خوش ھەر بژي
    حەزەكە توزيك فەلسەفەي بونگەرايمان بو شي بكەيتەوە

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  3 ปีที่แล้ว +1

      قسەم لەسەر کردووە ، هەم سارتەر ، هایدیگەر و کیرکیگارد فەلسەفەی عەبەسیەت دەتوانن سەیری بکەن

  • @handrenaziz6762
    @handrenaziz6762 2 ปีที่แล้ว

    دەست خۆش هەربژیت.

  • @trefaqader3590
    @trefaqader3590 2 ปีที่แล้ว

    Dast xosh.

  • @azeezbahjat6818
    @azeezbahjat6818 3 ปีที่แล้ว +1

    ده ست خوشماموستا راستئ زور سودم لیبینی

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  3 ปีที่แล้ว

      فرە مەمنونم خۆشەویست

  • @fs8871
    @fs8871 3 ปีที่แล้ว +1

    هەربژی

  • @user-fp7zc1ee8i
    @user-fp7zc1ee8i 2 ปีที่แล้ว

    دەست خۆش🌼🌼🌼🌼

  • @allankamo9503
    @allankamo9503 3 ปีที่แล้ว +1

    ھەندێ کتێب ھەن ڕێک یەک پارچە سەرچاوەیە و گواستۆتیە وە و تەبعی کردۆتەوە.
    جا پرسیارەکەی من بۆ ئەو چۆرە نوسەرانە ئەوەیە،کاکە تۆ ھەر بەدەمیش بێ ئەتوانی پێمان بڵێی ئەو سەرچاوانە یان ناونیشانانا بخوێننەوە.
    ئیتر پێویست ناکات بەکتێبەکانی جەنابتان- کە بە گشتی کتێبخانەکانی بارگاوی کردوە -کتێبەکانی ترمان لێ ونبکەن..
    دەست خۆش ئاوا جار جار مۆڕەیەک لە نوسەر بکرێ باشە.

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  3 ปีที่แล้ว +1

      خۆنمایش کردنە و تەنیا بۆ خۆڵ کردنەچاوی خەڵکە و تەنیا دەیانەوێت بڵێن ئەها من کتێبم هەیە و تۆ هیچت نیە ..
      لەبری خوێندنەوە بیانکە پیاوەتی بۆ گوڵەبەڕۆژە فرۆش و پاقڵە فرۆشەکان باشترە چونکە شوێنی ئەم کتێبە پلاستکیانە زبڵدانە

  • @bilalslah-panhani9519
    @bilalslah-panhani9519 3 ปีที่แล้ว +3

    هیرانی بیرتیژ ، ڕەحمەتت لێبێت . ♥︎❁

  • @User7585yx-iop
    @User7585yx-iop 3 ปีที่แล้ว

    بەجدی سوپاس ❤

  • @starahmad991
    @starahmad991 2 ปีที่แล้ว

    دەستخۆش

  • @asograff
    @asograff 3 ปีที่แล้ว +1

    دەستت خۆشبێت مامۆستا تا بلێێ سودی ھەبوو 😃
    ، بەلام چۆن کەسێک، ئەگەر باکگراوندێکێ رۆشنبیری نەبێت، بتوانێت خۆی بخوێنێتەوە ؟

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  3 ปีที่แล้ว +1

      پیرەپیاو و پیرەژنێکی نەخوێندەواریش لەکۆتاییەکانی تەمەنیا پێناسەکانی ژیان و خۆی دەدات ، خۆناسین بوارێکی زاتیە و خۆنوسینەوە پێویستی بەمەعریفە و ئەزموونە

  • @sorankoy9218
    @sorankoy9218 3 ปีที่แล้ว +1

    ھەر بمێنن مامۆستا

  • @michaeljorden7022
    @michaeljorden7022 3 ปีที่แล้ว

    دەستەکانت خۆشبێت

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  3 ปีที่แล้ว +1

      فرە سوپاس و
      دونیایەک ڕێز و خۆشەویستی

  • @Danimajed1212
    @Danimajed1212 ปีที่แล้ว

    بەڕاستی من کتێب زۆر ئەخوێنمەوە و کەمێک بەلای لەخۆبایی بوونا ڕۆیشتبووم، باش بوو زوو ئەم محازەرەیەم بینی تا بەخۆما بچمەوە و لەو بەرگە بێمە دەرەوە، وە بە کاتی گونجاو و مێشکی ئامادە لەمەودوا بخوێنمەوە، زۆر سوپاس مامۆستا گیان ❤

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  ปีที่แล้ว

      خۆشەویست
      خوێندنەوە بۆ ئەوەیە تاکو فێربین گرفتەکانی خۆمان وئەوانیتر بخوێنینەوە نەک خۆمان ببینەوە بەگرفتێکی تر

  • @danarmhamad
    @danarmhamad 3 ปีที่แล้ว +1

    مامۆسا گیان واجبه خۆمان فێری زمانی. ئیگلیزی. بكه ین بۆ ئه وه ی ئاسان تر بگه ین شته كان (حقیقه ته كان )

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  3 ปีที่แล้ว +2

      بەداخەوە خاوەنی فیکری خۆمان نین و وەرگێڕەکانیش بەشێکیان بازرگانن نەک کەسی مەعریفی

  • @roshnaaziz520
    @roshnaaziz520 3 ปีที่แล้ว

    دەستت خۆش بێت ، زۆرشتی گرنگ و جوانت باسکردووە، سودی بۆمان هەیە .

  • @dalilbaadre2823
    @dalilbaadre2823 ปีที่แล้ว

    🌷🌷

  • @zanyarkurd02
    @zanyarkurd02 3 ปีที่แล้ว

    مامۆستا بەڕایی تۆش فەلسەفە دایکی سەرجەم زانستەکانە؟

  • @parydarya7735
    @parydarya7735 2 ปีที่แล้ว

    دەستەکانت خۆش مامۆستا ببورە پرسیارێ دەکەم ئەو وێنەیە کە گوێدرێژەکە خەریک خوێندنەوەیە چۆن ئەو وێنەیە تەعبیر دەکەی؟
    ــ چەرچی واتای چیە؟

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  2 ปีที่แล้ว

      خۆشەویست
      سەبارەت بەوێنەکە مەبەست تیایدا ئەوەیە کە ناکرێت بەچاوەکانمان بڕیار لەسەر مەعریفەی کەسەکان بدەین چونکە زۆرن ئەو مرۆڤانەی کتێبخانەی گەورە و زەبەلاحیان لەپشت خۆیان داناوە بەڵام هەر هێندەی گوێدرێژێک لەتەواوی کتێبەکان گەیشتوون ، بۆ بابەتی چەرچیش بریتیە لەو کەسایەتیەی تەنیا سوود و قانجازی کەسیەتی ڕەچاو دەکات هەوڵی ئەو تەنیا لەبازنەی سوودگەرایی شەخسیە و هەموو هۆکارەکان دەگرێتەبەر بۆ دەستکەوتی زیاتر

    • @parydarya7735
      @parydarya7735 2 ปีที่แล้ว

      @@faraidwnhirane زۆر سوپاس مامۆستا🌸

  • @zanyarkurd02
    @zanyarkurd02 3 ปีที่แล้ว

    مامۆستا بەڕێزت چۆن هەنگاوت نا بۆ خوێندنەوە بە ئینگلیزی؟

  • @avalovely4492
    @avalovely4492 3 ปีที่แล้ว

    هەر تەندروستبن

  • @mozart98
    @mozart98 3 ปีที่แล้ว +1

    دەست خۆش مامۆستا
    گرفتێکم هەیە ، ماوەی ٢ ساڵە کتێبە فیکری و فەلسەفییەکان دەخوێنمەوە ئێستا لەگەڵیان ڕاهاتوم و باش لێیان تێدەگەم بەڵام زۆر کات دوای خوێندنەوە کە دەمەوێت شتێک بنووسم لەسەر بابەتی ناو کتێبەکە ئەوە ناتوانم ئەوە لە مێشکمایە بیخەمە دەر وەرقەو قەڵەم و وشەکان ڕیز بکەم و دەری ببڕم.

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  3 ปีที่แล้ว +4

      لەهەر‌ کتێبێکدا پێش خوێندنەوەی هیچ لاپەڕەیەکی دەفتەر و قەڵەم لەلای خۆت دابنێ و لەکوێدا سەرنجی ڕاکێشایت و دەربڕینێکی لۆژیکی تیابوو دەتوانیت بنوسیتەوە ، دواتر کە تەواو بوو ویستت شتێکی لەسەر بڵێیت دەتوانیت سوود لەلاپەڕەی دەفتەرەکەت وەرگریتەوە و ترسیش لەخۆت دابماڵە و گومان لەتوانای خۆت مەکە بنوسە با کرچوکاڵو پڕ کەم و کوڕی بێت دواتر فێردەبیت هەڵەکانت ڕاست بکەیتەوە ، لەڕەخنەی ئەوانیتر مەترسە و بوێریت هەبێت و باوەڕت بەتواناکانت هەبێت لەبری گومان بردن بەخۆت ، بەم شێوەیە دوای چەند هەڵەیەک تەواو فێردەبیت خۆشەویست

    • @mozart98
      @mozart98 3 ปีที่แล้ว +1

      @@faraidwnhirane قوربانت مامۆستا گیان دەست خۆش ، هەر تەندرووست و لەش ساغ بن

  • @zan4829
    @zan4829 3 ปีที่แล้ว

    دەست خۆش بەبەتێکی بەسوود بوود ،بەس گەر ئەرک نەبێ ئەتوانی مانای ئەم دوو وشەیەم پێ بڵێی .مەعنەوی . عاتیفی.

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  3 ปีที่แล้ว

      عاتیفی واتا دیوی هەست و سۆزەکانی مرۆڤ و مەعنەویەت واتا هێز و دیوە ڕوحیەکانی مرۆڤ

  • @shamalbelan
    @shamalbelan ปีที่แล้ว

    خوێندنەوە و گرفتەکانی
    دوای خوێندنەوەی ١٠ کتێب ، وا هەست دەکەی کە بلیمەتترین زانایت و دەتوانی بەرەنگاریی گەورەترین فەیلەسوف بیتەوە ..
    دوای ١٠٠ کتێى جیاوازیی نێوان نوسینی باش و خراپ دەزانی ...
    دوای ٢٠٠ کتێب دورەپەرێز دەبیت و چیتر حەز بە گۆرانیی کرچوکاڵ و شتی لاوەکی ناکەیت و لە جیهانی تایبەی خۆت دەژیت و بەدوای کەی وەک خۆتدا دەگەرێی ...
    دوای ٣٠٠ کتێب ، هەست دەکەی چەند نەزان بوی لە ڕابردو ، ئێشتاش هەر نەزانی چونکە ئەوەی دەیزانیت زۆر کەمە ...
    دوای ٥٠٠ کتێب ، ئەگەر تاقەتت هەبێ ، دەست دەکەی بە نوسین ..
    بەڵام ئایا خوێندنەوە هەروا هەرەمەکییە ؟ ئایا کتێب مرۆڤ دەگٶڕی؟
    کتێبی باش چۆنە؟ جا باشی یا خراپیی کتێب کێ بڕیاری لەسەر دەدات ؟
    دیندار هەمو کتێبە ئاینییەکان بە باش دەزانێت ، بێدینیش هەمویان بە خراپ ...
    هەژارێکی داماو کە گەورەترین خەمی پەیداکردنی پاروە نانێکە تا ئێوارە تۆ بڵێی کتێب لای ئەو چ باشییەکی هەبێت؟
    ئایا هەموکتێبێک باشە ؟
    خوێنەری ئازیز، من ئەو کتێبانەی ئێستا دەیانخوێنمەوە رۆژگارێک بە نەفرەتم دەکردن و هەرگیز ئامادەنەبوم تەنها خولەکێکیش بە خوێندنەوەیان بەفیڕۆبدەم ، لە کاتێکدا هەندێک لەو کتێبانەی ئەوسا کاتم تیایاندا خەرجکرد یا بڕیار بو بیانخوێنمەوە ئێستا ئامادەنیم خولەکێکیشیان بۆ تەرخان بکەم ، من هەر خۆمم نەگۆڕاوم بەڵام دیارە هۆکار زۆرن بۆ گۆڕانکاری لە شێوازی بیرکردنەوە و تێڕوانین لە دەوروبەر .
    دەبێ بڵێم هەندێک کتێب هەن بۆ هەندێک کەس باشن ، هەندێک کتێب هەن بۆ هیچکەس باش نین ،هەندێکیش هەن بۆ هەندێک کات باشن ، هەڵبژاردنی کتێب کارێکی ئاسان نییە، چونکە من زۆر کتێبم خوێندۆتەوە بەرهەمەکەی تەنها ماندوبون و کات بەفیڕۆچون بوە .
    ئایا کتێب ژیانم دەگۆڕێ ؟
    دەبێ دان بەوە دابنێین کە هەندێک کتێب هەن خەڵک دەگۆڕن ، هەندێکیش هەن کاریگەر نین ، هەندێ خەڵکیش هەن هیچ کتێبێک نایانگۆڕێت .
    کتێب چەند کارت تێدەکات بەندە بە ژێرخانی مەعریفی و کەلتوری کۆمەڵگە و جۆری کتێب و تەمەنی خوێنەر و شێوازی بیرکردنەوەی .
    ئازیزەکەم ، ئەگەر هەر ئەو کتێبانە بخوێنیتەوە کە هاوبیرانی خۆت نوسیویانە ، ئەوا مژدەیەکت پێبدەم ، هیچ گۆڕانکارییەک لە ژیان و خەرمانی مەعریفیت ڕونادات ، خوێندنەوەی ئەم جۆرەی کتێب وەک گوتنی لای لایەیە بۆت و یارمەتیت دەدات زوتر بخەویت ، هاوبیرانت لە نوسەران دەستی میهرەبانی بە پشتتدا دێنن و هیوای خەوێکی ئارام و ئاسودەت بۆ دەخوازن ، دەرچون لەم دۆخە و هۆشیاربونەوە لەم خەوە پێویستیی بە هاوار و قیژەی ئەو کتێبانە هەیە کە دژی بۆچونەکانی خۆتن ، ئەو کتێبانەی کە دەتگۆڕن ، ئەوانەی کە موچڕک بە لەشتدا دێنن و لەگەڵت دەکەونە جەنگ ، جەنگێکی سەخت لە ناخت بەرپادەکەن بە گومانبردن و شەڕکردن لەگەڵ هەمو ئەو شتانەی کە تا ئێستا لەلات بێ خەوش و موقەددەس بون .
    بە گشتی ئەو کتێبانە دەتگۆڕن کە هزر دەوروژێنن ، واتە کار لەسەر بەشی لۆجیکی مێشکت دەکەن ، وەک فەلسەفە و ڕەخنە و زانست ... هتد .
    لە بەرامبەریشدا ئەوانەی گۆڕانکاری ناکەن یا کاریگەرییان کەمە بە گشتی ئەو بابەتانەن کە پەیوەستن بە سۆز، وەک بەرهەمە ئەدەبییەکان چونکە ئەدەب لە سۆزەوە سەرچاوە دەگرێ نەک لۆجیک ، بنەمای سەرەکیی بەرهەمی ئەدەبیش خەیاڵە و مادەکەشی زمانە ، بۆیە بلیمەتی لە شیعر یا ڕۆمان هیچ زانستێکی تێدا نییە بەڵکو هەڵچونێک یا لافاوێکی وشەیە لە کات و شوێنی گونجاودا هەڵدەقوڵێت لەژێر کاریگەریی سۆزەکان .
    بەو هیوایەی دوای خوێندنەوەی ٢٠ نامیلکە خۆمان لێ نەبێتە عەللامەی قەرن و ئەرەستۆ بە شاگرد ڕانەگرین ...
    #شەماڵی هۆشیاری

  • @kamosam2885
    @kamosam2885 3 ปีที่แล้ว

    🌷👍👌

  • @khabibidres6406
    @khabibidres6406 3 ปีที่แล้ว

    ماموستا جةنابيت دينداري؟

  • @kamyaralhamawandi732
    @kamyaralhamawandi732 3 ปีที่แล้ว +1

    Tkaya basi marxism bka
    Supas

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  3 ปีที่แล้ว +1

      بەچاوان لەدەرفەتێک باسی مارکس دەکەم

  • @kamalrasul5094
    @kamalrasul5094 2 ปีที่แล้ว

    ❤💜❤

  • @halwestkawa5089
    @halwestkawa5089 ปีที่แล้ว

    دەست خۆش بۆ خاستنەڕوی ئەزمونەکانت /مامۆستا وتت بەپیدیئێڤ دایئەبەزێنیت؟

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  ปีที่แล้ว

      زۆربەی کتێبەکان بە pdf دەخوێنمەوە

  • @shene6480
    @shene6480 2 ปีที่แล้ว

    ئەمشەو پەنجەم لەسەر خاڵە لاوازەکانی خۆم دانا بۆ کتێب خوێندنەوە، بەم ڤیدیۆیەی تۆ زیاتر دڵنیا بووم و سوودم لێی بینی، زۆر سوپاس 😍

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  2 ปีที่แล้ว

      ئەمە ئامانجی منە
      کەخۆتان بن

  • @zanyarkurd02
    @zanyarkurd02 3 ปีที่แล้ว +1

    ٭نوسەر فیکری خۆیی نافرۆشێت
    ٭ پێویستە پارەیی لاپەڕەکە بدەی،نەک فیکر

  • @bilalslah-panhani9519
    @bilalslah-panhani9519 3 ปีที่แล้ว

    3 bara hatmawa sar am videoea

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  3 ปีที่แล้ว +1

      دەخوازم کاتم بەفیڕۆ نەدابن خۆشەویست

  • @user-sr1im2mx5s
    @user-sr1im2mx5s 2 ปีที่แล้ว

    ❤❤❤