پەنجەمۆر | خوسرەو جاف - بەشی چوارەم
ฝัง
- เผยแพร่เมื่อ 6 ก.พ. 2025
- ئەندازیار و هونەرمەند خوسرەو جاف لە شەوی نەورۆزی ساڵی 1945 لە بنەماڵەیەکی بەگزادە و نیشتمانپەروەر لە کەلار لەدایکبووە. قۆناخی سەرەتایی لە کەلار تەواوکردووە و ناوەندی لە خانەقین و دواناوەندی لە بەغدا تەواوکردووە. بەشی تەلارسازی لە کۆلێژی هونەرەجوانەکانی زانکۆی تاران خوێندووە. بڕوانامەی ماستەری لە ئەندازیاریی تەلارسازیدا وەرگرتووە. لە تەمەنی لاوێتیدا بەشداری شۆڕشی ئەیلوول دەکات و دەبێت بە پێشمەرگە. لەدوای رووخانی حکومەتی بەعس، دەبێت بە پەرلەمانتار لە ئەنجوومەنی عێراق.
زیاتر لە 80 کتێبی بەچاپ گەیاندووە، ماڵەکەی وەکو مۆزەخانەیەک وایە کە دەیان بەڵگە و وێنە و دەستنووسی بەنرخی تێدا پارستووە.
لەم بەرنامەیەدا شایەتی لەسەر ئەو رووداوانە دەدات کە خۆی تێیاندا بەشداربووە یان لەنزیکەوە ئاگاداریان بووە.
ئەم بەرنامەیە لە مانگی شەشی ساڵی 2020دا تۆمارکراوە.
حسن زیرک لەگۆرانیەکیدا دەڵێ ( سەدساڵ لەلات دانیشم ، قەت قەت تیرنابم لەلات ) باوەڕکەن منیش سەد سەعات گوێ لە قسەکانی ئەم کاک خوسرەوه بگرم ، هیشتا تیرنابم لەقسەکانی ، بەڕاستی پیاویکی عەزیمه ،هەربۆیه هیوای تەمەن دریژی و لەشساغی بۆ دەخوازم
رێفراندۆم گەورەترین دەستکەوتی سیاسی کوردستان بووە لە مێژووی خەباتی کورددا هەر لە سەرتای سەدەی بیستەوە هەتا ئەوڕۆ کە ساڵی ۲۰۲٤ــە
هیوای تەمەن درێژی بۆمامۆستا 100ساڵ