سپاس بو به ریزتان ⚘️💜 . کاک فه ره یدون .ئه گه ر له ده رفه تیک دا باس بکه ی بومان ئه و پیکه وه ژیانه ی که له ، که عبه دا بو ، هوکاره که ی به راستی چی بو که دواتر به رده وام نه بوو ؟
@@faraidwnhirane کاک فه ره یدون ⚘️جزیه که ، به س بو ئه هلی کتیبه کانه یا بو ئه وانه شن که ایلحادن و باوه ریان به هیچ کتیبیک نیه . ❓️ببوره ئایه ته کان به هه زار جور ته فسیری ئه که ن ئه مانه . سپاس💜
هەر سەرکەوتووبیت مامۆستای بەرز و بەرێز زۆر سوپاس بۆ ماندووبوون و کاتی جەنابتان 🌹❤️
سڵاو ڕێز و خۆشەویستی بۆ جوانترین بوون واتە بەسوودترین لەناو کورد حزورتان بەبەرەکەت❤ پێگەو مەقامتان نایابتر و جوانتر 🌼ئوستاز گیان معریفەتان بەپیت و بەرەکەتتر لەخزمەت عاشقانی بەرزێتی و هجرەت بۆ باڵاترین...
دەستەکانت خۆش بۆ هەموو ڤیدێۆ بەنرخەکانت.بەرساتی سودمەند بوم زۆر سۆپاس مامۆستا.
.
ڕێزدارن خاوانشکۆ
ڕێزی زۆر
دەستەکانت خۆش بێت زۆر جوان بنکۆڵیت کرد یانی مەوزەعەکەت لە دونیایی چیرۆکێک و مێژووییەکی بەشەریی یان هەندێک دەڵێن ئەفسانە لە مانەوە هێناتە دونیایی واقییع و وەحیکمەتی ڕووداوەکانت ناساند ،
کەواتە کەعبە رەمزیی خێزانێکی نمونەییە بە تەعریفەکەیی بەڕێزت بەشە ئاژەڵیەکەیان جێهێشتووە و ئیتر کۆتاییان بە ژیانی ساختەیی کۆمەڵەکەیی خۆیان هینا کە ئازەریی باوکی ئیبراهیم بۆ چاوچنۆکیەکەیی خۆیی تاویی دابوو وە هاتن بنیادیی خێزانێکی نمونەییان کرد کە ئیتر کۆمۆنی سەرەتایی لەلایەک و کۆمەڵی ساختە ژیانیان لەلایەکی تر جێهێشت و بوون بەرەمزیی پێکەوەبوون و بۆ یەکشیان و هاوڕێیەتی و پێکەوە هەڵکردن بەمانا و مەنتقی ئەسڵی خۆیی وە ئەم بوونە و وجوودە ئینسانیە جگە لەوەیی بۆ یەکتری بین هیچی تر نیە ،
وە لە ئێستادا ئەم هاوڕێیەتیەی ئیبراهیم و ئیسماعیل و هاجەر پەرەسەندن و وەبەرهینانی تیادا بکرێت ببێت بە پیکەوە ژیانیکی گلۆباڵی و جیهانی بۆیە ئەو خەڵکە زۆرە روویی تێدەکەن بەیەک دەست و رەنگ جل پێکەوە بێ چینایەتی دەچن ئەم یادە دەکەنەوە و ئیتر دەبێت ئەم مۆدیلە بەینەوە ماڵ و خێزان و گەرەک و کۆمەڵگەکان تا هەمووان پێکەوە بین بۆ یەک بشێین و بەدەم یەکەوەببین خودا لەبەر خۆمان بۆ یەکتری خولقاندونی ،
نەک پارچە پارچە ببن و ببن بە گروپ و مەزهەب و ئایدۆلۆژیا بەرەلەیەک بگرن و یەک بفەوتێنن ،
ئیتر کاتێک ئێمەش بەردوام لە هەوڵی دروست بوونداین و دەخوێنینەوە و خوێندنەوە بۆ شتەکان دەکەین عیبادەتی شەعائیری دەکەین و بەردەوام هەڵێنجانی فکری یا دەمانەوێ سوود لە ئەزمونەکان وەرگرین بۆ ئەوەیی دروست ببین و کارەکە بکەین بە هەموو ئەمانەوە جاری وا هەیە دەزانین کارەکەمان تەواو نەکردوە و دەگەینە قەناعەتێ کە دەڵێی هەر وەک خۆیی پێمان ناکرێت و ڕۆڵەکە ماوێتی و رێگایی بەروە و کەماڵ پڕۆسسی تری دەوێ کاتێک ئێمە دێین ئیعلانی دەکەین بەو خەڵکە کە خەڵکینە ئەوە دەچمە کە عبە هەر بەزۆر و وە نێتمە و دەمەوێ بچمە ناو ئەو پرۆسە نمونەییەی کە ئیبراهیم کردویەتی یانی دەمەوێ هەر بەزۆر پێوەبم چونکە دایم بەشی ئاژەڵی زاڵە دواتر ئێوە شاهید بن کە لە هەر بەشەئاژەڵیەک لێم خۆش نەبن و تانەم لێ بدەن بە وەعد شکێن بمزڕێنن ، ئیتر بەشکوم بگەین بەو پڕۆسە و فەهمە کە ئینسان بۆچی خولقاوە و دەبێت کام رۆڵ بگێرێت مەهام و گرنگی و چیەتی و ماهەتی وجوودەکەیی دەبێت چیبێت تا ئەنجامی بدەین ،، جەپکێک گوڵ ....
خۆشەویست
پڕۆسەی ئێستای حەج زەمەنێکە تەنیا شەعائیرێکی نەریتیە ، بۆیە لاتان سەیرنەبێ کەسێک دەچێت و بەساختەچێتی دێتەوە ، چونکە لەبنەڕەتا ئەم پڕۆسەیە سێ مانگە نەک مانگێک ئیتر ئەم کورتکردنەوەیە و تایبەت کردنە بۆ پەیڕەوانی شەریعەتێک مانای خاڵی کردنەوەی ئەم بەرەکەتەیە کە تیای بووە ، ئێستا کەعبە ماڵی خودانیە و ڕەمزی مرۆڤی کەماڵ و داشۆراو لەئاژەڵی بوون نیە ، بەڵکو بۆتە شوێنی تێرکردنی بەشی ئاژەڵی و لەتەمەنی پیربووندا لەپێناو چاوپۆشی کردن لەکردەی ئاژەڵئاسا تاکەکان ڕووی تێ دەکەن تاکو لەم دونیاش بەخەیاڵی خۆیان تێربکرێن لەسێو و پرتەقاڵی بەهەشت ، لەلایەکی تریش سعودیە کردویەتیە ماڵی خۆی و بەئارەزووی خۆی حەجی VIP بۆ ستەمکارەکانی سەرۆکی ووڵاتان ڕێک دەخات و ئاژەڵی سەربڕاوی ڕەش و ڕووتەکانیش دەفرۆشێتەوە و ساڵانە پانزە ملیار زیاتر داهاتی ئەم مانگەیەتی بەناوی ماڵی خوداوە !
🙏💚🌷
ژیانت پر بەرەكەت بیت ئوستازی خۆشەویستی🌺🌺
ڕێزدارن پایەبڵند
جێگای شانازیت
تاجی سەرن پایەدار
مامۆستا گیان پرسیارێکم هەبوو ئەویش نەقڵ پێش ئەقڵە یان ئەقڵ پێش نەقڵە زۆر سوپاستان دەکەم
ده ست خۆش مامۆستای به ڕێز
خوای پەروەردگار بەرەکەت بخاتە تەمەنت و زانستت مامۆستای بەڕێز سەربەرزبن هەمیشە.
دەمێکبوو پرسیاری ئەوە لە مێشکمدابو کە ئایا حەج چیە؟ بۆ حەج دەکرێ؟ هۆکار و دەسکەوتەی حەج چیە؟، هەرچەندە لە روە فیقهیەکەوە شارەزاییەکی کەمم هەبوو بەڵام بەداخەوە لایەنی فیقهی هەرگیز وا لە مرۆڤ ناکات وەڵامی ئەوانەی دەستبکەوێت.
بۆیە زۆر سوپاس بۆ تۆی خۆشەویست کە کلیلی دەرگای ئەو وەڵامانەت بە ئێمە بەخشی.
بەتەمای لۆژیک و عەقڵانیەتی فەقیهەکان مەبە چونکە ئەوان مەڕیان پێویستە بۆ جەنگەکانیان
سوپاس بۆ توانای ڕونکردنەوە فەلسەفیەکانی بابەتەکان تێگەشتنەکانت بۆ بابەتەکان هیوادارم توانای ئەوەشت هەبێت ڕونکردنەوە و تێگەشتنەکانی بەڕێزت بۆ بابەتەکان لەگەڵ کەسێک نا هاوتای بەڕێزت بێت لەگەڵ کەسێک کە ڕوبعێک هاوتای بەڕێزتی بێت بۆ شی کردنەوەی بابەتەکان بەشێوەیەک کۆڕ یان لایڤێک ؟
خۆشەویست
من دەرفەتی لایڤم نیە ببەخشن
دەستتانخۆش بێت و ڕێزو سلام
دەست خۆش ماندونەبیت، بەسود بوو
ھاورێ ❤
دەستخۆش کاک فەرەیدون ❤️💐👍
ڕێزدارن
Bzhi mamosta har bmenn
🎉
بە هیوای هەمیشە پڕ وزە و چالاک بوونت،بە منداڵی مێشکیان پڕ کردین لە خورافیات، ئێستا ئەبێت بە خەتکوژێنەوەی شرۆڤەو شیکرنەوەکانی بەڕێزت بیان سڕینەوە، ڕێزی زۆر 💐💥👍🤎🌹
دەست خۆش کاک فەرەیدون . سەرکەوتو بیت
زۆر سوپاس بۆ ماندوبونت و كات بەخشینەوەت ئوستازی گوڵ تۆ یەكێكیت لەجوانترینی ئەو یەكانەی كە خۆبەخشانە و لەخۆبردوانە مەعریفە دەبەخشنەوە و كار دەكەن بۆ پێگەیاندن و تێگەیاندنی تاكی ئێمە و هەوڵدەدەن بۆ چاككردن و ڕاستكردنەوەی ئەو هەموو خواریەی لە كۆمەلگە ی ئێمە دا هەیە و تاكی ئێمەی پێ تلقین دراوە ....
ئ
من وەك خۆم تا مردن خۆم بەقەرزاری تۆ دەزانم ئوستاز ی گوڵ یاخوا هەر لەش ساغ و تەندرووست بمێنی هەموو كات خەندە و خۆشی میوانت بێت 🌹
ڕێزدارن خۆشەویست
دەخوازم سوودێکی هەبوو بێت بۆ بەڕێزتان
دەستەکانت خۆشبێ استاذ گیان..
زۆڕ زۆڕ جوان هێناوتە...
ئەگەر دوو هاورێ بە اخلاسی لەگەل یەکدی ئیش بکەن وەک دوکانداری یان بازرگانی ... ئەوە بەرەکەتی دەقاتە لە چاو تەنیایی...
ئەگەر هاوڕێیەتی لەبری کەڵەگایی سەنتەری ژیان کردنمان بێت ، ئیتر ئەم بەهەشتە خەیاڵیەی شەڕی ئاژەڵکاری لەسەر دەکرێت لێرە بنیاتمان دەنا
دەستودەمت خۆش مامۆستا فریدون
Ba jorek runtan krdawa ka hech kat aw maga baxom nyam raxna bgrim supas bo buntan mandu buntan barz anrxenim tandrustu taman drezh bin azezi hamuan🌸🙏
دەست خۆش کاک فەرەیدونی بەڕێز
تۆ ئەو ڕۆشناییەی کە پێویستە هەبی مامۆستا.
لوتفتان نواند خاوەنپایە ، ڕێز و موحیبەت
ڤیدۆکانتم وەک وانەیەک لە ڕەوتی ڕۆژانەمدا جێکردۆتەوە ، پایەداربن 🙏🏼💙
زۆر سوودم لە ڤیدیۆکانت بینیوە... دەستخۆش بەهیوای بەردەوامی...
ئیبراهیم بێجگە لە لایەنە ئاینیەکەی عالمێکی ڕۆحیە ئینسان لێی تێر نابێ بەڕاستی
دەست خۆش ئوستاز
دەمخۆش هێز و وزەیەکی ڕوحی مەزنی تیایە
@@faraidwnhirane بەڕێزی👍🏼
❤❤
دەست و چاوت خۆشبێ ماندوو نەبیت
لوتفتان نواند خاوەنپایە ، ڕێز و موحیبەت
دهست خۆش بێت مامۆستا گیان بۆ ئهم زانیارییه به بههایانه.
مامۆستا، ئاینی "صابئة مندائی" ههر شوێنكهوتوویی فهلسهفهی ئیبڕاهیمی نین؟
خۆشەویست
سابیئەکان خاوەنی ئایینێکی داخراون و خۆیان بەیەکەم ئایینی یەکتاپەرستی دەزانن واتا بان ئیبراهیمین ئەوان بەڵام ڕێچکەکەیان زۆر نزیکە لەڕێگا ئیبراهیمیەکە
@@faraidwnhirane
بتوانی محازهریێكی دهربارهی خاله هاوبهش و دژهكانی ئهم ئاینه باس بكهیت، زۆر باش ئهبێت بۆ ئاشنا بوون. ئهو ئاینه له كوردستان و عیراق ههیه، شارهزایم لێ نهبوو، تا له ههواڵی كهنالێكی كوردیم بینم، پێم زانی.
دەستوچاوت سەلامەت پشت بەخوا🙏
دەست خۆش اوستاذ 💙
دەست و دەمت خۆشبێ
لوتفتان هەیە دونیایەک ڕێز
دەستەکانت خۆش❤احمدحسن❤
سوپاس و ڕێزی زۆر
دەستەکانت خۆش استاز، بابەتێکی زۆر تایبەتبوو ماندوونەبن.
دەست خۆش
دەتوانی لە دەرفەتێکدا باسی (ماتریکس) بکەیت
دەست خۆش مامۆستا دەتوانیت شرۆڤەیەک بدەی لەسەر فەلسەفەی لۆجیک مامەڵەی لۆجیک
خۆشەویست
لۆژیکی ئەڕستۆیی و بیکۆنیم وردکردۆتەوە ، ئەمە جگە لەوەی دیدی خۆم داوە لەسەر پرسی لۆژیک و یاسا
💐💐💐💐
سڵاومامۆستاگیان جەنابت گوێ گری تەفسیری قوئانی دکتۆر بازەرگانی بوون؟
خۆشەویست
ئەگەر نەمخەیتە بەر گلەیی و گازاندە ئەمە یەکەم جارە ئەم ناوە بخوێنمەوە و نازانم کێ یە .
@@faraidwnhirane مامۆستای بەڕێزم نەخێر جەنابت جێگای ڕێزی بۆ ئێمەی زۆرزۆریشمان جەنابت خۆش دەوێ،هەڵبەت لەخۆت زیاتر فکرو تێبینیەجوانەکەتمان خۆش دەوێ.
@@faraidwnhirane دوای ڕوخانی شا لەئێران حکومەتێکی کاتی دکتۆر موسەدیق هاتە سەرکار.جا کابرایەک بەنێوی مەحەممەد مێهدی بازەرگان وزیری دەرەوەی بو کە دوایی جمهوری ئیسلامی هەڕەشەی کوشتنی لێ کردنو ئەوان لەئێران نەمان واتە،هەم لەدەوڵەتی شا هەمیش لە دەوڵەتی جمهوری ئیسلامی ڕەخنەی جددیان دەگرتو پێی ناڕازی بون.جا ئەو کەسەی من باسم کرد ناوی عبدلعلی بازەرگانە کوڕی مەحەممد مێهدی بازەرگان.ئەو کابرایە فکرەکانی زۆر وەکو تاڵاقانیو علی شەریعەتی دەچن.و تفسیرەقوڕئانیەکەی زۆر زۆر لە تێڕوانینی جەنابت نزیکە،نەوەک نزیکە زۆرجار ڕێک یەک قسە لەسەر قوڕئان دەکەن،ببورە نوسینەکەم زۆردرێژ کردەوە سەرتم هێشاند مامۆستاگیان هەڵبەت نەبێتە بێڕێزی بەجەنابت ئەم نوسینانە ئەگەر ویستان دەتوانم تەفسیری ئەم کابرایەتان بۆ بنێرم ڕەنگە دڵۆپێک بە دەریای عیلمی ئێوە زیادبکا.زۆرسپاس بۆئێوە🙏
@@farogh-et1rq
خۆشەویست
من دڵخۆشم بەتەواوی نوسینەکەتان و ڕوونکردنەوەکەتان جێگای ڕێزە ، سەبارەت بەدیدەکانی من و ئەم بەڕێزە کە زۆرجار یەک هەڵێنجانە دەلالەتی هاوڕوانین و قوڵی ڕامان و هاو بیرکردنەوەییمانە ، بۆیە دڵنیام من چەندە ئەو دەناسم ئەویش هەر ئەوەندە ئاشنایە بەمن ، بەڵام سەبارەت بە خوێندنەوە و تێگەیشتنەکانی خۆم سەبارەت بەتەواوی کتێب و شەریعەتەکان بەتایبەت قورئان بەشبەحاڵی خۆم چواردە ساڵ دیڕاسەی شەریعەتەکانم کردووە بەتایبەت قورئان بۆیە زۆر پرس هەیە تاکو ئێستا هەر قسەم لەسەری نەکردووە بەهۆی هەزم نەکردنی خەڵک .
بۆ تەفسیری ئەم بەڕێزەش هەوڵەدەم ئەگەر دەرفەتم هەبێت داونلۆدی بکەم و دەیخوێنمەوە ، سوپاسی زۆر پیاوی وەفا .
ڕێز و چەپکێ گوڵ
@@faraidwnhirane زۆرسپاس مامۆستا گیان بۆوڵام دانەوەت،هەرکاتێک ویستتان من خزمەت کارمو بە ئاپ پێمە دەتوانی سورەو ئایەکانیشی بۆ هەڵبژێری زۆرئاسان ،ئەگەرویستتان بۆتانی دەنێرم زۆرسپاس بۆ وڵام دانەوەت جەنابت جێی شانازی گەلی کوردی ئومێدم وایە هەمو تاکێکی کورد گوێ بیستی جەنابت ببێت🙏
💜
جگە لە دەست خۆشی و هیوای تەندروستیەکی باش نازانم چی تر بڵێم چونکە هەر چی بڵێم کەمترە لە دەربڕینی هەستی سوپاسیم
هەست دەکەم ئێستا فەلسەفەی رۆژو گرتنیشم ئەگەر هەموشی نەبێ بەشێکم لۆ رۆن بویتەوە ئەویش کە لە خۆ خۆش بونە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو لە بەشە ئاژەلیەکان
سەربەزبن دەم خۆش ماندوو نەبن
لوتفتان نواند خۆشەویست
ڕێزدارن
❤❤❤❤❤
فەلسەفەی ئیبراهیم ئیبن داود
ChatGPT
ئیبراهیم ئیبن داود ناسراو بە ئەڤرەهامی کوڕی داود یان ڕابادی دووەم، فەیلەسوف و مێژوونووسێکی ناوداری جوولەکە بووە و لە ماوەی سەدەی ١٢دا لە شاری تۆلیدۆی ئیسپانیا ژیاوە. بەناوبانگترین بەرهەمی بەناوی "سەفەر حە قەبلاح" (کتێبی نەریت)، کە کۆمەڵێک بابەتی بەرفراوان لەخۆدەگرێت لەوانە فەلسەفە، ئیلاهیات و مێژووی جوولەکەکان.
بیرۆکە فەلسەفیەکانی ئیبن داود زۆر لە ژێر کاریگەری بیری ئەرستۆ و نیوپلاتۆنیدا بوو، هەروەها لە ژێر کاریگەری نەریتی ئیلاهیاتی جوولەکەدا. ئەو هەوڵی دەدا فێرکارییە ئایینییە جوولەکەکان لەگەڵ چەمکە فەلسەفییەکاندا ئاشت بکاتەوە، بەتایبەتی چەمکەکانی ئەرستۆ، بۆ ئەوەی بنەمایەکی عەقڵانی بۆ ئایینی جوولەکە دابین بکات.
یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی فەلسەفەی ئیبن داود، چەمکی بوون و سیفاتەکانی خودایە. ئەو پێی وابوو کە دەکرێت لە ڕێگەی عەقڵەوە بوونی خودا پیشان بدرێت و ئەویش بۆ پشتگیری لەم ئیدیعایە لە ئارگیومێنتی فەلسەفی کەڵک وەردەگرێت. هەروەها ئیبن داود باسی سروشتی خودای کرد و جەختی لەسەر یەکگرتوویی و سادەیی و کامڵبوونی خودا کردەوە.
لایەنێکی تری گرنگی فەلسەفەی ئیبن داود تێگەیشتنی لە زانستی مرۆڤ و پەیوەندی نێوان ئیمان و عەقڵ. ئەو پێی وابوو عەقڵی مرۆڤ دەتوانێت ببێتە هۆی تێگەیشتن لە هەندێک ڕاستی ئایینی، بەڵام دان بە سنوورداربوونی عەقڵیشدا دەنا کاتێک باس لە بابەتی ئیمان دەکرێت. ئیبن داود جەختی لە گرنگی تێکەڵکردنی ئیمان و عەقڵ کردەوە بۆ ئەوەی تێگەیشتنێکی قووڵتر لە فێرکارییە ئایینییەکان بەدەست بهێنین.
ئیبن داود جگە لە کارە فەلسەفییەکانی، مێژوونووسێکیش بووە. نووسینە مێژووییەکانی، بەتایبەتی کتێبەکەی "سەفەر حە قەباڵا"، تێڕوانینێکی بەنرخ لە ژیانی فیکری و کولتووری ئیسپانیای سەدەی ناوەڕاست و کۆمەڵگەی جولەکەکانی تۆلیدۆ دەدات.
بە گشتی فەلسەفەی ئیبراهیم ئیبن داود نوێنەرایەتی سەنتەزیسێکی گرنگی بیری ئایینی جوولەکە و فەلسەفەی ئەرستۆ دەکات. بەرهەمەکانی بەردەوامن لە لێکۆڵینەوە و پێزانینیان بۆ بەشداریکردنیان لە فەلسەفەی جوولەکە و مێژووی فیکریدا.
هه ميشه له ش ساغ بن ماموستاي به ريز زور وورد رونت كردوته وه جي شانازي و ريزيت ته مه ن دريژ بيت .
سوپاس خۆشەویست
مامۆستا زانیاریەکانی جەنابت لە چییەوە سەرچاوەی گرتووە ؟
من زانیاریم نەداوە ئەزیزم ، شرۆڤەی خۆمم داوە لەسەر ناوەڕۆکی چیڕۆکەکە
@@faraidwnhirane مامۆستا مەسەلەن ئەڵێی مانگی کردووەتە خودای خۆیی ئەمە لە کوێیدا وا هاتووە چ کتێبێک بخوێنمەوە بۆ ئەمە ؟
@@faraidwnhirane یان با بڵێم ئیسلام ئەڵێ اللە ی پەرستووە ئەمە ڕاستە بەبڕوای تۆ ؟
@@فێربوونیزمانیئینگلیزی-ك5خ
چیڕۆکی ئیبراهیم لەتەورات و ئینجیل وقورئان و تەنانەت مێژوونوسانی کۆنیش هاتووە وەک فلیپی مێژوونوس لەناوەڕۆکی مێژووی سوریاو لبنان هەمان چیڕۆک دەگێڕێتەوە
@@فێربوونیزمانیئینگلیزی-ك5خ
ئیبراهیم هاوڕێی خودابووە نەک پەرستشی کردبێ
پوختەی وتارەکانی مامۆستا فەریدوون :
- چیرۆکی ئیبراهیم و گەلەکەی چیبوو ..!
- هەرشتێک پیرۆزکرا واتا نەناسراوە...!
- بیروباوەڕ بەرزترین ئاستی مەعریفەی مرۆڤە...!
- ئیبراهیم بە پرسیارکردن ویستی تەکان بە مەعریفەی گەلەکەی بدات، ئەویش باوەڕیانبوو...!
- باوەڕ دەگۆڕێت بە بەرزبوونەوەی ئاستی مەعریفە...!
- ئیبراهیم بە گومانەوە بەدوای ڕەوایەتی دەگەڕا...!
- ئیبراهیم بوێرانە ڕەوایەتی هەڵبژارد بەسەر شکۆ و بژێویدا...!
- گەلەکەی ژیانی ئیبراهیمیان کردبوو بە دۆزەخ...!
- خودا ئاسوودەیی بەخشی بە دەروونی ئیبراهیم...!
- '' عەزابی گۆڕ باشترە لە لۆمەی خەڵکی ''
- ئیبراهیم یاخیبوو لە ناڕەوایەتی و شکۆی ساختە ...!
- کۆکبوونی کۆمەڵگا لەسەر بابەتێک مانای ڕەوا بوونی نادا..!
- ئیبراهیم وەکوو گەڕیدەیەک بەدوای ڕەوایەتی( خودا) دەگەڕا...!
- بۆیە خودا بوو بە هاوڕیی ئیبراهیم...!
- مردن دوا قۆناغی مەعریفەی ئێمەیە بۆیە ئیبراهیم پرسیار لە دوای مردن دەکات...!
- خودا هاوڕێیانە گفتوگۆ لەگەڵ ئیبراهیم دەکات..!
- هاوڕێیەتی واتا متمانە و قبوڵکردنی ئەویتر وەک خۆی..!
- ئیبراهیم پێیوابوو ئەوە ناڕەوایەتیە کە تەنها بژین و بمرین..!
- ئیبراهیم کۆچەری بوونی هەڵبژارد هاوشانی هاوسەرەکەی وەک هاوڕێیەک چوونە مەنفا ( مکە)..!
- لەناو هاوڕێیەتی پرسیارکردن نیە چونکە متمانە و ئازادی هەیە..!
- فەلسەفەی ئیبڕاهیم فەلسەفەی هاوڕێیەتی و ڕەوایەتییە..!
- لە ناو هاوڕێیەتی قوربانیدان و بەرەکەت و ڕەوایەتی هەیە و جێگایەک نیە بۆ بەرژەوەندیخوازی...!
- لەناو خودابووندا هەستی باوکایەتی نیە...!
- ئەوان ئامادەبوون لەپێناو هاوڕێیەتی خۆیان بکەن بە قوربانی...!
- کەعبە ڕەمزی نوێکردنەوەی پەیمانی هاوڕێیەتی و قوربانیدانە ...!
- پیرۆز واتا نەناسراوە بۆیە کەعبە پیرۆز نیە...!
- کەعبە بە موڵک کرا و ڕوحی هاوڕێیەتی لێداماڵرا...!
- بۆچی محمدی ڕێزدار ڕۆژووی داهێنا..!
- ێەگەر هەموومان ڕەوایەتی بناسین دەبین بە کۆمەڵگایەکی بەختەوەر ...!
- دەبێت هەموومان ببین بە ئیبراهیم، هاوڕێ لەگەڵ خودا..!
-
( دوای چەندین ڕۆژ گوێگرتن و تیاچوونەوە، بەڕاستی من ئێستا لە مانای هاوڕێیەتی گەیشتم، بۆ بوون بە هاوڕێ خودا پێویستە ڕەواناس و لە خۆبردووبی، چونکە هەر ئەوە هاوڕێ و هاودەمی ڕاستەقینە... بەڵام ئایا دەتوانین بڵێن مەنسووری حەلاج بە هەمان شێوەی ئیبراهیم خۆی کردە قوربانی ...؟)
سوپاسی زۆر بۆ هەوڵەکانتان گەنجی جوانم
بۆ حەللاجی مەزنیش بێگومان هەمان هاوڕێیەتی بوو
مامۆستا بەڕێز دروود ئەڕی ڕاستە مامۆستا دەڵێن کەسایەتی ئیبراهیم گەر قوڕئان و تەورات و ئینجیل لێی دەربچێت شتێک نییە لە مێژوو بە ناوی ئیبراهیم و هیچ ئاسوارێکێشی نییە؟؟ راستە ئەمە؟
خۆشەویست
ئەگەر مەبەستت لەشوێنەوار زانستی ئارکۆلۆژیە ئەوە نەک ئیبراهیم تەنانەت محمدی ڕێزداریش بێ شوێنەوارە لەڕووی ئەم زانستەوە
دەستت خۆشبێت ئوستاز بۆ ئەم بابەتە جوانە
ئەگەر بکرێت بەپێی مەجالی جەنابت تێڕوانینی خۆت بڵییت لەسەر (بوونی رۆحیەتێکی صۆفیگەری لە هەندێک کەسدا کە ئامادەیە ژیانی بە شێوازێکی سادە بەڕێ بکات وەک ئەوەی نانێکی سادەبخوات جلێکی سادەلەبەر بکا لە شوێنێکی سادەدا بخەوێت و بەقەناعەت و هێمن و لەسەر خۆ و ئاسوودەبێت ، لەبەرامبەر ئەمەشدا کەسانێک هەن بەردەوام دوودڵ و ڕاڕاو بە هەڵپە هەڵپن و بەدوای هەموشتێکدا ڕادەکەن وەک مرۆڤی راکردوو وان و هەموشتێکیان بە پەلەیە و بەردەوام خۆیان بەراوەد ئەکەن بەوانی تر و هیچ هیچ ئارامیەکیان تیانیە و نا بەختەوەرن)
ئەبێ هۆکاری ئەمە جیاوازی پەروەردەی بێ یا بێ مەعریفەی بێ یا نەبوونی ئاسایشی فکری بێ، یا بێ (فەهم) ی بێ بۆ ژیان و بوون .
هاوکار گیان
سوپاست دەکەم بۆ ورووژاندنی پرسی عیرفان ، بەڵام بۆ زانیاری بەڕێزت خۆم پڕۆژەیەکم هەیە لەسەر شرۆڤەی ژیان و کردەی عاریفە مەزنەکان ، ئەم ورووژاندنەی بەڕێزتان ناچاری کردم کە پڕۆژەکە پێش بخەم و بۆ تاوێک لەکەڵکەڵەی ژیان و گومان و ووتی ووتی زمان دوورکەوینەوە و گوێ لەدەنگی دڵ بگرین .
خۆشم دەوێن
دەستت خۆش بێت ئوستازگیان
بەتامەزرۆیەوە چاوەڕێی ڤدیۆ کانتین
بەهیوای بەردەوامی 🌹🌹🌹🌹🌹
ماندوو نەبن مامۆستایی خۆشەویست 🌸
ماندونەبی...کەواتە ئیبراهیمی کەسایەتیەکی مۆڕاڵ نەبوو بەڵکو کەسایەتیەکی ئاکاری بووە شەڕی لەگەڵ ناڕەوایەتی کردووە لەژێر پەردەی ڕەوایەتیدا❤
بەڵێ خۆشەویست
سپاس بو به ریزتان ⚘️💜 . کاک فه ره یدون .ئه گه ر له ده رفه تیک دا باس بکه ی بومان ئه و پیکه وه ژیانه ی که له ، که عبه دا بو ، هوکاره که ی به راستی چی بو که دواتر به رده وام نه بوو ؟
پرسەکە پەیوەندی بەقبوڵکردنی فرەیی بووە خۆشەویست ، بەڵام لەدوای دەسەڵاتی ئیسلامی ئەم فرەییە شوێنی نابێتەوە بەڵکو جیاوازی بیروباوەڕی پێویست بووە یان ملکەچ بێت و جزیە بدەن یان دوژمنن و جەنگیان لەگەڵ کراوە .
@@faraidwnhirane کاک فه ره یدون ⚘️جزیه که ، به س بو ئه هلی کتیبه کانه یا بو ئه وانه شن که ایلحادن و باوه ریان به هیچ کتیبیک نیه . ❓️ببوره ئایه ته کان به هه زار جور ته فسیری ئه که ن ئه مانه . سپاس💜
@@آیدنمصطفی-ج6ذ
هەویری ئەم پرسە ئاو زۆر هەڵدەگرێ پایەدار ، ئەوەی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە وەک پرسێکی ئایینی و خودایی مامەڵەی لەگەڵ نەکراوە ، بەڵکو زیاتر وەک پرسێکی هەژمونخوازی ڕەچەڵەکی کارەکانی داڕشتوە ، بۆیە باوەڕهێنان بەشەریعەتەکان هەر کارێکی ڕوحی و خوداناسی نەبووە بەقەد ئەوەی کۆبوونەوەی ڕەچەڵەکێکی دیاری کراوبووە ، ئەوانەشی نەهاتونەتە نێوی بەجۆرێک بەخائینەکانی ڕەچەڵەک سەیرکراون
دەست خۆش ئوستاد وەک ھەمیشە بۆ ئەم بابەتە جوانانە
ئەزانم پێشتر ووت گووێ بەوە نادەم کەسێک باوەڕی ئەوە بێت چیرۆکێکی خورەفیە
بەلام ئەگەر شارەزای مێژوو چیرۆکی دینە ھندۆسەکان بیت ھەر ھەمان کەسەیەتی لەی ئێمە بە ئیبراھیم ناوی ئەبەین ھەمان کەسەیەتی چیرۆکی دینە ھندۆسەکانە
براھما ھەر ئیبراھیمە و ساراسواتی ھاکرا ھەردوو ناوی ژنەکانی براھمایە لەی خۆمان ساراو ھەجارە
اشکو اشماھال ناوی ھەردوو کورەکەیە یەعنی ئەم ھەموو بۆچوونە بەس لە ناو بێجگا ناوی کەعبەو زۆر شتی تر ھەر ھەمان کەسەیەتی براھمای ھندیە جارێکی تر لەی ئێمە بەم شێوە دەڕێژڕاوە من لێرە زۆر نانووسم بەلام زۆر سەیرە ھەر ھەمان کەسەیەتی ناو دینە ھندۆسەکانە کەواتە سەرچاوەی دین ھەر ھەنووی ھندیە ھەر ئەوانیش راسترین رێگان بۆ خوا ناسین خۆ ناسین ژیان دۆستی ژینگە دۆستی ئەمانەی تر ھەموو دروستکراو کۆپی دینی ھندێکانن
پایەدار
بێگومان چیڕۆکی هاوبەش هەیە لەنێوان هەموو شەریعەتەکاندا ، هەر پرسەکە بابەتی ئیبراهیم نیە بەڵکو پرسی خەڵق و گوناهی ئادەم و پرسی سەفەری ئاسمان و گفتوگۆکردن لەگەڵ هێزە باڵاکە ، بۆیە ئەوەی لای من گرینگە دەرکەوتە و واقیع و کاریگەری ئەم چیڕۆکانەیە نەک پرسەکە سەر بەچ شەریعەت و یان ئەفسانە و چیڕۆکێکە .
سڵاو ڕێزو خۊشه ویستی کاک فه ره یدونی قه در گران زۊر سوپاس بۊ ماندو بونت و ئه و کاته به نرخه ت ئاوا شرۊڤه ی ئه م بابه ته گرنگانه ده که یت زۊر زۊر تایبه ت بوو ئه م بابه تی فه لسه فه ی ئیبراھیمی علیه السلام ه جدی ناوازه یه یاخوا سه لامه ت بیت تا ئیستا نه مزانی بوو ئه و ئاگره چۊن ئاوا سارد بۊته وه ڕێک ووته ی به ڕێرتانه ئاگره که ش جه نگی ده روونی بووه خۊی نه فسی خۊی بوه ته قوربانی 🌺🌺🌷🌷👍👍👍👏👏👏👏👏💕💕💕🙏🙏🙏🙏
خۆشەویستن خۆشەویست
کاك فەرەیدون دەمەوێت بپرسم ئەو بە بەرگداکردنە فەلسەفیە یان دەرهێنانی فەلسەفە لە ڕوحی ئەم چیرۆکە جۆرێك لە ڕەوایەتیدان نییە بە خودی چیرۆکەکە وەك ڕووداوێکی حەقیقی ئەگەرچی لە سەرەتای بابەتەکە جۆرێك لە ڕوونکردنەوەتدا، ئەگەر وا دابنێین ئەو چیرۆکە ئەفسانەیە ئایا ڕەوایی هەیە ئێمە فەلسەفە لە چیرۆکی ئەفسانەیی وەربگرین؟
وە ئایا خودا ڕەوایی بەخۆی دەدات کە تاقیکردنەوە لەسەر کەسێک بکات کە خۆی باشتر لە مرۆڤەکە ئەو مرۆڤە دەناسێت (ئەمە تۆ نەتوتووە و پەیوەندی بەو بابەتەوەی جەنابت نییە بەڵکو وەك پرسێکی فەلسەفی ئەو پرسیارە بێ وەڵام ماوەتەوە یان وەڵامێکی موعنیعی نییە تا ئێستا). وە لەبەر ئەوەی پرسێکی ئاڵۆزو دوور و قوڵە دەتوانی جواب نەدەیەوە. هەر ساغ و سەرفراز بیت ئوستاز.
خۆشەویست
من ڕەوایەتیم بەچیڕۆکەکە نەداوە چونکە ڕەوایەتی خۆی وابەستەیە بەکردارەوە نەک ڕستەسازی چیڕۆکێک ، سەبارەت بەهەڵێنجانی فەلسەفە لەنێو ئەفسانە یان چیڕۆکێکدا ، بەر لەهەموو شتێک پێویستە بزانین مۆرلێدانی پرسێک دیاردەیەک چیڕۆکێک بەئەفسانە مانای نەبوونی شتەکەنیە بەڵکو توانای تەحقیق کردنی زانستیانەی باسەکەمان نیە نەک مۆری نەبوون و دروست کراوی لێ بدرێت ، ئینجا بەڕێزت دەڵێیت ئایەڕەوایە فەلسەفە لەئەفسانە هەڵێنجین ؟
ئەزیزم ئەگەر مێژووی فەلسەفەی یۆنانی بخوێنیتەوە هەر هەمووی لەسەر ئەفسانەکانی پێش خۆی بنیاتنراوە بەنمونەی کۆمارەکەی ئەفلاتون و ئەشکەوتەکەی ئەو و دونیای سێبەر و حەقیقی هەروەها هۆکاری کتێب نەنوسینی سوکرات هەمان شت بەهۆی ئەفسانەیەکی میسڕیەوە بووە ، چونکە دواجار ژیان خۆی دەبێتە چیڕۆک و لەقوڵایی زەمەنێکدا هەمان چیڕۆک دەبێتە ئەفسانەیەکی تەحقیق نەکراو ، بۆ بابەتی تاقی کردنەوەی ئیبراهیم لەلایەن خوداوە ، لەکوێدا گوتومە تاقی کراوەتەوە ؟
لەکاتێکدا گوتومە ئەوە ئیبراهیمە خودا دەدۆزێتەوە نەک خودا ئیبراهیم هەڵبژێرێت خۆشەویست ئەوەی ئیبراهیم دەیکات هەر ئەوەیە کە سوکرات دواتر کردویەتی و کانت و هیگڵ و هیوم و دیکارت هەنگاویان بۆ ناوە کە دژی چەقبەستویی و هەوڵدان بووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەریتی کۆمەڵگاکەیان .
ڕێز و چەپکێ گوڵ
@@faraidwnhirane کاك فەریدون تۆ نەتوتووە کە خوا ئیبراهیم تاقی دەکاتەوە بەڵکو ووت ئیبراهیم هاوڕێیەتی خودای کردووە کە ئەمەش پرسێکی زۆر جوان و بەبەهایە کە هاوڕێ و خۆشەویستی خودا بیت نەك بترسی لێ ی،هەر بۆیە دەڵێم پرسیارەکەم پەیوەست نیە بە باتەکەتەوە، وەك پرسێکی زێدە ئەوەم پرسی کە دەکرێ لە بابەتێکی تایبەت بەو بوارە ئەگەر ڕێککەوت ئەو پرسە بوروژێنین تا ڕای بەڕێزتان بزانم لەسەری. ڕێز و سڵاومان هەیە بۆت و دەستت خۆش.
لەبەر گرنگی دوجارگوێبیستی بووم بەڕاستی زۆر سەخت وقورس بۆی گوزەراوە چ ئازارێکی معنوی چەشتووە چ ڕوحێکی یاخی هەبووە و ئازایەتیەکی بێ وێنەی هەبووە حزرەتی ابراهیم جا ئیستە درکم بەداماوی مەلاکان کردووە ئەو هەموو هێز وبوێری و فەلسەفەیان بچووککردۆتەوە بۆ سەربڕینی کوڕەکەی و نەسوتانی لەناو ئاگرەکە یەک تۆز باسی دیوەکەی تری فەلسەفەکەی ناکەن سەیرە!وەرە پەیامبەرەکەت نیمچە فەیلەسوف بێ و حاشای لێبکەیت ولێی بێ خەبەربیت مەلا جاهل.
عولەمای ئوممەت فامکردنیان تاکو ناوگەڵ بڕ دەکات
@@faraidwnhirane بزەبت هەموو وتارو باسەکانیان مسائیلی ژنە لەسنوری ژن تێناپەڕێ هیچیان پێ نیە ناچار بەژنی بەستەزمانەوە بیگرن
@@f.7235
بەڵێ
❤❤❤
❤️❤️❤️❤️❤️
❤❤❤
❤❤❤❤