Dian Podcast #1 Yaseen Aftaw یاسین ئافتاو باس لە گرنگی خوێندنەوە و ڕۆشنبیری تاکی کورد دەکات

แชร์
ฝัง
  • เผยแพร่เมื่อ 21 ส.ค. 2024
  • بۆچی پاشناوەکەم کرد بە ناوی دایکم؟
    ساڵ: ١٩٩٠
    شوێن: سلێمانی
    بە دیاریکراوی: هەواری تازە
    وەرز: زستان
    تەمەنم: ١٠ ساڵ
    بەفرێکی زۆر باریوە، نزیکەی بیستوپينج سانتیمەترێک، کاتژمێر ٨:٠٠ی بەیانی، ئێمە «فێرخوازانی پۆلی پێنجەمی سەرەتایی» زوو چووینەتە گۆڕەپانی قوتابخانە و شەڕەتۆپەڵمانە، بە هەموو هێزی خۆمان تۆپەڵ دەگرینە یەکدی، من تۆپەڵێک درووست دەکەم، لە ناو هەردوو دەستما دەیپەستێوم، خڕی دەکەمەوە، جارجار لە ئاوێکی وەردەدەم بۆ ئەوەی ئاوەکە هەڵمژێت و قورستر بێت، کاتێک سەرقاڵی پەرداختکردنی تۆپەڵەکەمم، ناوبەناو تۆپەڵەبەفر بەر سەر و شان و پشتم دەکەون.
    دواجار تۆپەڵەکەی من، تۆپەڵێکی قورسی هێندەی سندییەکی بچووک ئامادەیە بۆ وەشاندن، جووتیار، کە هاوپۆلمە و تۆپەڵی زۆری تێگرتووم؛ لەو بەرمەوە، لە نزیک پایەکانی حەوشە، نزیکی ئەو دەرگایەی بەڕێوەبەر و مامۆستاکانی لێوە دێنە دەرەوە و بەرەو پۆلەکانی ئێمە دێن؛ وەستاوە، من دەستم لەسەر هێڵی چارەکەبازنەیەک دەبەمە دواوە، گوژم ئەخۆم و تین دەدەمە قۆڵ و بازوو و دەستم، هەر هێزێک لە جەستەمدایە گرمۆڵەی دەکەم و دەینێرم بۆ دەستی ڕاستم، تۆپەڵ دەردەچێت.
    پێش دەرچوونی تۆپەڵەکە لە دەستم، بەڕێوەبەر لە دەرگاکە دەرچووە و چەند هەنگاوێک هاتۆتە ناو ڕاڕەوەکە، بەڕێوەبەر بەرەو پۆلەکان دێت، تۆپەڵەکەی منیش ئیتر دەرچووە، بە گۆشەی ٤٥ بەرەو ئەو گیڤەی کردووە، بەڕێوەبەر لە پایەی یەکەم ون دەبێت و لەمدیوەوە دەردەکەوێتەوە، جووتیار ڕێک لە بەردەمییدایە، ئەندازەگرتنی من تەواو نییە، تۆپەڵەکەم بە ئاستێکی بەرزتر تەقاندووە، تۆپەڵەکە، دوو بست سەروو جووتیار تێدەپەڕێنێت و بە ڕوومەتی مودیرا دەتەقێت، شڵپ، یەک سەتڵ ئاو، بە ڕوومەتی بەڕێوەبەرا دەتەقێتەوە، هاوارێکی بڵند لە مودیر هەڵدەستێت.
    هیچ دەرفەتێکی خۆحەشاردانم نییە، چونکە من لای دیواری سەرەوەی گۆڕەپانەکەم، تەنیام، پێنج مەتر لە سەرووم و پێنج مەتر خوارتر هیچ تەلەبەیەکی دیکەی لێ نییە، هیچ بوارێک بۆ خۆدەربازکردن و هەڵهاتن و خستنەملی یەکێکی دیکە لە ئارادا نییە، من یەکسەر لەوێدا ملی خۆم بە پەتەوە دەبینم.
    بەڕێوەبەر خۆی بۆم هات، بە شەق، بۆکس، زللە و قژڕاکێشان، تف و جنێو و سیخورمە تێکوتان بردمی، هەر زللەیەکی لێی ئەدام دوو مەتر هەڵی ئەدام، هەتا ژوورەکەی خۆی بردمی، ئینجا دەمی کرایەوە بە جنێو، لە باوکمەوە هەتا ئادەم و حەووا ڕۆشت، یاریدەدەرەکەشی هات بۆ یاریدەدانی، ئەویش بە شەق و زللە تێم کەوت، ئینجا کاتیبەیەکیش بە ڕاستەیەکی ئەلەمنیۆمەوە ئامبازم بوو.
    ئەو ساڵە سوپای عێراق وڵاتی کوەیتی داگیر کردبوو، باوکم بە زۆر بە سەرباز گیرابوو و برابوو بۆ ئەوێ، نزیکەی چوار مانگ هیچ هەواڵێکی نەبوو، بۆشایی نەبوونی ئەو، قورس و پرسەدارانە بوو، ئێمە هەستمان وا بوو کە ماڵەکەمان دەرگای پێوە نەماوە... بەڵام دایکم، کێو بوو، زۆر زوو ئەو هەستەمانی گۆڕی، چونکە ئەو خۆی بە تەنیا دایک و باوکیشمان بوو، هەر ئەوەندەش نا، ئەو بناغە، بنمیچ، دەرگا، دیوار و پەنجەرە بوو، ئەو ڕووناکیی بوو و هێشتاش بەشی ئەوەی لێ دەمایەوە بیکەیتە پێخەف، سەرین، دەکرا مشتێکیشی لە باخچەکەدا بنێژیت و دارمێوێک و گوڵەباخێکی لێ سەوز بێت.
    پاش ئەوەی نزیک بوو ببوورێمەوە، فڕێیان دامە ئاودەستی مامۆستایانەوە، حاجی کەریمی فەڕاشیان نارد بۆ ماڵەوە، ماڵەکەمان ڕێک بەرانبەر گۆشەی خوارەوەی قوتابخانەکەمان بوو، دایکم بە هەڵەداوان هات، بەڕێوەبەر ئەیقیژاند بەسەریدا و پاش سێ هێندە پێوەنان باسی کرد کە چ نەبەردییەکم کردووە، جنێوی پێ ئەدام و بە سەڵیە و دەرزەن نەفرەتی بۆ دەناردم، من لە ئاودەستەکاندا باش گوێم لە هەموو شتێک بوو، دایکم دەگریا و دەپاڕایەوە کە لێم ببوورێت، بەس ئەو زۆرتر جنێوی دەدا، لە جێیەکدا وتی؛ کوڕەکەت خوێڕیی و بێشەرەف و بێتەربێتی وەکو خۆی نییە، دایکم بە گریانەوە پێی وت: کوڕەکەم قودوەی پۆلە، زۆر زیرەکە، هەتا بڵێی کوڕێکی باشیشە، بچێتە هەر شوێنێک ڕووناک و ئاوەدانی دەکاتەوە، ئەو غەڵەتەی کردووە لێی ببوورە و وەعد بێت ناهێڵم دووبارەی بکاتەوە...
    ئەگەر ڕۆژێک لە ڕۆژان هەوڵم داوە باش بم و مرۆڤێکی چاک بم بۆ ئەوە بووە کە ئەو قسەیەی دایکم نەدەم لە عەرز و بە ڕاست بگەڕێت، دایکم ئەو خوێنەیە کە بە دەمارەکانما دەگەڕێت، ئەو وزەیەیە کە هەتا ئێرە پێی هاتووم و ڕۆژانە باڵای پێ دەکەم، هەر شتێکی باش لە مندا هەیە بەرەنجامی تێکۆشانی ئەوە، بۆیە ئەگەر ڕۆژانێک بینیت توندڕەوانە و پەڕگیرانە بەرگریی لە ژن دەکەم، ئەوە هی ئەوەیە، هەر بۆیە زرنگانەوەی ناوی ئەو، هەمیشە وام لێ دەکات هەوڵ بدەم ڕووناکیی بم و ئاوەدانی بکەمەوە هەر بستەخاکێک کە قاچەکانمی لەسەر دادەنێم.
    م. یاسین ئافتاو
    connect with Dian Podcast
    Instagram: Dian_Podcast
    www.instagram....
    Facebook: Dian Podcast
    www.facebook.c...
    TikTok: Dian_Podcast
    www.tiktok.com...
    Listen to Dian Podcast on :
    Spotify :Dian Podcast
    open.spotify.c...
    Apple Podcast: Dian Podcast
    podcasts.apple...
    Google Podcast : Dian Podcast
    podcasts.googl...
    Amazon music podcast:
    music.amazon.c...
    Our Staff
    Producer and Sound designer : Miran Shirwan
    Instagram: @miran_shirwan
    Facebook : Miran Shirwan
  • บันเทิง

ความคิดเห็น • 43

  • @chnaradam2072
    @chnaradam2072 5 หลายเดือนก่อน +2

    ئای لە جوانی ئەم ئینسانەش !ئەم جۆرە کەسانە گەوهەرن گەوهەر ❤

  • @channel369.
    @channel369. 5 หลายเดือนก่อน +1

    بەراستی پۆتکاستێکی زۆر زۆر بە چێژوو بە سوود بو ، زۆر زۆر سوپاس بۆ ئەوپێشکەش کارە بەتوانایە زۆز زۆز سوپاس بۆ مامۆستا یاسین ، بەراستی ئەوەندە دڵم پڕ بو ئەوەندە فرمێسکم ڕشت بۆ کوردستان . توخوا خۆشەویستی کوردوستان لەدڵی مناڵەکانمانا بچەسپێنن .مناڵ وگەنجەکانمان وریا کەنەوە لە پیلانی داگیرکەرەکانمان بۆ نەهێشتنی زمان و کلتوری کوردی .

  • @kosarlatif5213
    @kosarlatif5213 5 หลายเดือนก่อน +2

    دەستان خۆش پۆدکاستەکەتان جوانە بە هیوام زۆر زیاتر لە بابەتەکانتان وشەی کوردی رەسەن بەکار بهێنن نەک وشەی عەرەبی و ئینگلزی

  • @paywastjamal10
    @paywastjamal10 5 หลายเดือนก่อน +2

    زۆر جوان و چێژ بەخش وەک هەمیشە
    کاک یاسینی پڕ لە مەعریفە و پڕ پڕ لە مرۆڤ بوون بچێتە هەر جێیەک بە مانای ووشە سەوزی ئەکات و ووزەی مەعریفە و زانیاری ئەبەخشێت
    هەر لەش ساغ بیت و نمونەت زۆر بێ

  • @evV2327
    @evV2327 5 หลายเดือนก่อน +2

    هێشتا لە سەرەتای رێگاکەیام..
    بەڵام کتێب فێری کردم بێدەنگ بم چونکە ئەوەی بە چەند مانگێک تێیگەشتوم زەحمەتە بە چەن دێڕێک بیگەیەنم.
    bmenn.

  • @grishme
    @grishme 5 หลายเดือนก่อน +2

    سەرفراز و سەرکەوتو بن هەمیشە مامۆستا یاسینی ئازیز، وەکو هەمیشە فکرە ی جوان و ووزەی جوانمان ئەیەیتێ

    • @yaseenaftaw-4263
      @yaseenaftaw-4263 5 หลายเดือนก่อน

      زۆر زۆر سوپاس کەسەکەم....👏

  • @simasarkawt2463
    @simasarkawt2463 5 หลายเดือนก่อน +2

    دەست خۆشی زۆرم بۆ هەموو یەکێک کە لەم پۆدکاستە جوانە ماندوو بووە بەڕاستی جێگەی شانازییە مامۆستا یاسین و سەرجەم بابەتەکانی زۆر لە دنیابینیەکی جوانەوە شی کردەوە

    • @yaseenaftaw-4263
      @yaseenaftaw-4263 5 หลายเดือนก่อน

      گەلێک سوپاس بۆ تۆی بەڕێز و سەنگین👏

    • @dianpodcast2024
      @dianpodcast2024  5 หลายเดือนก่อน

      سوپاس بۆ گوێگرتنتان ❤🙏😊

  • @pianobarzan6567
    @pianobarzan6567 5 หลายเดือนก่อน

    هێشتا گوێم لێنەگرتووە دەزانم کە چەند چێژبەخش دەبێت و دووبارەی دەکەمەوە، قسەی هیچ کەسێک هێندەی قسەی مامۆستا یاسین کاریگەر نیە .. هەر بمێنیت مامۆستا یاسین ی لە دڵا شیرین❤

  • @armin2afmkurdishstage
    @armin2afmkurdishstage 5 หลายเดือนก่อน +1

    پۆدکاستێکی جوان و مامۆستا یاسینیش هێندەی تر جوانتری کردووە بە وشە بە نرخەکانی ❤ ماندوو نەبن 💙

    • @dianpodcast2024
      @dianpodcast2024  5 หลายเดือนก่อน +1

      سوپاس بۆ گوێگرتنتان 🙏💛

  • @tablohassan8271
    @tablohassan8271 5 หลายเดือนก่อน +2

    دەستتان خۆشبێت ، دانیشتنێکی پڕ زانیاری و چێژبەخشبوو

    • @dianpodcast2024
      @dianpodcast2024  5 หลายเดือนก่อน

      سوپاس بۆ گوێگرتنتان ❤ 🙏

    • @dianpodcast2024
      @dianpodcast2024  5 หลายเดือนก่อน

      سوپاس بۆ گوێگرتنتان ❤🙏

  • @bahez761
    @bahez761 5 หลายเดือนก่อน +4

    مەرج نییە ئەوەی خوێنەربوو، بە زەرورەت بنووسێت. خوێنەری زۆر جددی هەیە و قسەو بۆچوونی جیاواز و تایبەتی هەیە، بەڵام نانووسێت. نوسەری نەخوێنەر-وارمان زۆر هەیە.

    • @San-vi1wc
      @San-vi1wc 5 หลายเดือนก่อน +2

      هەموو کاتێکتان باش ، ئەم بابەتی خوێندنەوەیە پرسێکی زۆر باڵا لە خۆدەگرێ ، باشترین و بەکەڵکترین خوانی مرۆڤەکان ئەو خوانەیە کە هزریان ڕۆشن و بەهێز کەن ئەویش بەخوێندنەوەی پەرتوکە زۆر باش و باڵاکان ، بەلایەنی کەمەوە لە ماوە 24 کاژێردا 6 کاژێر تەرخان کەیت بۆ خوێندنەوە ئەگەر زیاتر بۆت گونجا ئەوە بیکە بە 10 کاژێر ، بەڵام ئەبێ چ خوێنەرێک بیت ،،، خوێنەرێ بیت وەک ئەو بی یا وەک خۆتبی ، ئەوە هیچ بەهایەکی نابێ ، 0+ 0 = 0 ..... ئەبێ خوێنەرێکی باڵا بیت لە باڵایش باڵا بان تر ... خوێنەرێک وەک خۆر ڕۆشنای ببەخشێت ، بە کار و ڕەنج کێشان بیسەلمێنی کە ئەوەی خوێندوتەتەوە
      ئەمە دەر ئەنجامەکەیەتی
      واتا بگۆڕێک کە ئاکامێکی دڵنیا و باش و بەسوود و ڕاستی بەدیهێنابێت
      ئەگەر هەر بخوێنمەوە و لەجێی خۆم پایدەر لێدەم بێ ئەوەی هەنگاوێکی باشم هەڵگرتبێ بۆ باشتر
      هەر نەخوێنمەوە باشترە و
      بێ ئاگام لەوەی دەگوزەرێ
      جیوازی مرۆڤەکان خوێنەربێت تا ئەوەی نەخوێنەوار بێت ئەوەیە کە زۆر بە ئاگا و بزواو بوێر و بەهێز و بەخشەر و باڵا بێت تا ئەو کاتەی بگۆڕێکی داهێنەربێت سوچ و پەنا و چاڵە تایکەکانیش ڕۆشن کاتەوە بۆ ئەوەی هەرچی و پەرچیەکان و جادوگەرەکان و فریو بازەکان لەڕیشەوە فەوت کا هەر ساغ و شاد بن ..
      دەست و هزرتان خۆش بێ بۆ ئەو بەرنامە پڕ پێز و جوانە ...

  • @User7585yx-iop
    @User7585yx-iop 5 หลายเดือนก่อน +3

    پیش ئەوەی گوێی لێبگرن، ڵایکی بکەن! من وا بیردەکەمەوە دەربارەی مامۆستا یاسین…🤍

  • @rezhawmohammed212
    @rezhawmohammed212 5 หลายเดือนก่อน +2

    دەستان خۆش بێت ❤❤❤

    • @dianpodcast2024
      @dianpodcast2024  5 หลายเดือนก่อน

      سوپاس بۆ گوێگرتنتان ❤🙏

  • @hemn891
    @hemn891 5 หลายเดือนก่อน

    دەستان خۆش. پۆدکاستێکی بەسود بوو

  • @user-vn5zb3ol7g
    @user-vn5zb3ol7g 5 หลายเดือนก่อน

    ئەگەر بتەوێت خۆشبەختبیت نابێت خەمی هەمووانت هەبێت
    ئەلبرێت کامۆ
    هەربمێنیت مامۆستا گیان

  • @jawahrmahruf6598
    @jawahrmahruf6598 5 หลายเดือนก่อน +2

    ئیوە کتیبیکن زوردلم پیت خوشە

  • @rebazhasan5675
    @rebazhasan5675 5 หลายเดือนก่อน +1

    هەربژی

  • @SanRevan47
    @SanRevan47 5 หลายเดือนก่อน

    هەر بمێنن! 🌹🌹

  • @CampNou-vy4ir
    @CampNou-vy4ir 4 หลายเดือนก่อน

    دەس و چاوتان خۆش، بۆ ئەم چاوپێکەوتنە گرنگ و جوانە.
    شتێکی زۆر جوانە ئەم کۆمێنتانە ئەبینم لێرە هەمووی کەسانی بەرز و گەورەن، تەماشایی کۆمێنتی ڕەشە خەڵک و فەیسبووکیش ئەکەیت شەرم ئەکەیت.

  • @sewaomer1422
    @sewaomer1422 5 หลายเดือนก่อน +1

    ❤❤❤❤❤❤keep going pls❤❤❤❤❤❤

  • @faruqtebin7892
    @faruqtebin7892 5 หลายเดือนก่อน +2

    🌹👍🌹👍🌹👍

  • @elham.anwar9999
    @elham.anwar9999 5 หลายเดือนก่อน

    ❤❤❤

  • @tavgaibrahem1403
    @tavgaibrahem1403 5 หลายเดือนก่อน

    هەر هەبن ئیشەڵا❤

  • @dlawerfarhad798
    @dlawerfarhad798 5 หลายเดือนก่อน +2

    م یاسین .پیرەمێرد ساڵی ١٩٥٠ وەفات دەکات

    • @yaseenaftaw-4263
      @yaseenaftaw-4263 5 หลายเดือนก่อน

      ڕاست دەفەرموون، بە ڕاستی نازانم لەگەڵ ساڵی وەفاتی کێ تێکەڵم کردووە. سوپاس بۆ ڕاستکردنەوەکەت. ❤

  • @RahelAhmad-li2qc
    @RahelAhmad-li2qc 5 หลายเดือนก่อน

    بژین.

  • @hewakadir7787
    @hewakadir7787 5 หลายเดือนก่อน +1

    من تكلم في غير فنه يأتي بالعجائب

  • @parymotivation3530
    @parymotivation3530 5 หลายเดือนก่อน

    یاسین گیان بەساقەوبم خوایە کە نازداریت دنیایەک منت پێش خست

  • @sakar2244
    @sakar2244 5 หลายเดือนก่อน

    🙌🙌

  • @sakar2244
    @sakar2244 5 หลายเดือนก่อน

    👏👏

  • @San-vi1wc
    @San-vi1wc 5 หลายเดือนก่อน

    باسی ئەوەتان کرد کە ئێمەی کورد هێندە بە توانا و زیرەک و نەترس و ژیر و بوێر بووین دەوڵەت داریمان کردووە ، ئەی بۆ گەیشتوین بەم ڕۆژگار و نەخشە و وێنایەی ئێستا ، زۆر بەڕێزەوە دەڵێم کە هۆکار و هاوکاری ئەوەی ئێستا سفر کراوین یا خۆمان سفر کردووە ....
    هەڵەی خۆ یەخسیر بوونمانە بە ئاین و دین بازی
    وە بەتایبەتی پەیڕەوی ئیسلامی سیاسی بەرژەوەن خواز و لادەر ، ئاینەکان و بیری کۆمۆنیزمی وایان لە زهنیەتی خەڵک کرد کە بە شێوە و جۆر و چەندی و
    چەشنی شوناسی خۆت و بیری نەتەوایەتی بسڕیتەوە ئیسلامی سیاسی و ئاینەکانی پێش ئیسلام و بیری کۆمۆنیزمی هەمیشە دژی
    ناسیۆنالیزم جوڵەیان کردووە لەکاتێکا هەموان ئەتوانن پێش نەتەوەی بوون مرۆڤ بن وە پێکەوە بژین ، یەکتریمان لا پەسەند و خۆشەویست بێ ململانێ و کێشمەکێشەکانمان لەگەڵ سروشت و ژینگەکەمان بێ بە جوانی و باڵای بیابانەکان سەوز کەین ژینگە پاک ڕاگرین دڵنیای زیاتر بنیات بنێین کە ئێمە دژی یەکترنین بوونەوەرەکانی تریش دۆست و هاوڕێمانن ، بەس ئەوندە دەڵێم وەک ئەوی ووتراوە ... هەڵەکان
    هەڵچنراون زۆر بەجوانی و تۆکمەی و پارێزراوی ڕاستیەکانیش پەرش و بڵاون زۆر بەناشرینی ...
    هەر شاد بن

  • @rekanraqeb7069
    @rekanraqeb7069 5 หลายเดือนก่อน

    ئەزانی

  • @binarali602
    @binarali602 5 หลายเดือนก่อน

    یاسین ئافتاو ؟؟ بۆ ئەو ناوە؟