خـــوای گەورە بارانی بەڕەحمەتمان بۆ ببارێنێ.
ฝัง
- เผยแพร่เมื่อ 9 ก.พ. 2025
- هەیـــــــاران و مەیــــــــاران
یا خــوا داکـــــاتە بــــــــاران
بـۆ فەقـــــیر و هـــــــەژاران
بــۆ گەنم جۆکەی جــاران
خوایـــە بـــــاران ببـــــــارێ
لـــە لادێ و لــە شـــــــــارێ
لە ســـبەینـێ تا ئێــــــــوارێ
بـە لــیزمە بێــتە خــــــوارێ
بووکـــــــــە بـە بـــــــــارانێ
ئـــــــاوی بـــن دەغـــــــڵانێ
سەعـــــــــاتـی جـــــــــارانێ
لە دێـــــــــریـن زەمــــــــانێ
بــووکە بەبارانێ کولتورێکی کوردەواری کۆنە ، کە مناڵان بــەم کارە هەستاون و بە لادێکان یاخود گەڕەک و کۆڵانەکاندا گەڕاون و ئەم شیعرە فۆلکلۆریەیان وتووەتەوە ، کــەتێیدا جۆرێک لــە نزاکردنی تێدایە و داوا لــە خوا دەکەن کە باران ببارێت . بەهۆی ئەوەی منداڵ دڵی پاکە وچاوەڕوان دەکرێت خــودا زووتر ئەو نزایانە وەرگرێت . بــۆیە ئــەمڕۆ قوتابخانەکەمان بە (بــووکە بەبارانێ ) هەندێک لە گەڕەکەکانی شاری کەلاریان بەسەرکردەوە.
خـــوای گەورە بارانی بەڕەحمەتمان بۆ ببارێنێ.
#وانۆ_بۆ_داهاتوویەکی_گەشتر
#wano_for_a_brighter_future
❤
ILOVE YOU WANO