جەنگی چاڵدێران لە کۆمەڵە توێژینەوەیەکدا بەشی سێیەم

แชร์
ฝัง
  • เผยแพร่เมื่อ 19 ก.ย. 2024
  • کەسێک ڕەنگە ناحەقی نەبێت بڵێ: باشە لەو مێژووە خوێناوییەی کورد و لەو هەموو کارەساتانە، بۆ ڕاست چاڵدێران؟! بۆ لەوێ لەنگەرمان گرتووە؟ باشە مێژووی چاڵدێران بۆچی بۆ کورد ئەوەندە گرنگە؟ خۆ شەڕی دوو ئیمپراتۆری غەیرە کورد بوو!؟ مادام کە ئێمە بمانەوێ مێژوو بخوێنینەوە بۆ لە ماد و ساسانڕا دەست پێ نەکەین؟ زانایەک ناوەکەیم لە یاد چۆوەتەوە دەڵێت:(هەر نەتەوەیەك بە ڕابردووی خۆی نەزانێت داهاتووشی دیار نییە).
    ئەگەر سەیری ئێستای کورد بکەیت، ئەو دڕکەی لە پاینییەی ڕۆچووەو پێی دەشەلێ دڕکی (یەکنەگرتنە) ئەو گورزەی لە مێشکی دراوە و لە زانستی دوور دەخاتەوە (نەخوێندنە) و ئەو تایبەتمەندییەی ناهێڵێت ماڵێک بۆ خۆی دروست بکات و تێیدا وەحەسێ (سادە و ساکاربوونە).
    مامۆستا هەژار دەگێڕێتەوە: منداڵێک تووشی کەسێکی میهرەبان و سەروڕووخۆش و دڵکراوە و جوانچاک دەبێت. منداڵەکە دەڵێ: تۆ کێی؟ کابرا دەڵێ من شەیتانم.
    منداڵەکە دەڵێ: من وێنەکانی تۆم دیوە زۆر ناشیرینی و زۆر دڵڕەقی.
    شەیتانیش دەڵێت: جا ڕۆڵە گیان چ بکەم قەڵەمەکە بە دەست خۆیانە! بە حەزی خۆیان دەمکێشنەوە، بەس نیە هەر دەڵێن هەیە…
    ناوی پەرتووك : جەنگی چاڵدێران
    لە کۆمەڵە توێژینەوەیەکدا
    نووسینی : کۆمەڵە نووسەرێک
    وەرگێرانی : وریا بداغی
    خوێندنەوەی : شەهاب
    کتێبی سێیەم
    پێکهاتووە لە ( ١٠ ) بەش
    لەگەڵ جوانترین ڕێز و خۆشەویستیداو بەهیوای کاتێکی پڕ لە خەندە بۆ ئێوەی بەڕێز.

ความคิดเห็น •