mohammadwafai _ bulbuli shayda ~ محمد وەفایی _ بولبولی شەیدا

แชร์
ฝัง
  • เผยแพร่เมื่อ 11 ก.ย. 2024
  • text : mohammad wafai
    Artwork and Reading : mohammad wafai
    بولبولی شەیدا
    بولبول و پەروانە بەخۆم لەم غاباتە ئەمن مەستم
    کە شنەی با بۆنی گوڵاوت دەرژێنێ ئەمن پـەستم
    کە ڕێیی ڕێبواران بگۆرێ و لەم ڕێیەدا ئاشقت بن
    منی شەیدا دڵم دەترسێ کە تۆش بچی لەدەستم
    گەر چریکەی من تۆی گـۆڵ شەیدای خۆی کردوە
    من کوا لەم ڕێیە بەرگەی وەرینی تۆ وکۆچم گرتوە
    دڵنیابە من لەباخی سینەی تۆ بێ بەریکەن دەمرم
    وەرزێ دەژیم بەڵام سەدەیەک یادگاریم ھەڵگرتوە
    بە مردنیش دڵم لاتە جێژوانت سەر گۆری من بوە
    ئەھا ئێستا خۆشەویستیت نغرۆی ئەوینی دڵ بوە
    بەناکامی ھاتی بۆ ئەبــەد مشـتێ دڵت لێ سەندم
    لە نێو ئەشـکی چـاوت و ڕوبـاری جـوانیت ون بوە
    ئێستاش نوری شەبەقت داوێتی لە ھەر دوو چاوم
    بێبەریم مەکە لە دیدەنیت من بەھۆی تۆ وە ماوم
    خۆشم دەوێی بەقەد ئەوانەی لە جوانیت بێبەشن
    خۆشیانت ویست کەڕۆشتن تەنھا منم بۆت ژیاوم
    ئەگەر تۆ ببی بە گیـان منـیش بـۆت دەبـم بـە دڵ
    ئەگەر تۆ ببی بە خـاک منـیش بـۆت دەبـم بـە گڵ
    ئەگەر تۆ ببی بە درەخت منیش بۆت دەبم بە چڵ
    ببم بەچی تۆ بتەوێ تەنـھا لە دڵی من مەبە غافڵ
    محمد وەفایی ... 🌺🚶🏽‍♂️

ความคิดเห็น •