بەڵگەفیلم- باڵندەکانی قەرەداخ

แชร์
ฝัง
  • เผยแพร่เมื่อ 22 ส.ค. 2024
  • تۆڕی میدیایی رووداو بەڵگەفیلمێکی لەبارەی باڵندەکانی قەرەداخ بەرهەمهێناوە، لەکاتی گەڕان و بەدواداچوون بۆ باڵندەکانی ئەو ناوچەیە، دوو جۆر باڵندەی دەگمەنیش لەلایەن تیمەکەی بەشی بەڵگەفیلمی رووداو دۆزرانەوە، کە یەکەمجارە لە کوردستان هێلانەیان دەبیندرێت.
    لەق لەقی رەش، یەکێک لە باڵندەکانە، تاوەکو ئێستا لە کوردستان و عێراق تەنیا لەق لەقی سپی هێلانەی هەبووە، لەق لەقی رەش لە وەرزی کۆچکردندا تەنیا بەسەر ناوچەکەدا تێپەڕیون، بەڵام لەکاتی وێنەگرتنی ئەو بەڵگەفیلمەی رووداو، دوای گەڕانێکی زۆر و مانەوەی تیمەکە توانرا هێلانەی ئەو جۆرەش بدۆزرێتەوە.
    ئەو دۆزینەوەیە لەسەر ئاستی جیهان گرنگە، چونکە بەپێی گوتەی (ریچارد پۆرتەر) پسپۆڕی باڵندە، لەسەر هێڵی کەمەرەی زەوی ئەو شوێنە خوارترین شوێنە تائێستا تۆمار کرابێت.
    یەکێکی دیکە لەو باڵندانەی تازە دۆزراوەتەوە، ماسیگرەیەکی دەگمەن و جیاوازە، ماسیگرە چەند جۆرێکی هەن، بەڵام ئەم جۆرەیان تاوەکو ئێستا لە کوردستان هێلانەی نەدۆزراوەتەوە. لەکاتی وێنەگرتنی بەڵگەفیلمەکەی تۆڕی میدیایی رووداو، ئەو هێلانەیەش دۆزرایەوە، کە یەکەمجارە تۆمار بکرێت.
    بەڵگەفیلمەکە لەساڵی 2019 بەرهەمهێندراوە.
    بەڕێوەبەری بەرهەم، وێنەگرتن و دەرهێنان: حەیدەر عومەر
    مۆنتاژ: هەردی قادر

ความคิดเห็น • 27

  • @Chia21
    @Chia21 ปีที่แล้ว +6

    دەستتان خۆش بێت و سپاس بۆ کاک کوروش ئارارات. هیوادارم کە بتوانن ژینگە و ئاژەڵ و باڵندەکانی کوردستان باشتر بناسێنن و هەروەها باشتریش بیانپارێزن.

  • @hamatahaatarikazemi3539
    @hamatahaatarikazemi3539 ปีที่แล้ว +2

    دەستان خۆش کارێکی زۆر زۆر بەنرخو نیشتمان پەروەرییە .زۆر زۆرسوپاس بۆئێوەی بەڕێز ❤❤❤❤❤❤👍👍👍👍🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🙏🙏🙏🙏🙏🙏🙏

  • @akoamin6605
    @akoamin6605 ปีที่แล้ว +2

    دەستان خۆش بێت ئێوە کارێکى زۆر باش ئەکەن, هەر تەمەن درێژ بن و خوا بتانهێڵێت بۆ کوردستان.

  • @ShilanmhamadShilan
    @ShilanmhamadShilan ปีที่แล้ว +6

    خوایە قە رە دە خ ئاواکە ی چە ن دڵگیروشیرینە 🥰🤲

  • @zankoshkur8016
    @zankoshkur8016 ปีที่แล้ว +2

    Dastan xosh

  • @shalawali3013
    @shalawali3013 ปีที่แล้ว +3

    دەستی کاک کۆرش و هاوکارانی ڕوداویش خۆش بێت دیکۆمێنتاریەکی زۆر زۆر جوان بوو

  • @diyarakreyi2712
    @diyarakreyi2712 ปีที่แล้ว +3

    دەستان خۆش بێت هەر سەرکەتووبن 🙋‍♂️🌺🇭🇺❤️

  • @qaraxx.0187
    @qaraxx.0187 ปีที่แล้ว +2

    Qaraxx😍♥️

  • @Arbil1950
    @Arbil1950 ปีที่แล้ว +3

    هه ر بژى وسه ركه وتو بيت ده ست خوش🌹❤️

  • @sorangarde3830
    @sorangarde3830 ปีที่แล้ว +2

    ده ستان خوش

  • @herish-sharif
    @herish-sharif ปีที่แล้ว +3

    دەستخۆش بەلگە فیلمێکی ناوازەبوو سوپاس بۆ کاکە کۆرش ئارارات .

  • @ganjxalil_
    @ganjxalil_ 7 หลายเดือนก่อน

    جێگای شانازین بەراستی پاراستنی ژینگە ئەرکی هەموو تاکێکە❤

  • @keivanbahmani964
    @keivanbahmani964 ปีที่แล้ว +1

    ده س خوش

  • @mountainsfury6350
    @mountainsfury6350 ปีที่แล้ว +1

    Dastan xosh har bzhen

  • @QARAXi707
    @QARAXi707 2 หลายเดือนก่อน +1

    قەرەداغ😍

  • @bayad12
    @bayad12 ปีที่แล้ว +2

    Qarakh💚💚

  • @melfaraj4633
    @melfaraj4633 10 หลายเดือนก่อน +1

    As a Kurd I have been to some of these areas beautifully demonstrated in this video. As a family we had to hired vans due to the rugged terrain. From my house in Sulaimania I was able to see the Hazarmerd cave where early human skeletons were found. How about a video on this cave. Zoor sopas Kaka

  • @hemnqadr1787
    @hemnqadr1787 ปีที่แล้ว +2

    ئەم بەڵگە فیلمە گرینگ و پێویستانە مەعقول نییە ڤیدیۆکە کوالێتی باش نییە هیوادارم کوالێتی زیاتر باش بکەن دەستتانخۆشبێت ماندوو نەبن

  • @privat508
    @privat508 ปีที่แล้ว +2

  • @shabazshekhapour746
    @shabazshekhapour746 ปีที่แล้ว +2

    👏👏💐👍❤

  • @tolumad6055
    @tolumad6055 ปีที่แล้ว +3

    💐💐💐💐💐🌹🌹🥀🥀🌺🌺🌳🍁🍁🍀☘️⚘️⚘️🌷🌷🌷🌼🌻🌻🌴🍃🌵🌵🌾🌾🌿🌿

  • @shabazshekhapour746
    @shabazshekhapour746 ปีที่แล้ว +1

    ئە وە چی بوو هە موی هە ر مێروو دە خۆە 😮

  • @blackrashblackrash9453
    @blackrashblackrash9453 ปีที่แล้ว +3

    ❤️❤️❤️❤️❤️💙🤍🤍🤍💙💙💙💙

  • @bdlondon95
    @bdlondon95 ปีที่แล้ว +2

    ❤️❤️❤️❤️💄💄💄❤️❤️💄💄💐💐

  • @jalalrazi1823
    @jalalrazi1823 9 หลายเดือนก่อน +1

    🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹

  • @alandawd95
    @alandawd95 ปีที่แล้ว +2

    🦌🐂🐇🐰🦜🐢🦋🐝🌼🌺🏵🌹🌳🦊