منداڵی عیماد
ฝัง
- เผยแพร่เมื่อ 24 ม.ค. 2025
- " منداڵی عیماد"، بە ناوەرۆکی کاریگەری جەنایەتەکانی داعش لە منداڵانی بەجێماوی شەڕ درووست کراوە و له ماوه‌ی 13 مانگ وێنه گیراوه، فیلمەکە کە بە شێوەی دیکۆمێنتارییە و ماوەکەی ٧٧ خولەکە، باس له کوڕێکی 5 ساڵانی کوردی ئیز‌ه‌دی به ناوی عیماد ده‌کات که دو ساڵ و نیو له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی لای داعش به دیل گیرابوون و دوای ئازادبوونی به هۆی کاریگه‌ریی بیر و په‌روه‌رده‌ی ئه‌م گروپه تیرۆریستییه، ناتوانێت وه‌کو منداڵانی هاوته‌مه‌نی خۆی، ژیانێکی ئاسایی منداڵانه‌ی هه‌بێت و حه‌ز و مه‌یلی نواندنی توندووتیژیی به‌رانبه‌ر به که‌س و کار و ده‌وروبه‌ری هه‌یه، هه‌وڵی ده‌رونناسانه، په‌روه‌رده‌کردنه‌وه و ئاساییکردنه‌وه‌ی بارودۆخی ده‌رونی عیماد، پڕۆسه‌یه‌کی سه‌خت و درێژخایه‌نه که له لایه‌ن کچه ده‌رونناسێکی به‌سه‌بر و حه‌وسه‌له و هه‌روه‌ها داپیره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت. (عیماد) بۆخۆی ئاسەوار و دەرئەنجامی قەیرانێکە کە بە درێژایی مێژوو ، ھەر جارەو لە جوگرافیایەکی ئەم زەوییەدا سەرھەڵدەدات و دووبارە و چەندبارە دەبێتەوە ..
ئه‌م به‌ڵگه‌فیلمه کوردییه، زیاتر له ده‌یان فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلم له ئاستی جیهان به‌شداریی کردوه و خەڵاتی سەرەکی "ئەو فیلمانەی کە گرینگ‌یان هەیە" The Movies That Matter Award، لە هەژدەمین خولی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی "زاگڕێب داکس" ZagrebDox لە وڵاتی کڕۆواسیا، خەڵاتی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی "دۆکاویو" DocAviv و به‌ده‌ستهێناوه.