یەزدان هەمووشتێکی بەنرخ و گرانبەهایی دروستکردووە بەڵام لەهەموویان بەنرختر و گرانبەهاتر خودی تۆ بوویت
ฝัง
- เผยแพร่เมื่อ 29 ม.ค. 2025
- یەزدان ئاسمان بە نرخ و جوانی دروستکردووە بێ وێنیە لە هەموو ئەو شتانەی کە دەتوانین بە چاوی سادەیمان ببینن بەڵام لە ئاسمان بەنرختر تۆی کە بۆ خزمەتکردنت ئاسمان باران دەباڕێنێ وە بەفر وە تیشکی خۆر و مانگ بۆ گەشانەوەی رووناکی بەر پێیەکانی تۆ دەدروشێنەوە..، یەزدان زەوی دروستکرد چەندین تایبەت مەندی هەیە تێدایە لەوانە ئاو و زێر و خۆڕاک بەرهەم دەهێنێ وە رووەک و گیانە لەبەران و زیندەوارانی تێدایە کە دروستیکردووە لەسەر زەوی بۆ داهێنان و بەرهەم هێنانی خۆڕاک و پێداویستیەکانی ژیان لەسەر زەویدا بەڵام لە هەموو مەزنتر و بەنرختر تۆی…، دەتوانی لە هەموو ئەم دروستکراوانەی سەر زەوی خۆراک و بەرهەمی پێداویستی ژیان دەستبەربکەیت لە ئاوی زەویشدا تێنووێتی بشکێنی کە ئاماژەیە بۆ دڕێژە پێدانی ژیانت وە مانەوەت لەسەر تەندروستی ژیان وە لەناو ئاوەکەشدا چەندین زیندەوەر هەیە بۆ خۆراکی پێویستیت وە سوودی دەستبەری ژیانت وە لەناویدا لە رێگای گیان لەبەراندا جۆرەها مرواری و شتی گرانبەهای بۆ ڕازندن و جوانی و چارەسەری جەستە هەیە بۆت، لە خۆڵەکەشی ئاسن دەربهێنی بۆ دروستکردنی جۆرەها کەرستە و جۆراوجۆ بۆ خزمەتکردنت، ئەوەتا دارەکان لە سێبەر و بەرهەمی میوەی شیرینەکانیان دەبەخشن بە تۆ، ئەوەتا هەموو باڵندەکانی ئاسمان دانایی و تێگەیشتنی خۆیان پێشکەشت دەکەن لە سروشتی خۆیاندا، شێرەکانیش ڕێگای چاونەترسی و ئازایەتی پێ دەزانن وە مێروولەکان توانایی ئیشکردنیان نیشاندەدەن، زەویش کە لە ژێرە دەگۆرێ بۆ چەشنی ئاگڕ نانت پێ دەبەخشێ،
ئاژەڵە کیوەکان و دڕندەکان ڕێگایی چۆنیەتی خورادنیان نیشاندایت
هەموو ئەمانەی یەزدان دروستکرد وە دروستکردبوو بە خۆشەویستیان دەژیان بەڵام تۆ بە خۆشەویستیەوە دروستکرایت
تۆ لەهەموو ئەوانە دروستکرابوون بەنرختر و گرانبەهاتربوویت
کێ وەکو تۆیە
یان کێ هاوشێوەی تۆیە
کەچی تۆ نرخ و گرانبەی خۆت نازانی لەلایەن یەزدان
ئەی وون بوو کەس ناتوانی تۆ بدۆزێتەوە گەر لەلایەن یەزدان وون بیت
نرخی خۆت وون کرد بەهۆی ئەوەی بەدوای سێبەر پێلووی چاوەکانت کەوتی نەک یەزدان شێوەداڕێژەکەت بەدیهێنەری هەناسەت ئەوەی پێ ڕاگەیاندووی بیرکردنەوە چیە