Deçmewe Sablax (دەچمەوە سابڵاغ) - Episode 3

แชร์
ฝัง
  • เผยแพร่เมื่อ 26 ธ.ค. 2024
  • شیلان حەسەنپوور، بۆ لێگەڕین بە دوای پرسیارەکانی دا کە "کێیە" و "بۆ کوێ دەچێ" و گەیشتن بە ژیانێکی سادە، بە زمانێکی ساکار و خۆمانە و قەڵەم و هەست و بیرێکی ژنانە ئاواتە لە بن گڵ کەوتووەکەی دایکی وەدی دێنێ و بە یارمەتی بیری تیژی منداڵی و تێکنیکی ڕۆژنامەوانی سەفەر بۆ ڕابردووی خۆی دەکا و ژیان و بەسەرهاتیمان بۆ دەگێڕێتەوە. ژیان و بەسەرهاتێک کە هەم دەردە هەم دەرمانە بۆخۆی، بەڵام بۆ ئیمە دەرخەری داب و نەریت، پەیوەندیی کۆمەڵایەتی، ئەدەبیاتی زارەکی، ڕووداوە مێژووییەکان، زوڵم و زۆرێکان، ئاوات و خولیا، ئەوینداری، خزم و دۆستایەتی، شایی و شین، سەیران و گەشت، جل و بەرگ، چێشت و خۆراکی و... نەنک و باپیرانمانە.
    نووسەر: شیلان حەسەنپوور
    تۆمار و خوێندنەوە: فائیزە مەحموودی
    تەنزیم و ئامادەکردن: موشتاق فەیزیابی
    دیزاین و تکنیک: دیاکۆ گەرمیانی

ความคิดเห็น • 2

  • @salmankoei3394
    @salmankoei3394 14 วันที่ผ่านมา

    وێڕای دەست خۆشی ، ئەو دادە بەڕێزەی ئەم بەشەی خوێندەوە کێشەیەکی زۆری لەگەڵ دوو پیتی زمانی کوردی هەبوو ،تەواوی و کانی بە ڤ دەخوێندەوە بۆ نموونە ڤەرە بە جێگای وەرە ،
    لە کۆتایەکەش بە جێی سەوەڕە کوتی سەڤەرە

  • @kwestan2724
    @kwestan2724 13 วันที่ผ่านมา

    سپاسی فرە