Hawarabara 7 Yainaz ھاوارەبەرە

แชร์
ฝัง
  • เผยแพร่เมื่อ 26 ม.ค. 2025
  • ھاوارەبەرە ڕۆمانێکی گوندییە؛ باس لە زوڵم و زۆریی حکوومەتی ڕەزا شا دەکات، میرزا دەوری سەرەکی دەبینێت و لە گوندێکدا خۆی حەشار داوە. ھاوارەبەرە ھەوایەکی شمشاڵە کە شوانی دێ، بەو زمانە لەگەڵ خۆشەویستەکەی دەدوێت
    فەتاح ئەمیری ساڵی ١٣٢٥ی ھەتاوی لە ئاوایی مەنیچەر سەر بە شاری بۆکان لە دایک بووە. خوێندنی سەرەتایی لە شاری مەھاباد درێژە پێ داوە. دواتر لە ئیدارەی کارەبای شاری بۆکان دامەزراوە. لە سەردەمی پاڵەویدا (ساڵی ١٣٥٤) بەھۆی چالاکیی سیاسییەوە دەسگیر کراوە و تا ساڵی ١٣٥٧ لە بەندیخانە بووە. تا گوازتنەوەی گۆڤاری سروە بۆ سنە یارمەتی داوە و بەشی (سروەی ئازیز) ی لە ئەستۆ بووە کە پێشوازییەکی باشیشی لێ کراوە. ساڵی ١٩٩٣ لە یەکەم ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکاندا وەک یەکێک لە حەوت بەڕێوەبەری ئەو ڕێکخراوەیە ھەڵبژێردراوە. شارەزایی و زاڵ بوونی ئەمیری بەسەر زمانی کوردی بەتایبەتی بنزاری موکریانی بووەتە ھۆی ئەوەیکە ڕۆمانەکانی ببنە سەرچاوەیەکی زیندوویەتی پەند و ئیدیۆم و دەستەواژە و وشەی ڕەسەنی کوردی. فەتاح ئەمیری ئێستا خانەنشینە و لە بۆکان دەژی
    #mahabad
    #bokan
    #kurdostan
    #Sablax
    #pod_kurdi

ความคิดเห็น •