رەمەزاندروستی لەگەڵ سەعدی ئەحمەد پیرە

แชร์
ฝัง
  • เผยแพร่เมื่อ 26 ส.ค. 2024
  • سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، کەبابخۆڕێکی زۆر باشەو شارەزاییەکی باشیشی لە کەباب دروستکردن هەیە، بۆیە وەستای کەبابەکە ئاگادار دەکاتەوە، کە کەبابەکەی ئەستور نەبێت و جوانیش ببرژێت.
    سەعدی ئەحمەد پیرە لە بەرنامەی رەمەزاندروستی دەبێتە میوانی دکتۆر ئاراس برادۆستی لە کەبابخانەی یاسینی هەولێر بەیەکەوە کەباب دەخۆن، سەعدی ئەحمەد نایشارێتەوە، کە زۆر حەزی لە کەبابەو هەفتانە دوو جار دەیخوات، هەندێجاریش بەیانیانی زووش کەباب و جگەر دەخوات، بەڵام زۆر خولیای نانی بەیانیانەو سفرەکەی لە بەیانیان لە هەموو ژەمێک دەوڵەمەندترە.
    لە بەشی دووەمی بەرنامەکە، کە تایبەتە بە وەرزشکردن، سەعدی پیرە دەڵێت، کە ئەو زیاتر وەرزشی رۆیشتن دەکات، ئارەزووی لە وەرزشکردن هەیە، بەڵام سەرقاڵی بەئیشی حیزبی زۆر کاتی نییە وەرزش بکات.

ความคิดเห็น • 8