Hama Jaza برا دور و خزم دور braduru xzm dur zhuri sedara ژووری سێدارە گۆرانی کوردی gorani kurdi xaw
ฝัง
- เผยแพร่เมื่อ 5 ต.ค. 2024
- Hama Jaza's most beautiful song ever heard.
Bra dur u xzm dur. gorani kurdi
gorany kurdy
gorany kurdi
gorani kurdy
xoshtrin gorani kurdi xaw
Hama Jaza | Sedara
خۆشترین گۆرانی کوردی خاو
گۆرانی کوردی
برا دوور و خزم دوور
.
سێدارە
خاوەنی هۆنراوە: شەهید مەلا عەلی
ئاواز و ووتنی: حەمە جەزا
#hamaJaza
#گۆرانی
#گۆرانی_کوردی
#حەمەجەزا
Copyright Owners:
Hardy Electro
Kurdsat Corporation
Guys please help the channel like, comment, and subscribe.
برا دوور و خزم دوور کەسم دوور
بە نابەڵەد تەمەن ئەمبا بەرەو ژوور
بەڵام ڕوونە، بەرەو سێدارە چوونە
خەنەی خوێنم لە پێ ئەگرێ: ئاڵای سوور
***
بەرەو ژووری، بەرەو ژووری سێدارە
ماندووی کردووم و شوێنەکەم شێدارە
کە نیشانەی پەشێوی پێوە شێوەم
ئەوە برینی ئەشکەنجەیەو، جێ دارە
***
ئەڵێن: ئەمرێ و، لە ترسی مردن پەشێوە
پێشمەرگە بم هەر ئەکەومە پێش ئێوە
بە مەرگی پێش مەرگی ئێوە ئاسوودەم
ڕووشم، زەردەی پێکەنینی هەر پێوە
***
گەرچی بەرەو دواماڵی ژین بەڕێوەم
یەکەم ماڵی نەمردن دیارە لێوەم
بەشم چونکە مردنی ناو جێ نییە
شادم کە تا دوا هەناسەش بە پێوەم
***
مەرگی ئاوا ناگۆڕمەوە بە سەد ژین
ژینێک سەرم بۆ دوژمن بێ بە پەرژین
سەربەرزییە کە پێڵاوم ئەبینن
بە سەر سەری دوژمنەوە لە بەرزین
***
پێ لە سەریان دائەنێم و ئەڕوانم،
بەرەو شاری جێ هەواری کاروانم
ئەگەم پێیان، چونکە دیارە جێ پێیان
ئێرەیە و لێی لانادەم تا ئەتوانم
***
ئەوا ئێستا کەوتوومە شوێن پێشڕەوێک
کە لێرە بوە لە پێش مندا چەند شەوێک
دیارە منیش هەر ئەوەندەی لێ ئەبم
وا بە نوێنی ئەو ئەشکێنم سەرخەوێک
***
خۆ بە نوێنی جێماوی دا ئەپۆشم
تا پێی سووک بێ، ئێشی لاشەی نەخۆشم
بۆتە بەڵگەی بە شوێن ئەودا ڕۆیشتنم
ئاخۆ کێی تر پێی دێتە شوێنی خۆشم!
***
دیسان ڕێگای شوێنی کەم لە پێشە
ڕێی گۆڕستان، کە دڵنیام ئەو لەوێشە
ئەگەر لاشەم نەشێ ببرێتە شوێنی
گیانم لە سەر گوڵی سەر گۆڕی مێشە
***
کە دڵنیام ئەچێتە جێی شانازی
لەو ڕێیەدا منیش ئەکەم گیانبازی
کە ئەو خوێنی خەڵاتی ڕێی خەباتە
خوێنی منیش ئەنەخشێنێ ڕێبازی
***
ئەو مەرگەی لێم ترساوە، ئەیلاوێنم
بۆ ناوێرێ بێت و، بگرێ داوێنم!
با بمناسێ کە پێشمەرگەی «کۆمەڵە» و
کادرێکی دەست و داوێن خاوێنم
***
کە پاش مردن هەبوو دنیایەکی نوێ
تا ئەو کاتە با گیانیشم تێر بنوێ
چونکە ڕۆژی هەستانەوە دەرفەتی
فرمانێکی وەک ئێستام هەر بۆ ئەلوێ
***
لەو دنیایەش هەر پێشمەرگەو، کادرم
کە هیچ نەبێ لەوەی ئێستا چاترم
لێرە خاوەن ئەزموونی ڕێی خەباتم
لەوێ لەنێو کوورەی شۆڕش ئاگرم
***
ئەگەر لێرە نەمتوانیبێ بجەنگم
لەوێ بەدەست هاوڕێیەکەوە تفەنگم
ئەگەر لێرە بەجێ مابم لە کاروان
لەوێ لە پێش کاروانەوە پێشەنگم
_مەلا عەلی
بژیت خاتون
18-September-2023 لەو پەری بێتاقەتیا دانیشتوم وئەخۆمەوە بەدیار گۆرانیەکان مامۆسا😢💔
ڕەحمەت لە ڕۆحی پاکتان کاک حمەجەزا و شەهید ملا علی نەمر کە گوێ ئەگرم لەم سروودە بەکۆڵێ خەفەتەوە نەفرەت ئەکەم لەدەسڵاتدارانی ئەمڕۆ،،،،
بەساقەی اوگوڕەت بم😢😢😢😢
دروود بۆ گیانی پاکت هەمیشە ڕوحت ئاسوودە بێت😢😢❤
bo yadgare la sjn pyawek mrd har katek gwe law goranya dagrm berm detawa ru7t shad mamosta
رحمت له كؤرت معمد جزا
بژیت شازە مامۆستان
Zor shaza shex
Bra dur w kasm dur
😢😢😢😢😢mamimna
😢😢😢😢
mamimna😢😢😢
Dlli mama Karwan
@@givargamergivat2318 mami toya?
🥺
❤
Kak heme nalina mahabad, şengal, efrin ,dersim ....
We miss you hama jaza jan..❤️❤️🌹🌹
Farmanda akam 😢😢
کە گوێ لەم گۆرانیە ئەگری ئەوسا ئەوانی ئەو خەڵکە بە درۆ خۆی بەکوشت یاوە
شعر/شەهید مەلا علی
شوێن /موسڵ ، ژوری سێدارە
کات/(3-6-1973) پێش لە سێدارە دان
Lo la sedarayan dra??
@@eman5123
مەبەستی شاعیرەکەیە نەک مامۆستا حەمە جەزا
سڵاو ببوورە 1979بوو
سڵاو ببوورە ساڵی 1979بوو،،
درود بو كياني كشت شه هيداني كوردستان به تايبه ت ىه وانه ي رزيمه كور كراوه كه ي به عس له به نديخانه كانيان دا له سياره يان دان و روحيان بو به هه له ويه ك له سه ر جيا سه ركه شه كاني كوردستان روحيان شاد .روحي بيشمه ركه ي كه ل و نيشتمان حه مه جزا شاد بيت .
😢😢
❤❤❤❤❤❤❤❤
❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤
رحم الله الاخ . حمه جزا ... صوت اصيل ...
20/7/2023
حمە جساکاکی بیشمرکە
ئێستاش کۆنە بەعسییەکان دەیخۆن
بەس نیە پێشمەرگەم
❤❤
👍