100 Kursî - پلانی لایەنەکان چین بۆ کێشەی گەنجان و چارەسەری هۆکارەکانی کۆچکردن؟

แชร์
ฝัง
  • เผยแพร่เมื่อ 26 ก.ย. 2024
  • لە رۆژانی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردندا، تۆڕی میدیایی رووداو چەند بەرنامەیەکی تایبەتی دەبێت، یەکێک لەوانە بەرنامەی 100 کورسییە کە رۆژنامەڤانی نێوداری کورد رەنج سەنگاوی پێشکێشی دەکات. یەکەمین ئەڵقەی بەرنامەکە تایبەت کرا بە کێشەکانی گەنج و هۆکاری کۆچکردنیان.
    بەرنامەکە بە بەشداری پەرێز عومەر، بەربژێری یەكێتی لە بازنەی هەولێر، مەیسەر نهێلی، بەربژێری پارتی لە بازنەی دهۆک، هێمن محەممەد، بەربژێری یەکگرتوو لە بازنەی هەولێر، بەڵێن عەبدوڵڵا، بەربژێری حیزبی زەحمەتکێشان لە هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستان و سامان عەبدوڵڵا، نووسەر و مامۆستای زانکۆ بوو.
    بەپێی راپۆرتی رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ لە ساڵی 2021 نزیکەی 20 هەزار گەنجی کورد کۆچیان کردووە. مەیسەر نهێلی، بەربژێری پارتی لە بازنەی دهۆک لە وەڵامی پرسیارەکانی رەنج سەنگاوی گوتی، ''لاوان بەهۆی بێکاری و هەندێک هۆکاری لاوەکییەوە کۆچ دەکەن و، باشترە گەنجانی ئێمە بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانی خۆیان رەوانەی دەرەوە بکرێن و دواتر بگەڕێنەوە و ئەزموونی خۆیان بخەنە خزمەتی کوردستانەوە''.
    بەربژێرەکەی پارتی دەڵێت: ساڵانە نزیکەی 50 هەزار دەرچووی زانکۆمان هەیە، پێویستە زانکۆکان پێداچوونەوە بە پرۆگرام و بەرنامەکانی خوێندندا بکەن، تاوەکو یەکانگیری بێت لەگەڵ پێداویستی بازاڕ، واتە دەرچوویەکی زانکۆ خەمی کاری نەبێت."
    مەیسەر نهێلی ئاماژەی بەوەشدا، "بەرنامەی ئێمە بۆ ئەوەیە پەرە بە تواناکانی گەنجان بدەین، تاوەکو لەگەڵ بازاڕی کار بگونجێت و بتوانێت خۆی لەگەڵ پێشکەوتنەکان هاوتەریب بێت''.
    حکومەت مەرجەکانی پێدانی ڤیزای بە کرێکارانی بیانی "قورس کردووە" و بەربژێرەکەی پارتی دەڵێت، "بۆ ئەوەی رێژەی دەستی کاری خۆماڵی لە کارگە و کەرتی تایبەت زیاد بێت، حکومەت مەرجەکانی پێدانی ڤیزەی بە کرێکاری بیانی و ئەوانەی دێن بۆ کارکردن قورس کردووە بۆ ئەوەی هاوسەنگی لە دەستی کاردا هەبێت و پێویستە حکومەت بە هاوکاری کەرتی تایبەت پڕۆژەی ستراتیژییان بۆ گەنجان هەبێت."
    بەپێی راپرسییەک 65% گەنجان لەو باوەڕدا نین سیستمی خوێندن بتوانێت بۆ بازاڕ کار ئامادەیان بکات. پەرێز عومەر، بەربژێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گوتی، ''هێنانی دەستی کاری دەرەوە، بەرزی مووچەی کرێکاری بیانی بەراورد بە نێوخۆیی، چونکە هەندێک کارگە هەن لەم کوردستانە یەک کرێکارێکی نێوخۆیی تێدا نییە، هەروەها نەبوونی خانەنشینی لە کەرتی تایبەت کێشە بۆ گەنجان دروست دەکات''.
    ئەو بەربژێرەی یەکێتی پێیوایە، دروستکردنی کارگەی نوێ و گرنگیدان بە پڕۆژەی خۆماڵی دەتوانێت رێگربێت لە کۆچکردنی گەنجان. ''پێویستە کارگەی نوێ دابنرێن بۆ ئەوەی گەنجان نەچنە دەرەوە و لەو کارگانە کار بکەن، دەبێ کەرتی کشتوکاڵی ببووژێتەوە بۆ بەگەرخستنی گەنجان، دەتوانین قەبارەی کارگەکان زیاد بکەین و سەدان گەنجان بخەینە سەر کار و دەبێ پڕۆژەی قەرزی بچووک فراوانتر بکەین."
    هێمن محەممەد، بەربژێری یەکگرتوو لە بازنەی هەولێر لەو باوەڕەدایە کە کوردستان پێویستی بە دەستی کاری بیانی نییە، چونکە گەنجەکانی هەرێمی کوردستان خاوەنی توانا و بڕوانامەی بەرزن. دەشڵێت: ''دەبێ سوود لە کارامەیی وڵاتانی جیهان وەربگرین بۆ خزمەتکردنی گەنجان، چونکە ئێمە دەوڵەمەندین بە سەدان گەنجی تێگەیشتوو و پێگەیشتوو، ئێمە پێویستمان بە دەستی کاری بیانی نییە''.
    بەپێی راپۆرتی رێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی، گەندەڵی هۆکارێکە بۆ کۆچی گەنجان.
    بەربژێرەکەی یەکگرتوو پێیوایە پیلانێک هەیە بۆ ئەوەی کۆمەڵگەکەمان نەخوێندەوار بێت و گەنجانی بێهیوا بکرێن و کۆچ بکەن.
    هێمن محەممەد باس لەوە دەکات: ''ئەگەر هەڵە نەبم، داهاتی ئێمە بەباشی دابەش بکرێت، بەشی ژیاندنی 60 ملیۆن کەسیش دەکات و پێویست
    ناکات گەنجەکانمان بەهۆی بێ کارییەوە کۆچ بکەن، گەنج ئێمە هەر لە دوای تەواوکردنی پۆلی 6ی ئامادەیی حەزی بە چوونە زانکۆ نییە، پیلانێک هەیە بۆ ئەوەی کۆمەڵگەکەمان نەخوێندەوار بێت''.
    ئەو بەربژێرە گوتیشی: ''لەماوەی 10 ساڵدا زیاتر لە 153 هەزار گەنج چوونەتە ئەورووپا، ئێمە بە رێگە و پڕۆژەی خێرخوازی گەنجانمان بەرەوپێشبردووە، ئەوەی ئێمە دەیبینین گەنج بێهیوا کراوە و ئەگەر دادپەروەری بەرقەرار بێت دەتوانین هەلیکار بۆ گەنجان بڕەخسێنین و رێگەش بگرین لە کۆچکردنی گەنجان''.
    بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی زانکۆی سلێمانی 70% گەنجانی کۆچکردوو لە هەرێمی کوردستان هۆکاری کۆچەکەیان بۆ نەبوونی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و نەبوونی هەلی دادپەروەرانە بۆ کارکردن گەڕاندووەتەوە.
    بەڵێن عەبدوڵڵا، بەربژێری حیزبی زەحمەتکێشان لە هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستان لە بەرنامەکەدا بەشداربوو و ژمارەیەک هۆکاری بۆ کۆچکردنی گەنجان باس کرد لەوانە راگرتنی دامەزراندن و کارکردن لە کەرتی تایبەت رێک نەخراوە و دەڵێت، ''هۆکارێکی کۆچ راگرتنی دامەزراندنە لە 2014ەوە تاوەکو ئێستا، لەلایەکی دیکەوە ساڵانە دەیان کەس خانەنشین دەبن و هیچ کەسێک بە دادپەروەری لە شوێنیان دانامەزرێن''.
    سەبارەت بە کەرتی تایبەت گوتی، ''کارکردن لە کەرتی تایبەت رێک نەخراوە، لەکاتێکدا دەتوانێت رۆڵێکی گەورە بگێڕێت بۆ بەکارخستنی گەنجان و سەدان بیانی لە کەرتی تایبەت کاردەکەن و دەکرێت لە شوێنی ئەوان گەنجانی خۆمان بەکاربخرێن و بۆ ئەم مەبەستە پێویستە ریفۆرم لە خوێندندا بکەین و هاوئاهەنگی بکرێت لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان و دەبێ یاسای کار لە پەرلەمانی کوردستان هەموار بکرێتەوە''.

    کۆچی گەنجان لە هەرێمی کوردستان رووی لە هەڵکشان کردووە. بەكر عەلی، سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكانی ‏ئەورووپا رایدەگەیێنێت: "لە ماوەی هەشت بۆ نۆ ساڵی رابردوودا لە هەرێمی کوردستان 153 هەزار و 600 کەس کۆچیان کردووە کە لەو ژمارەیە 34 هەزار کەسیان خەڵکی دەڤەری راپەڕین بوون."

ความคิดเห็น • 2

  • @MBMW-v5c
    @MBMW-v5c 15 ชั่วโมงที่ผ่านมา

    سەر هەڵ گرتنی گەنچەکان وەلامەکەی لای گەندەڵ کارانە لای ئێوە نیە. هەر بۆ گالتە ئامێزیش (دێ گەڵەتان جوانە) پەرلەمانی چی

  • @bossStiv
    @bossStiv 10 ชั่วโมงที่ผ่านมา

    کاک ڕەنج باوەڕبکە هەمویان درۆ ئەکەن