لاپەڕەیەک لە تێکۆشان و جوڵانەوەی ساڵەکانی ٤٢-٤٧ (١٩٦٣-١٩٦٨)ی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەشی دووەم
ฝัง
- เผยแพร่เมื่อ 11 ก.พ. 2025
- بانەمەڕی ئەمساڵ ( ١٣٨١ی هەتاوی ٢٠٠٢ی زایینی ) سی و شەش ساڵی ڕەبەق بەسەر بێ سەروشوێن کردنی کاک سەدیق ئەنجیری ئازەردا تێدەپەڕێ. هەتا ئێستا زۆر کەس لە ئەندام و لایەنگرانی حیزب، لە بیرەوەرییەکانی تایبەتی خۆیاندا، یان لەسەر خەبات و ڕابردووی حیزبی دێموکراتی کوردستان نوسیویانە و بەهەر بۆنەو مەبەستێکەوە بووبێ، نێوی زۆر کەس لە ئەندامانی چالاکی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان هێناوەو نەخش و ڕابردوویان کەم و زۆر دراوەتەبەر باس، دەبێ ئەوەش بگوترێ زۆر داستانی ڕوو نەداویشیان کردۆتە نێو ئاخنی بابەتەکەیان!.
ئەوەی ڕاستی بێ نێوی کاک سەدیقی ئەنجیری یان نەبراوە یان ئەگەر بە هەڵکەوت خێرخوایەکیش خوا لە دڵی نابێ، ویستبی لە گۆشەیەکی نوسراوەکەیدا شوێنێکی بۆ بکاتەوە، بە یادێک بەسەری بکاتەوە، ئەوەندەیان زانیاری هەڵەو دوور لە واقیعیەت داوەتێ، بەشێوەیەکی نێوبراوە، پیاو دەڵێ بریا ئەو یادەشی هەر لێ نەکرابا، بێ سەرنجدانە ژیانی ڕاستەقینەی ڕابردووی ناوبراو بەسەری تێپەڕیون.
جا یان بە درووستی لە بارەی نەخش و ڕابردووی ئاگادارییان نەبووە یان ئەنقەستێکی شاراوە لە ئارادایە...
ناوی پەرتووک : لاپەڕەیەک لە تێکۆشان و جوڵانەوەی ساڵەکانی ٤٢-٤٧ (١٩٦٣-١٩٦٨)ی حیزبی دێموکراتی کوردستان
نووسینی : محەمەد خزری
خوێندنەوەی : محەمەد خزری
پێکهاتووە لە ( ٣٢ ) بەش
بەهیوای کاتێکی بەختەوەر و خۆش بۆ ئێوەی هەمیشە بەڕێز.
⬇️⬇️⬇️