ڕەنج سەنگاوی - ئەوە تۆ هەرگیز گریاوی ؟ | Ranj Sangawi - Awa To Hargez gryawi ?
ฝัง
- เผยแพร่เมื่อ 7 ก.พ. 2025
- ئەوە تۆ هەرگیز گریاوی؟
هەرگیز شەوان بە هەنسکی گریانەوە..
خەیاڵێک سەری لێیاوی؟!
ئەوە هەرگیز
شەوێ دڵت ورکی کەسێکی دووری لێ گرتووی؟
... ... هەستت کردووە تەنیایت و
لەتاوانە فرمێسکی خۆت ماچێکی ڕوومەتی کردووی؟!
خۆشەویستم ئەوە هەرگیز تۆ بۆ نوسینی نامەیەک..
بەدیار لاپەڕەیەکەوە ڕاکشاوی؟!
وەک ئەستێرە..
بۆلای هیچ کەسێک کشاوی؟
ئەوە هەرگیز چیرۆکی خەیاڵیت دروست کردووە..
دڵی خۆتی پێخۆش بکەی؟!
هێندە ئازارت چەشتووە لە تاوانا
ئاواتێکت سەرخۆش بکەی؟
ئەی ئاخۆ ئاواتت هەیە؟!
تۆش وەکوو من ئەوینێک دڵت لێبەرێ..
لەو ڕێیە نەجاتت هەیە؟
ئەی لەبارەی ئەوینەوە
ئاخۆ شتێکت بیستووە؟!
مامۆستایەک پێی نەوتووی..
مەم چەن زینی خۆشویستووە؟!
ئەوە هەرگیز دنیات لێبووە بەکەسێک..
لەتاو جوانی ئەو دنیایە
بەیانیان دڵت
لەپێش خۆت هەڵبسێ؟!
تۆ سپێدان هیچ جارێ لەخەو هەستاوی و
شەونمی بەهارت دیوە؟
بەیادی گریانێکی خۆت..
پەڕەی گوڵێکت سڕیوە؟
تۆ قەت چەترەکەت لا ئەبەی
بۆ ئەوەی ماچت کا باران؟!
تۆ هەست بە ڕابردوو ئەکەی..
ئەتگرێنێ یادی جاران؟
ئەوە هەرگیز بە گەردوونێ خەیاڵەوە
هیچ شەقامێک بۆ ماڵەوە ئەبەیتەوە؟
کە گوێت لە زەنگی دەرگا ئەبێت
بە پڕتاوێ ئەڕۆی ئەیکەیتەوە؟
ئەشڵەژێی گەر ئەو نەبوو؟
تۆ بیری ئەستێرە بکەی..
تێر بۆی ئەگریت گەر شەو نەبوو؟!!
ئەوە هەرگیز هەناسەت بووە بە ئاهێکی قوڵ و
لە سینەت هاتۆتە دەرێ؟
ئەوە چی ئەڵێی بەکەسێ بۆ ئەوەی دنیای خۆشبوێ..
بەس ئەوینی تۆ شک بەرێ؟!
باشە، ئەگەر کەسێک هەبێ بۆتۆ وابێ..
هەموو ڕۆژێ لە ڕێگاکەتا ڕوابێ..
کەسێ لە سەرەمەرگا بێ..
بتوانی زیندووی کەیتەوە..
بۆ ژیان بدات لە دەرگات
ئەتوانی لێی نەکەیتەوە؟!!
#ranj_sangawi #ڕەنج_سەنگاوی #ئەدەب #ئەدەبیات #شیعر #شیعرستان #sh3r
#kurdish_subtitle #خۆشترین_گۆرانی #سلێمانی #ھەولێر #duhok #hawler #turkish_song #slemani #kurdistan #goran_salh #goran_salih
#گۆرانی_رۆژهەلات #گۆرانی #گۆرانی_فارسی #گۆرانی_عەرەبی #گۆرانی_کوردی #گۆرانی_بۆ_ئدیت #گۆران_ساڵح #گۆران_صاڵح #goraniarabi
#kurdish_trend #adab #ranj_sangawi #ڕەنج_سەنگاوی #ئەدەب #ئەدەبیات #شیعر #شیعرستان #sh3r #mn_makuzha #من_مەکوژە #ئەوە_تۆ_هەرگیز_گریاوی #Awa_to_hargez_gryawi