بەدەم ڕێگاوە گوڵچنین سەرەتاکانی‌ ئەدەبی نوسراوی کوردی ‌نوسینی : نەوشیروان مستەفا بەشی سێیەم

แชร์
ฝัง
  • เผยแพร่เมื่อ 19 ก.ย. 2024
  • نوسەر لە سەرەتای پەرتووکەکەیدا ڕوونکردنەوەیەکی پێویستی نوسیوەو تیایدا هاتووە : هەرکەس لەژیان دا ڕێگەیەکی گرتووە و کارێکی کردۆتە پیشەی سەرەکی خۆی، لەپاڵ ئەو کارەدا ڕەنگە هەندێ کاری لاوەکی تر بکا، یا هەندێ سەرگەرمی تری هەبێ کاتە پشووەکانی ژیانی تێدا بەسەربەرێ، یەکێ حەزی لە وەرزشە، یەکێکی تر لە گۆرانی و هەڵپەڕکێیە، یەکێ حەزی لە سوارییەو یەکێکی تر لە ڕاو، یەکێ حەزی لە سینەمایە و یەکێکی تر لە کۆڕی شەوان.. بەندە، رێبواری رێگەی کاری سیاسی بووم بەهەمو لایەنە جیاوازەکانیەوە؛ کاری رێکخراوەیی، پێشمەرگەیی، میدیایی... رێگایەک کە خۆم هەڵمبژارد، ڕێگایەک بوو دژوار و سەخت، پڕ لە ڕوداوی خۆش و ناخۆش، پڕ لە گلان و سەرکەوتن، رێگای هات و نەهات، چونی هەبوو گەڕانەوەی نەبوو، بەڵام بەدەم بڕینی ئەو رێگایەوە ئەوەندەی بوارم بوبێت و کاری سەرەکی ماوەی دابم، خەریکی جێبەجێ کردنی سەرگەرمیەکانی خۆم بوم، ئەویش گوڵچنین بووە لەگوڵزاری ئەدەبی کوردی.
    نەوشیروان مستەفا لە کۆتایی ڕوونکردنەوەکەدا، ئاماژەی بەوەداوە" ڕەنگە کەسێک کە لەدوورەوە من بناسێت بەلایەوە سەیر بێت، من و بابەتی لەم چەشنە کوجا مەرحەبا، بەهیوای بەم ڕوونکردنەوەیە توانیبێتم ئەو گومانە بڕەوێنمەوە، بەڵێ ئەمە : چەپکێکە لەو گوڵچنینە...
    ناوی پەرتووک : بەدەم ڕێگاوە گوڵچنین
    بەشی ‌یەکەم :‌ گەڕانەوه بۆ‌دواوه
    بەشی‌ دووەم :‌ چەردەیەک‌ لە‌ ئەدەبی ‘‌میزۆپۆتامیا’
    بەشی سێیەم : ‌سەرەتاکانی‌ ئەدەبی نوسراوی کوردی ‌
    نوسینی : نەوشیروان مستەفا ئەمین
    خوێندنەوەی : کاوان کەریم
    پێکهاتووە لە ( ٦٦ ) تراک
    بەهیوای کات و ساتێکی خۆش و لەش ساغی و تەندروستییەکی باش بۆ ئێوە.

ความคิดเห็น • 2