پزیشكی ئێوە | هۆكار و چارەسەری نەخۆشی دەوالی

แชร์
ฝัง
  • เผยแพร่เมื่อ 18 ธ.ค. 2024

ความคิดเห็น • 4

  • @kamalmahmood-z1j
    @kamalmahmood-z1j 4 หลายเดือนก่อน

    دەست خۆش دکتۆر گیان بۆ زانیاریه بە سوودەکانت
    دکتۆر گیان من چوم بۆلای بەناو دکتۆرێک تۆزێک دەوالیم هەبوو زەروی بۆ دانام سەد هەزاری لێ سەندم بە داخەوە دەوالییەکە زیاد بوو کەم نەبوو

  • @kamalmahmood-z1j
    @kamalmahmood-z1j 4 หลายเดือนก่อน +1

    شوێنی ئەم دکتۆرە بەڕێزە لە کوێیە سەردانی بکەم ،تکایە

    • @BirhatHarki-oo2gb
      @BirhatHarki-oo2gb 4 หลายเดือนก่อน

      ولا منيش له دو ده گه ريم نا زانم له چي ببينم

  • @renasrahimmustafa2287
    @renasrahimmustafa2287 18 วันที่ผ่านมา

    ئەم
    دکتۆرە زۆر بەڕێزە، وەک هەمووان ئەڵێن"خۆی لەگەڵ پیشەکەی ماندوو ئەکات" دووجار سەردانم کردووە. لە سەنتەری دەوالی سلێمانی. جاری یەکەم زۆر باش تێپەڕی. لەبەرئەوەی لە هەولێر ئەژیم، حەفتەیەک پێشتر پەیوەندیم کرد بۆ سەرە نووسین. کە چووم، کچێکی جوانی قژ زەرد زۆر( وێڵ کەمینگ) بوو لەگەڵم. بەڕێزەوە چاوپێکەوتنی دکتۆری بۆ ئەنجام دام. جاری دواتر دووبارە یەک حەفتە زووتر پەیوەندیم کرد بۆ نۆرە وەرگرتن. کچێکی تر لەوێ بوو. ووتم بێزەحمەت ماڵم لە هەولێرە، لەگەڵ کچەکەم بەتەنها ئەگەڕێینەوە بۆ هەولێر، ئەمەوێت کاتێکم پێ بڵێیت لە سەنتەرەکەتان بم یەکەم کەس بچمە ژوورەوە. وتی سەعات ٢ لەوێ بە مادەم هی هەولێری یارمەتیت ئەدەین. ڕۆژی بینینی دکتۆرە هات، کە چووم هۆڵەکە پڕبوو لە نەخۆش. پێم وت قوربان جەنابت وتت کاتژمێر ٢ لێرەبە یەکەم کەس ئەچیتە ژوورەوە. وتی هێشتا دکتۆرە نەهاتووەو ئەم خەڵکەی ئێرەش هەمووی وەک تۆ چاوەڕێ ئەکەن ناتوانم یارمەتیت بەم. وتم ئاخر ناتوانم چاوەڕێی ئەم هەموو نەخۆشە بکەم ئەبێت بگەڕێمەوە بۆ هەولێر تەنها چەند پرسیارێکم لە دکتۆرە هەیە. وتی نابێت. وتم ئاخر ئیلتزاماتم هەیە ناتوانم چاوەڕێ بکەم. یەکسەر بە کچەکەی تەنیشتی وت ناوی بسڕەوە نایەوێ بچێتە لای دکتۆرە. ڕاستیەکەی زیاترم لەگەڵی نەوت. لەڕێگەی تایبەتەوە پەیوەندیم بە دکتۆرەوە کرد و هەر بە تەلەفۆن ڕێنماییم وەرگرت. لەڕێگا دڵم زۆر تەنگ بوو. تەلەفۆنم بۆ استعلاماتی سەنتەری دەوالی کردەوە. خۆمم پێ ناساند و ووتم گلەییەکم هەیە تکایە با بۆ جارێکی تر دووبارە نەبێتەوە. وتم کە داوای موعید ئەکەم یەک حەفتە پێشتر بۆئەوەیە کاتی خۆم بزانم و بە بەرنامە بێم و پلانم هەبێت. جەنابت لەکاتی منت گرت. ئەگەر پێت بوتمایە دوو سەعات زوو تر وەرە کاتم بۆ تەرخان ئەکرد و ئەهاتم بۆئەوەی یەکەم کەس بچمە ژوورێ و بە ڕووناکی بگەڕێمەوە بۆ هەولێر. بەڵام زۆر بە اسلوبێکی ناشیرین و بە (دەمە دەمێ) جوابی ئەیامەوە هێشتا خۆی لێ تووڕە ئەکردم. منیش پێم وت خۆ عیادەی لاکۆڵان نیە و سەنتەرێکی گەورەتان داناوە ئەی نابێت ئیدارەی نەخۆشەکان بدەن. یان لە معاناتی نەخۆشەکان تێبگەن و کارئاسانیان بۆبکەن و بەرچاو ڕونییان بدەنێ. بە شێوەیەکی ناشیرین وتی ئەوە کێشەی من نیە و دکتۆرە وتوێتئ سەعات دوو بە نەخۆش بڵێن بێت بەهەمووان ئەڵێم سەعات دوو لێرەبن. وتم ئیشەکەتان هیچ پڕۆفێشناڵ نیە. جەنابت لەکاتی خەڵک ئەگری لە سەعات دوەوە هەمووی دائەنیشێت تا ئێوارە سەرەی بێت ئەی بۆ تەلەفۆن وەرەگرن؟ بەهەرحاڵ نەیسەلماند. من هاتمەوە بۆ هەولێر و بڕیارمدا سەردانی سەنتەرەکەیان نەکەمەوە. کاتێک لە کۆمێنتێکدا گلەییم لێ کردن لە یەکێک لە پەیجەکانی فەیسبووکیان یەکسەر بلۆکیان کردم. بۆ یەکجاریش لە سەنتەرەکانی هەولێر توشی ڕووداوی لەوجۆرە نەبووم. بەڕاستی بەداخەوە بۆ سلێمانی ئازیزم پاش ١٤ ساڵ گەڕامەوە ئەوە تەعاملیان بوو لەگەڵم.