تێگەییو شیوەنیە ئەمڕۆ دا سبەی شایی بکا

แชร์
ฝัง
  • เผยแพร่เมื่อ 11 ก.ย. 2024
  • بەرنامەی نووری عیرفان
    ڕاڤەی غەزەلەکانی مەحوی
    م.کامەران سیوەیلی
    لە کتێبی
    دیوانی مەحوی
    تێگەییو شیوەنیە ئەمڕۆ، دا سبەی شایی بکا
    پێگەییو دەروێشە، دا سوبحەی شەهەنشایی بکا
    نووری عومری سەرف ئەکا بۆ کەشفی تاریکی لە خەڵق
    وەک چرا هەر کەس بە شۆخی مەجلیس ئارایی بکا
    ئەر لە دنیا چاکەیێ سادر بوو، تەفرەی پێ نەخۆی
    ڕووسپی هەر ڕووڕەشە گەر بێ سەد ئازایی بکا
    بۆ دوکانی موشتەرێ گەر حەول ئەدا کاڵافرۆش
    دینی وا دێنێتە قیمەت خواجە ئەعزایی بکا
    ڕەم دەکا حەتتا لە میهر و مەهـ جنوون ئادابی عیشق
    سێبەری لێ بارە هەر کەس مەیلی تەنهایی بکا
    مادەری گێتی لە شیری بڕیەوە، دەبڕێتەوە
    فایدەی چی شەخسی لێ کەوتوو بەدادایی بکا!
    با حەقیشی بێ، لە بۆ مەنسوور أنا الحق حەق نیە
    شێتییە مەجنوون ئەگەر بێنازی لەیلایی بکا
    زوشت و ناشیرینە پیر، ئەمما چ شیرینە ئەگەر
    چاوی خوونباری نەدامەت ڕیشی خورمایی بکا
    دڵ لە ئیدراکی حەقیقەت بێبەشە بێ داغی عیشق
    مەحویا دانا دەبێ بەم چاوە بینایی بکا
    بەرهەمی
    مەحوی (1836-1906)

ความคิดเห็น • 3

  • @rewasfatah1642
    @rewasfatah1642 2 หลายเดือนก่อน

    ❤❤❤❤

  • @gashbinali1647
    @gashbinali1647 8 หลายเดือนก่อน

    دەستخۆش خۆشە لەناو کوردیش بەرنامەی جوانیش هەبێ

  • @mahaybarznji4724
    @mahaybarznji4724 ปีที่แล้ว

    🙏🏻🌷🙏🏻