BelgeFilm- 3660 | بەڵگەفیلم- 3660 ، ئەشکەنجەی زیندانییە سیاسییەکانی سەردەمی بەعس

แชร์
ฝัง
  • เผยแพร่เมื่อ 30 ก.ย. 2024
  • سەرەتای هەشتاکانی سەدەی رابردوو، بەیانییەکی زوو، لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی، گەنجێکی ئاشووری بەناوی شێرزاد فەرمان لەلایەن مەفرەزەکانی بەعسەوە دەستگیرکرا و ساڵانێکی بەرچاو لە بەندیخانە جیاوازەکانی دەسەڵاتی پێشووی عێراقدا مایەوە.
    ئەو گەنجە کە ئەوکات تەمەنی خوار هەژدە ساڵ بوو، بەکارکردن بۆ رێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستگیرکرا و دادگەکانی ئەمن ئەویان بەسێدارە سزادا، بەڵام لەبەرئەوەی تەمەنی لە خوار 18 ساڵەوە بوو سزاکە گۆڕا بۆ تاهەتایی تا دوای مانەوەی 3660 رۆژ لە بەندیخانە جیاوازەکانی عێراق، شێرزاد ئازاد کرا.
    ئەم بەڵگەفیلمە لە زاری شێرزادەوە رووداوەکانی ناو بەندیخانە و ئازار و ئەشکەنجەی زیندانە سیاسییەکانی سەردەمی بەعس و چەوساندنەوەی بەندییەکان دۆکیۆمێنت دەکات. ئەو وردەکاریی زۆری ئەو رۆژانە دەخاتەڕوو کە تێیدا لە بەندیخانە بوو. بەڵگەفیلمەکە لە بنەمادا دەگەڕێتەوە بۆ کتێبێک بەناوی 3660 یادەوەرییەکانی زیندانییەکی ئاشووری لە بەندیخانەکانی بەعسدا کە تاوەکو ئێستا دووجار بە زمانی کوردی و جارێکیش بە زمانی عەرەبی چاپکراوە.
    بەرهەمی ساڵی 2020
    Destpêka salên 80yî yên sedsala borî, sibeheke zû, li taxa Serçinarê ya bajarê Silêmaniyê, ciwanekî aşûrî bi navê Şêrzad Ferman ji aliyê mefrezeyên Beisê ve hat girtin û salên dirêj di girtîgehên cuda yên desthilata berê ya Iraqê de ma.
    Ew ciwan ku wî çaxî temenê wî ji 18 salan kêmtir bû, bi tawana karkirina ji bo rêxistinên Partiya Demokrat a Kurdistanê (PDK) hat girtin û dadgehên asayişê cezayê bidarvekirinê li wî birîn.
    Lê ji ber ku temenê wî di bin 18 saliyê de bû, ceza ji bo zindana hetahetayî hat guhertin. Şêrzad piştî ku 3660 (3 hezar û 660 rojan) di girtîgehên cuda yên Iraqê de ma, hat berdan.
    Ev belgefîlm ji zarê Şêrzad bûyerên nav girtîgehan û azar û îşkenceya girtiyên siyasî yên heyama Beisê û perçiqandina girtiyan belge dike. Şêrzad gelek hûrkariyên wan rojan ku ew di wan de di girtîgehê de bû, li ber çavan radixe.
    Belgefîlm di koka xwe de, xwe dispêre pirtûkekê bi navê ˈ3660 Bîranînên Girtiyekî Aşûrî li Girtîgehên Beisêˈ. Ev berhem heta vêga du caran bi zimanê kurdî û carekê jî bi zimanê erebî hatiye çapkirin.
    Berhema sala 2020

ความคิดเห็น • 3

  • @SRTANWAHAK
    @SRTANWAHAK ปีที่แล้ว

    دەست خۆش❤

  • @aynurkaya9161
    @aynurkaya9161 ปีที่แล้ว

    وەڵاهی درۆ دەکەیت وەڵاهی وجوتان نەبوو من سرچنااریم قەت نەمبینووە پارتی لەسرچنار وجودی هەبوبێت..مەسیحی هەر جەبان بوون لێبخوڕە دەشتە 🤣🤣

    • @samirhasan1245
      @samirhasan1245 3 หลายเดือนก่อน

      برای بەڕێز. من یەک شتم پێ سەیرە لە لایەک دەلێن لە کورد ئازا ترو بە غیرەت تر نیە. کە دەبێتە حزبێکی جگە لە یەکێتی دەبێتە ترسنۆک و خائین. ئێ خۆ ھەر کوردە مەسیحی بێ ئیسلام موڵحید ھەر کوردە. گەر سەیری بەسەر ھاتەکانی پێشو بکەی چۆن باس دەکرێ بە شێوەیەک لە،فیلم دەچێ نەر ڕاستی بۆ نمونە. مامەڕیشە پارەی چای زابتی ئەمنی داوە،لە،چایخانە ئەوەندە بێ چاو نەترس بوە. ئاسۆی دەلاک دوو جار پارەی چای مولازم موحسینی داوە. بۆ کوشتنی ئەویش ھاتوە. ئێ بۆ پارەی چای دەدەی تۆ ھاتوی بی کوژی. نەریمان پارەی چای ملازم موحسینی داوە. ئەرێ کاکە ئەوانە ھاتون بەس پارەی چای بدەن . ھەر بەقسەی خۆیان ملازم موحسین لە،چایخانەکان دادەنیشت دۆمینەی دەکرد. ئێ کەواتە زۆڕ لە کوردەکە ئازاتر بوە ئێستاش ڵە ژیان دا ماوە . کەواتە بەسە ڵە لایەک ھەر کوردێک قارەمانێک لە،حزبەکەی خۆت نەبێ یا درۆیە یا ترسنۆکە. تا ئێمە خاوەن ئەو بیرو ڕایە بین حالمان خراپ تر دەبێ بەخوا . ئیتر سوپاس