فشارەكانی

แชร์
ฝัง
  • เผยแพร่เมื่อ 8 ก.ย. 2024
  • پەیمانگای وڵاتانی كەنداوی عەرەبی لە واشنتۆن تازەترین نهێنی فشارەکانی #تورکیا بۆسەر #یەکیەتی و بەغدا ئاشکرادەکات و لە بابەتێکدا لە ژێر ناونیشانی #وەزیری دەرەوەی تورکیا دەتوانێت #سیاسەتی عێراق بگۆڕێت بڵاویکردۆتەوە کە
    🔹لەدوای راپرسی ساڵی (2017)ی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستانەوە, توركیا لەگەڵ #هەولێر و بەغداد بەشێوەیەكی تەواوكاری مامەڵە دەكات, لەبری یاریكردن بە بەكارهێنانیان دژ بەیەكتر.
    🔹ئەنقەرەو #بەغداد پەیوەندییەكی ستراتیجی گرنگیان هەیە, بەڵام پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوانیان, ناكۆكیەكانی بەچارەسەرنەكراوی هێشتووتەوە, دیارترین كێشەكانی نێوانیان, پرۆسە #سەربازیەكانی ئەنقەرە دژی پارتی كرێكارانە لەباكوری عێراق, كە بەغدادی بێزاركردووە.
    🔹ئەنقەرە پشتیوانی دۆخی ئێستای نێوان هەولێرو بەغداد دەكات و #دژی سەربەخۆیی #كوردە, پشتیوانی هاوسەنگی نێوان دوو پارتە سەركیەكەی كوردستانیش دەكات, لەهەولێرو سلێمانی.
    🔹توركیا پەیوەندیەكی #بەهێزی هەیە لەگەڵ #پارتی #دیموكراتی #كوردستان, بەهۆی پەیوەندیە سیاسی و بازرگانیەكانی و هاودیدیان لە روبەروبەڕوبونەوەی چالاكیەكانی پارتی كرێكاران لە باكوری عێراق.
    🔹پەیوەندیەكانی توركیا لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان, #ئاڵۆزی مەترسیداری بەخۆوە بینیوە, بەهۆی پەیوەندیەكانی یەكێتی لەگەڵ پارتی كرێكاران.
    پەیمانگای وڵاتانی كەنداوی عەرەبی لەواشنتۆن نوسیویەتی
    🔹لەگەڵ ئەوەی پێشبینی دەكرێت هاكان فیدان, كە كوردە و پەیوەندیەكی توندوتوڵی هەیە لەگەڵ سیاسیە كوردەكانی عێراق, پارێزگاری لەپەیوەندیەكانی بكات لەگەڵ پارتی دیموكرانی كوردستان, وە چاوەڕواندەكرێت فشارەكانی توركیا لەسەر یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەردەوامبێت.
    🔹دوای ماوەیەكی كورت لە هێرشەكەی فرۆكەخانەی سلێمانی, فیدان میوانداری قوباد تاڵەبانی كرد لە ئەنقەرەو نیگەرانی توركیا پێراگەیاند, لەپەیوەندیەكانی یەكێتی لەگەڵ پارتی كرێكاران و هێزەكانی سوریای دیموكرات.
    🔹ئەگەر یەكێتی خۆی بەدور بگرێت لەهێزەكانی سوریای دیموكرات و پارتی كرێكاران, توركیا پەیوەندیە دیپلۆماسیەكانی بە ئاشكرا لەگەڵ یەكێتی دەستپێدەكاتەوە.
    🔹ئەنقەرە داوا لەیەكێتی و بەغداد دەكات, بەشداربن لەچارەسەركردنی پرسی پارتی كرێكاران بەهەمان ئەو گوڕوتینەی پارتی دیموكراتی كوردستان دەینوێنێ‌ لەو پرسەدا.
    ---
    Join this channel to get access to perks:
    ئەگەر دەتەوێت هاوکاریمان بکەیت کلیک لەم لینکە بکە .. سوپاس 👍
    / @kurdplusc
    ----
    Follow Kurd Plus on : t.me/Kurdplusc
    ----
    "Kurd Plus brings you daily blogs categorized as 'people' and 'blogs,' as well as the latest business, finance, and breaking news videos from around the world."
    🔴"Please note: The contents (graphic and audio) of KURD PLUS are licensed from Storyblocks."
    ----------------------------
    Background Music From TH-cam Audio Library :
    ☀The Awakening - Patrick Patrikios
    Background Music Licensed from storyblocks :
    ☀dark-tense-trailer-SBA-346652545

ความคิดเห็น • 1

  • @KURDPLUSC
    @KURDPLUSC  ปีที่แล้ว +2

    t.me/Kurdplusc
    هاوڕێمان بە لە تێلەگرام تا زیاتر ببینی 🌍