Tahîr Tofîq گوڵی سەربەستی

แชร์
ฝัง
  • เผยแพร่เมื่อ 29 ก.ย. 2024
  • گوڵی سەربەستی
    شاعیر: بەختیار زیوەر
    بە دەنگی مامۆستا تاهیر تۆفیق
    دیمەنەکان سروشتی دڵڕفێنی کوردستانن کە بە کامێرای گەریلاوە گیراون و لە ئارشیوی تەلەویزیۆنی ئاریەن خوازراون.
    "گوڵی سەربەستی"
    گەلێك شیرنتر لە غونچەی بەهار
    نازك، جووانتر لە شەوبۆی بەهار
    گەشتر لە دیدەی وەنەوشەی نزار
    گوڵێكە ناوی گوڵی سەربەستی
    مەردە ئەو گەلەی بگاتە دەستی
    گوڵی سەربەستی ئەی هێزی گیانم
    رەوشەنكەرەوەی رێگای ژیانم
    تۆم نەبێ من خۆم بە هیچ نازانم
    تۆم نەبێ هەرگیز ناحەسێمەوە
    بێ بۆنی خۆشت نابوژێمەوە
    بۆچی رەنگی تۆ وەك گوڵی سوورە
    ئەو هۆزەی كە تۆی تیابێ جەسوورە
    عالەم بە بۆنەت زۆر پشت ئەستوورە
    دیارە تەلەسمی بەرزی ژیانی
    گەلێك كێش ئەكەی بۆ كامەرانی
    بەڵام نرخی تۆ یەکجار گرانە
    كڕیارت كوشتە و جیگای زیندانە
    خوێنی خۆم بۆ تۆ زۆر لا هەرزانە
    سەرم بەخت ئەكەم تۆی پێ ئەسێنم
    كە تۆم دەسكەوێ سەربەرز ئەنوێنم
    یاران ببینن ئەم كەژ و دەشتە
    ئەو لالەزارەی كە وەك بە هەشتە
    حەیفە وڵاتمان كە جێگای گشتە
    ئەم گوڵەش غونچەی تیا نەكاتەوە
    كوردیش گرەوی تیا نەباتەوە
    "بەختیار زیوەر"

ความคิดเห็น •