باوەڕنما - تێڕوانینی ئیسلام بۆ میانڕەویی
ฝัง
- เผยแพร่เมื่อ 21 ส.ค. 2024
- 5:00
د. مورشید خەزنەوی: لە حوجرە فێری ئیسلام نەبووین، بەڵکو فێری هزر و رای چەند زانایەکی ئیسلامی کراین و فێری ئەوەش دەکراین بە دەنگی بەرز قسەبکەین
11:00
د. محەممەد خانی: تووڕەیی نیعمەتێکە بۆ هەندێ کات، هەروەها تووڕەیی لە ئەندازە دەرچوو دەبێتە شێتی
16:00
جاسم کەلاری: ئیسلام ئایینێکی میانگیرە و میانڕەویش پەیوەستە بە هزری مرۆڤ
تێڕوانینی ئیسلام بۆ میانڕەویی مژاری بەرنامەی ئەمجارەی باوەڕنما بوو، بە میوانداری د. محەممەد خانی، دەروونناسی پەروەردەیی و مامۆستای زانکۆ، هەروەها مورشید خەزنەوی، دکتۆرا لە فیقهی ئیسلامی و مامۆستا جاسم کەلاری، ماستەر لە فیقهی ئیسلامی و پێشنوێژ و گوتارخوێن.
سەرەتە دکتۆر مورشید خەزنەوی هۆکاری تووندڕەویی مامۆستایانی ئایینی گەڕاندەوە بۆ حوجرەکان و گوتی "حوجرەکان هۆکاری دروستبوونی کەسایەتی مامۆستای ئایینی تووندڕەو یان میانڕەون، زۆربەشیان تووندڕەون" گوتیشی "لە حوجرە فێری ئیسلام نەبووین، بەڵکو فێری هزر و رای چەند زانایەکی ئیسلامی کراین و هەروەها فێری ئەوە دەکراین بە دەنگی بەرز قسەبکەین. چونکە قسەکردنی بەرز بە هێمای کەسایەتی و لێهاتووی گوتارخوێن دادەنرا". د. مورشید خەزنەوی روونیکردەوە، میانڕەویی و تووندڕەویی پەیوەستن بە پەروەردەوە، ئەو پەروەردەش پەیوەستە بە زانایانی فیقهی ئیسلامی کە فەقێ یان کەسەکەی لەسەر پەروەردە دەکرێت و دەڵێت" زانامان هەیە زۆر تووندە و کاتێک پەیڕەوی دەکەی دەبی بە کەسیایەتییەکی تووند، زاناشمان هەیە نەرمە و میانڕەوە و پەیڕەوکردنی کەسایەتییەکی نەرمت بۆ دروست دەکات".
لای خۆیەوە دکتۆر محەممەد خانی لەبارەی میانڕەویی و تووندڕەوییەوە گوتی "تووڕەیی نیعمەتێکە بۆ هەندێ کات، چونکە رێگری دەکات کەسێک ستەمت لێبکات، بەڵام تووڕەیی لە ئەندازە دەرچوو دەبێتە شێتی و پێوەرەکەشی رەوشتە". دکتۆر محەممەد خانی روونیکردەوە، هەموو خوێندەوارە گەورەکان میانڕەون و میانڕەو کەسێکی خوێندەوارە و میانڕەویی نیشانەی تێگەیشتن و جیهانبینیە.
مامۆستا جاسم کەلاری بەوە دەستیپێکرد کە ئیسلام ئایینێکی میانگیرە، لەبارەی میانڕەوی لە ئیسلامدا دەڵێت "میانڕەویی پەیوەستە بە هزری مرۆڤ، ئەمیش سەرچاوەکەی لە پەروەردەیە، هەمیشە باشترین رەفتار و گوفتار میانگیرییە، بەڵام لەهەندێک شتدا پێویستە تووند بی، چونکە یاسان و نەگۆڕن، بەڵام ئەوانی دیکە باشترە میانڕەو بین، هەروەها دەبێت مرۆڤ لە پێناو میانڕەویی میانڕەو بێت".
جوانترین بەرنامە باوەرنامە بوووە لە مێژووی میدیای کوردیدا ھیوادارم بەردەوام بن دوای ڕەمەزانیش
مامۆستا خەزنەوەی بەڕاستی زیرەک و باش پێکاوتە❤❤
دکتۆر خەزنەوی پیاوێکی عاقڵ و تێگەیشتووە
بەڕاستی ڕەمەزانتتان ئەونەیتر پڕچێژ کردوە دەستان خۆش❤❤❤❤
Her biserketî bin ❤
Şêx Murşid Maşûq Xeznewî ...
ان شاءالله ئەم نموونە بەرنامانە دووای مانگی رەمەزانیچ بەردەوام بێت.
جزاکم اللە الخیر
ئاییییییی د. خەزنەوی خوا تەمەنت درێژ کاا
سە لام اللە لە هە موان هیوادارین دوای رە مە زانیش بە ردە وام بن بە ڕاستی جوانترین بە رنامە بوو تکایە تکایە بە ردە واام بن
یاخوا دەستان خۆش بێت بەرنامەیەكی زۆر جوانتان كردوە بەهیوای بەردەوامی
هەر بمێنن ئەم پیاوە ئازیزانە وە بەتایبەت م.جاسم پیاوێک لە قمەی ڕەوشت ئەخلاق سەربەرز بن یاخوا جێگای شانازین
قوربانی خوابم کە تۆیناردووە بۆ ئە م بە رنامە یە خە زنە وی گیان وە ڵا فە یلە سووفیت بژیت❤
ساغ و سەلامەت بن ❤❤❤❤❤
جزاکم الله خیرا
Zor zor dast xoshitan le akam❤
👍👍👍
تکاییە دوای ڕەمەزانیش بابەردەوام بێ ئەم بەرنامەییە بەس لەسەر ئەم ڕیتمە نەک دومیوان دێنن کەناڵەکان زدی یەک قسەئەکەن ناشگەنەنەتیجە
❤❤
❤❤