سەڵاح خزری ـ کانی کانی / صلاح خضری

แชร์
ฝัง
  • เผยแพร่เมื่อ 10 ก.พ. 2025
  • هەر کاتێ دەکەومە بیری ئاواتی ڕۆژانی جوانی
    بۆ ساڕێژی زامەکانم بە تەنیا دێمە سەر کانی
    زووخاوی دڵ هەڵدەڕێژم بۆ وردەشەپۆلەکانی
    ئەو بەستەیەی بۆ دەخوێنم بە لاوک یا بە گۆرانی:
    کانی، کانی
    تۆ جێژوانی پەرییەکانی
    تۆ ئاوێنەی ئاسمانی
    خوێنی جەرگی چیا سەخت و بەرزەکانی
    خۆزگە ئەوەی من دەیزانم، تۆش بیزانی
    کانی، کانی
    تۆ ئەسرینی هەورەکانی
    دەزانی بۆ خۆشم دەوێی؟
    شاعیرکوژێک وەک تۆ دەچێ چاوەکانی
    دەزانی بۆ زۆر دێمە لات؟
    چون لە لای تۆ بەجێ ماون جێ‌پێکانی
    کانی، کانی
    تۆ شاهیدی پشکووتنی ئەوینێکی ئاسمانیی
    قاتڵی من لە تۆیدا شوشت پەنجەکانی
    خوێنی دڵم تکاوە نێو ئاوی کانی
    بەدەم بزەی ئەوینەوە دەمردم و نەمدەزانی.
    (ناسر ئاغابرا)

ความคิดเห็น • 5

  • @abdulkhaleqhussein4156
    @abdulkhaleqhussein4156 2 ปีที่แล้ว

    بریا هاوڕێت بام. كاكە سەلاح

  • @zagroszagros5687
    @zagroszagros5687 ปีที่แล้ว

    ❤❤❤✌️✌️✌️✌️

  • @barzanmahnaz5528
    @barzanmahnaz5528 2 ปีที่แล้ว

    گۆرانیەکی تا بڵێی خۆشە . کڵیپەکەشی پڕلەمانایا. دەستان خۆش .بەبەردەوام گوێ ی لێ ئەگرم زۆۆر چێژ بەخشە