ئازادی بۆ زیندانیانی بادینان

แชร์
ฝัง
  • เผยแพร่เมื่อ 22 ธ.ค. 2020
  • لە ئابی ٢٠٢٠ وە حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە ٥٠ هاوونیشتیمانی دەستگیر کردووە لە ناوچەی بادینانی کوردستانی عێڕاق بە بیانووی ڕەخنەگرتن لە گەندەڵی و ڕێکخستنی خۆپیشاندان.
    بەدەل بەرواری، ئومێد بەروشکی، ئەیاز کەرەم، گوهدار زێباری، شڤان سەعیدو هەیوان عیسا هەموویان کراونەتە ئامانج لەلایەن دەسەڵاتەوە لەو ڕەشبگیریانەی ئەم دواییانە دەستگیرکران بە بیانووی ڕێکخستنی خۆپیشاندان و داواکردنیان لە حکومەت بۆ پێدانی مووچەی نەدراوی شەش مانگ.
    مامۆستا بەدەل، ئومید، ئەیاز، گوهدار، شڤان و هەریوان لە ئێستادا زیندانیکراون لە زیندانێکی نەزانراو.
    تیمی سی پی تی لە کوردستانی عێڕاق کەمپینی یەکبوون بۆ بەرگریکردن لە زیندانییە ئازادیخوازەکان ڕاگەیاندووە بەمەبەستی فشارخستنە سەر حکومەت بۆ ئازادکردنی زیندانیانی بادینان.
    ئێمە بانگێشتان دەکەین کە پشتیوانی لەم کەمپینە بکەن و واژۆی داخوازینامەکە بکەن بۆ ئازادبوونیان لە وێبسایتی cptaction.org/...
    زیاتر لە بارەی زیندانیانی بادینان بزانەو چالاکییەیک بنوێنە.
    با ئازادبوونی زیندانیانی بادینان ببینین و بە خانەوادەکانیان شادببنەوە.
    #FreeBadinanPrisoners
    #FreeThemAll
    ---
    ژێرنووسی ڤیدیۆو ڕوونکردنەوەی ڤیدیۆیی بە کوردی:
    cptik.org/vide...
    English video transcript and video descriptions: cptik.org/vide...
    موزیکی سکۆت بەکلی
    www.scottbuckley.com.au
    لێرەوە زیاتر بزانە و چالاکیەک بۆ ئاشتی بنوێنە:
    cptik.org

ความคิดเห็น •