لاس و خەزاڵ/ حوسێنی مەحموود شەشە

แชร์
ฝัง
  • เผยแพร่เมื่อ 3 ธ.ค. 2024
  • #لاس و #خەزاڵ
    لە باکووری شاری مەهاباد چۆمێکی جوان و خنجیلانە هەیە، وەک مار بە پێچ و لوول بە ناو شاردا ڕادەخوشێت ، لە زۆر جیگا لەبەر بێشەڵان و گەڵای پاراوی شەنگەبی، ئاوی ڕوونی چۆمەکە نابینی.
    ئۆسکار مان کە پیاوێکی تەبیات شاعیر و خاوەن زەوق و هەست بووە ، لە بن ئەو دارانە و لە لێواری ئەو ڕووبارە ــ کە وێنەی ئاسمان لە ئاوەکەیدا دیارە ــ وێڕای مامۆستاکەی و میرزا ئەسکەندەر خەریکی پێداچوونەوەی ئەو ئەفسانە و بەیتانە بووە کە کۆی کردبوونەوە.
    مامی بەڕێزم بۆی دەگێڕامەوە و دەیگووت: وامان عادەت گرتبوو هەموو ڕۆژێ لە دەم چۆم و لەبن سێبەری شەنگە بییەک دادەنیشتین، ڕۆژێک ئۆسکار مان بە چیرۆکی هەستبزوێن و بەرزی ً لاس و خەزاڵ ً دا دەهاتەوە.
    گەییشتە ئەو جێیەی ً خەزاڵ ً بە هەزار نازونیمناز گازەندە لە ئاشقە شێتوشوورەکەی خۆی ً لاس ً دەکات. لاسی قارەمان و بەدەماریش ــ بە پاڕانەوەیێکی تێکەڵ بە داوای بەزەیی و بەخشین ــ وەڵامی خەزاڵ دەداتەوە؛ ئەوخەزاڵەی لەبەر جوانی چاو لە بەری هەڵنەدەهات، ئەوخەزاڵەی دەتگووت سوورەگوڵی ئاو لە بنە.
    سادەیی و ڕەسەنایەتی وشە و ڕستەکان ، خۆڕسکاوی و لێکولەباری بەندەکانی ناو بەیتەکە، ئەوەندە لە سەر ڕوحی ئەو ڕۆژهەڵاتناسەــ شارستانییە بێبەش لە سروشتەــ کاریگەر بوو، بەدەست خۆی نەبوو ، لەناکاو لەجێی خۆی هەستا و عەوداڵانە لە قەراغی چۆمەکە دەستی بە سەما و خۆبادان کرد و گوتی :
    کوردینە! ئێوە قەدری ئەو هەڵبەستانە نازانن، خوا دەزانێ نە ًشەکسپیر ً و نە ً دانتس ً و نە ً گۆتە ً و نە ًشیلێر ً و نە ً هوگۆ ً و نە ً لامارتین ً و نە ً پوشکین ً هیچیان هەڵبەستی وا جوان و ناسکیان نەخوڵقاندووە.
    نووسینی : محەممەدی قازی
    و. بۆ کوردی : م. حەسەنپوور
    گنجینە گرانبهای ادبیات کردی
    نامە هفتگی کوهستان شمارە ٦٤ دوشنبە ٢٤ تیر ١٣٢٥

ความคิดเห็น •