Hîn jî Maye - هێشتا ماویەتی - وردەکاریی گەڕانەوەی حیزبی بەعس

แชร์
ฝัง
  • เผยแพร่เมื่อ 16 ก.ย. 2024
  • هەر 10 ساڵ جارێک گورزێکی بەردەکوێ، شاری موسڵە، پایتەختی قووڵی سوننەی عێراق، ئەمە قسەیەکی باوی نێو مسڵاوییەکانە و تەواوکاری ئەم رستەیەش هەیە کە دەڵێن موسڵ جیاوازە "هەموو شەوێ کە دەخەوێن، رەنگە بەیانی هەستین حوکمێکی دیکە ببینین".
    چارەنووسی موسڵ، ئەو پرسیارەیە کە خەڵکی موسڵ خۆیان لە "وەڵامەکەی" دەدزنەوە.
    موسڵییەکان پێداگیری لەسەر ناسنامەی مەزهەبی سوننە دەکەن لە ئاینی ئیسلامدا، بەڵام شیعەکانی موسڵ ئێستا قسەیەکی دیکە دەکەن پێچەوانەی سوننەکانە، سوننە دەڵێن 95٪ی موسڵ مەزهەبەکەی سوننەیە و شیعەش دەڵێن "تەنیا شیعە 20٪ و ئەمە جگە لە کرستیان و ئێزدی و پێکهاتەکانی دیکەی ئاینی نێو موسڵ!".
    وێنەی سەرکردەکان و سۆمبۆلەکانی شیعەی عێراق لەنێو موسڵ لە زۆربەی شەقامەکان دەبینرێت.
    هەموو سنووری جوگرافی موسڵ لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەردوو پارێزگای (هەولێر و دهۆک) لە مەخموورەوە تاوەکو دەگەیە حەمدانییە و بەرتەڵە و فازڵییە و باشیک، نەوەران، تلکێف و بادۆش، تاوەکو دەگەیە ناوچەی رەشیدییە، کە لە موسڵ دەردەچی بو دهۆک لەلایەن هێزی حەشدی شەعبییەوە کۆنترولکراوە.
    سەرکردەکانی حەشدی شەعبی دەڵێن "هیچ هێزێک جارێکی دیکە ناتوانن دەست بو موسڵ بەرن".
    لە هەر کام رێگای سەرەکی بچییە نێو موسڵ، (رێگای بەغدا، فرۆکەخانە، رێگای هەولێر، دهۆک...) هێشتا ئاسەواری شەڕی داعش بەباشی دەبینرێت، وا هەست دەکەی کەمێک پێش ئێستا شەڕێکی زۆر قورس لێرە کراوە. باڵەخانی رۆخاو، شوێنی گولەی دۆشکەی 12 ملیمی لە دیواری خانووەکان بەئاشکرا دیارن.
    دیمەنی دووەمی شارەکە شەقامە سەرەکییەکانی نێو شار زۆربەیان نوێژەنکراون و نوێن، بەرزە پرد و پردی پەڕینەوەی باشی تێیدا دروستکراوە، شەقامەکانی (زانکۆ، زهۆر و جەمیلە) بازاڕی رێکن لە چاو شەقامەکانی دیکەی موسڵ کە هێشتا ناڕێکی پێوە دیارە، نەبی یونس هەر وەک خۆیەتی پڕ قەرەباڵغترین بازاری میللی نێو موسڵە.
    گەڕانەوەی بەعس بو موسڵ یان بەناوێکی دیکە و هەمان بیرکردنەوە، قسەیەکی گەرمی نێو موسڵە. هەندێک دەڵێن بەعسی نەماون و کۆژراون و پیربوونە، هەندێکیش دەڵێن نا شانەی نوێ دروست بوونە. رەنگە بگەڕێنەوە.
    ماوەی یەک هەفتە بو تۆمارکردنی بەڕنامەی (هێشتا ماوییەتی) تۆڕی میدیایی رووداو لە موسڵ بوین، لەهەر کەسێ نێو خەڵکی موسڵ بپرسی، دۆخی موسڵ چۆنە؟ تەنیا یەک وەڵام وەردەگری، ئەویش (هیچ کاتێک هیندەی ئێستا ئاسایش تییدا بەرقەرار نییە، کەس هیچت پێ نالێت و ئاوەدانی هەیە و ئەمەش وایکردووە کە عەقارات لە موسڵ بفڕێت!"
    ئەوەی لە موسڵ-م بینی، لەو ماوەی لە موسڵ و لەو دیمەنانەی تۆمارکراون بو بەڕنامەکە، کەسم نەبینی "پێ بکەنێت".
    رووباری دیجلە موسڵی بەسەر بەشی راست و بەشی چەپی دابەشکردووە.
    ئاوەدانی زیاتر لە بەشی چەپی موسڵ کراوە، ىاڵەخانەی سەرەکی حکومەت وەک شوێنی پارێزگار و ئەنجوومەنی پارێزگا هەر لەلای چەپی موسڵدان، چیشخانە و هۆتێلەکان کە خەڵک روویان تێدەکات هەر لە لای چەپی موسڵە.
    لای راستی موسڵ گۆرزی گەورەی شەڕی رزگارکردنی موسڵ لە دەست داعش بەرکەوتووە، موسڵی کۆن ماڵەکان بێ ژیان ماون، ئێستا کاری تێدا دەکرێ بو دەرخستنی تەرمەکانی شەڕی پێش هەشت ساڵ.
    دەچمە موسڵ، ئەو شارەی 10 ساڵ لەمەوپێش بووە کانگای دروستبوونی خەلافەتی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق، ناسراو بە داعش.
    لە هەر رێگەیەکەوە بچیتە نێو موسڵ، وا هەست دەکەی بەرەو کەربەلا و نەجەف دەڕۆیت. وێنە و دیمەنی سیمبوڵەکانی شیعەی عێراق، شەقامەکانی ئەو شارەی داپۆشیون.
    10/6/2014 لە چەند کاژێرێکی کەمدا، موسڵ، پایتەختی سوننە و دووەم گەورەترین شاری عێراق، کەوتە دەست داعش. حوکمی داعش نزیکەی چوار ساڵی خایاند.
    عادل کەشموڵ باسی ئەو ساتە دەکات، کە ئەبوبەکر بەغدادی لەنێو مزگەوتی نووری، خەلافەتی ئیسلامی راگەیاند.

ความคิดเห็น • 38

  • @husennawzad5886
    @husennawzad5886 3 หลายเดือนก่อน +4

    دەستان خۆش هەربژین تکایە بابەردەوام بێت ئەم بەرنامەیە

    • @EVIN_BADINE
      @EVIN_BADINE 3 หลายเดือนก่อน +1

      کۆیله خۆفرۆت مه سینه هه لگرا بارزانی خائینێ مه زن تفوووووو بینامیس

  • @user-bl1oe6bi9k
    @user-bl1oe6bi9k 3 หลายเดือนก่อน +6

    ئه م به رنامه تان خوش بوو به ساقه تان بم به ش شتيوا دانين

    • @EVIN_BADINE
      @EVIN_BADINE 3 หลายเดือนก่อน +1

      کۆیله خۆفرۆت مه سینه هه لگرا بارزانی خائینێ مه زن تفوووووو بینامیس

    • @RabarJabary
      @RabarJabary 2 หลายเดือนก่อน

      بۆ قسەی پێئەڵێی فەقیرە چی وتوە😂💔​@@EVIN_BADINE

  • @shalawali3013
    @shalawali3013 3 หลายเดือนก่อน +1

    جەنابی کاک هێڤدار ئاغاکانت لە هەولێر هەرچی کۆنە بەعسی و ئەنفاچی و تکریتی و موسڵاوی و حەویجەیی ئەوانەی چاویان سورە بە خوێنی کورد لە هەولێر ئەژین خانوو شوقەو ڤێلاو باخی جوانیان هەیە ، ئەوە باسی کۆنە مستەشارە مارە نوستووەکان ناکەم لە هەر بارودۆخێکدا لە پشتەملەوە سەرت دەبڕن

    • @hadiarefi9745
      @hadiarefi9745 หลายเดือนก่อน

      ئێستا جەنابی جاش سیغە بە چی تەنگاو بووی؟

  • @osterreich47
    @osterreich47 หลายเดือนก่อน

    شیعەی پیس ئەو شارە جوانەیان وێران کرد

  • @aldarjewhar1523
    @aldarjewhar1523 3 หลายเดือนก่อน

    ولله عاشت ايديكم ع هيج برنامج شغل بروفشنال صدك شي يخبل من ناحياة تصوير و مونتاج نتمنا منكم تستمرو اكتر عاشت روداو و هيفيدار احمد

    • @EVIN_BADINE
      @EVIN_BADINE 3 หลายเดือนก่อน +1

      کۆیله خۆفرۆت مه سینه هه لگرا بارزانی خائینێ مه زن تفوووووو بینامیس

  • @karzanmohammad93
    @karzanmohammad93 3 หลายเดือนก่อน

    دەستان خۆشبێت بەرنامەیەکی زۆر زۆر باش بوو بەڕاستی کوردستان و عێراق برایەتی و تێکەڵاویەکی زۆر باشیان پێکەوە هەیە هیوادارم ئەمە بەردەوام بێت و دایمە تەبابن بەیەکەوە

    • @EVIN_BADINE
      @EVIN_BADINE 3 หลายเดือนก่อน +1

      کۆیله خۆفرۆت مه سینه هه لگرا بارزانی خائینێ مه زن تفوووووو بینامیس

  • @saditk5859
    @saditk5859 3 หลายเดือนก่อน +1

    الله کورد بپاریزی

    • @EVIN_BADINE
      @EVIN_BADINE 3 หลายเดือนก่อน +1

      کۆیله خۆفرۆت مه سینه هه لگرا بارزانی خائینێ مه زن تفوووووو بینامیس

  • @ahmedsherzad3603
    @ahmedsherzad3603 3 หลายเดือนก่อน +4

    دەست خۆشیتان لێ دەکەم بەڕاستی لە فیلمێکی هۆڵیود چێژ بەخشتر بوو. ڕێک دەڵێی فیلمە

    • @EVIN_BADINE
      @EVIN_BADINE 3 หลายเดือนก่อน +1

      کۆیله خۆفرۆت مه سینه هه لگرا بارزانی خائینێ مه زن تفوووووو بینامیس

  • @ahmedsherzad3603
    @ahmedsherzad3603 3 หลายเดือนก่อน +4

    ❤ rudaw

    • @EVIN_BADINE
      @EVIN_BADINE 3 หลายเดือนก่อน +1

      کۆیله خۆفرۆت مه سینه هه لگرا بارزانی خائینێ مه زن تفوووووو بینامیس

  • @Dilan1D
    @Dilan1D 3 หลายเดือนก่อน +1

    Aw peshkash kara pewesti ba korseki kurdi haea 😂😂😂 .

  • @HawzhinAbbas-bj6ow
    @HawzhinAbbas-bj6ow 3 หลายเดือนก่อน

    له خه يالى حوشترى

  • @user-mi7tf2mc1h
    @user-mi7tf2mc1h 3 หลายเดือนก่อน

    بونى شه رى تايفى ليديت انشالله

    • @mrzrrixgaming2738
      @mrzrrixgaming2738 2 หลายเดือนก่อน

      آن شا للە روو نادات بەس شیعە لە حوکم لاجوایە زۆر جاک ئەبوو

  • @ismaelsaadullah3298
    @ismaelsaadullah3298 3 หลายเดือนก่อน

    دەست خوش کاک هێفیدار ئەحمەد بەرستی تو نمونەی هەمو کوردی

    • @EVIN_BADINE
      @EVIN_BADINE 3 หลายเดือนก่อน +1

      کۆیله خۆفرۆت مه سینه هه لگرا بارزانی خائینێ مه زن تفوووووو بینامیس

  • @alitaalll4070
    @alitaalll4070 3 หลายเดือนก่อน

  • @user-ng7ip7vi8x
    @user-ng7ip7vi8x 3 หลายเดือนก่อน

    باشە ، هێڤیدار بۆ پێی ناڵێیت ئەگەر کورد نەبێت کێ ئاوا دڵسۆزانە موسڵ ئاوەدان دەکاتەوە ؟؟
    خۆ کورد پارەی باوکی موسڵی نەدزیووە ، ئەی ئەوان بە زۆر ناڵێن ئێوە عێراقین !!!!

  • @SamanNzrari
    @SamanNzrari หลายเดือนก่อน

    پێش ٢٠١٤ هەمان شت ڕویدا لە موسڵ، بێزاری لە دەست شیعە وایکرد خەڵک پێشوازی لە داعش بکەن، ئێستاش دوایی داعش دووبارە خەڵک بێزارە دەبێت ئەو جارە پێشوازی لە چ هێزێک و ڕێکخراوێک بکەن؟

    • @osterreich47
      @osterreich47 หลายเดือนก่อน

      کەوتنی موسڵ پلان بو دانرابو بو لاوازکردنی سونە

    • @SamanNzrari
      @SamanNzrari หลายเดือนก่อน

      @@osterreich47 لە جیهانی سیاسەتدا هەموو ئەگەرێک کراوەیە، بۆیەشە کە دەڵێی کەوتنی موسڵ پلان بووە بۆ لاوازکردنی سوونە ئەگەرێکی بەهێزە، چونکە هەر ئەوکاتەی موسڵ کەوت یەکەم وڵات بە فەرمی بووە دووژمنی سەرەکی داعش ئەوا ئێرانی شیعە، لە دوایی ئەویش حەشدی وەعشی درووستکرا، ئێستا موسڵ نزیکەی سەدا ١٥ بۆ ٢٠ شیعەیە، زۆرینەکەش سوونەیە و باقی دیکەش ئاینەکانی ترن، بەڵام شیعە و حەشدی وەعشی حوکم دەکەن.
      ئێستاش هەوڵێکی تەواو هەیە لەلایەن هۆزەکانی سوونە بۆ درووستکردنی هەرێمێکی سوونە، ڕووداوە سەیرەکەش ئەوە بوو کەی سوونە وتی هەرێمی سونمان دەوێت، ڕاستەوخۆ هەواڵ بڵاوکرایەوە کە داعش دووبارە خۆیان ڕێک ئەخەنەوە و موسڵ و ناوچە سوونەکان ئەگرنوە هاوشێوەی ٢٠١٤ و ٢٠١٥!!!!!!

  • @nalpaerzkawloz7034
    @nalpaerzkawloz7034 3 หลายเดือนก่อน +1

    لەقوزی ژنی تۆبەم ئەوجا مەسعود بەرزانی ئەی ئەتانەوێت بەدەست ئەردۆغانو داعشو بەعسیەوەبێت لەشەرەفی مەسعود بەم ھێنانی داعش ڕاستەوخۆ بەسەرپەرشتی مەسعود بەرزانی بو ئێستەش ئەتانەوێت لەدوای داعش بەعسی بێتەوە

  • @Dilan1D
    @Dilan1D 3 หลายเดือนก่อน

    ميسلاويه كي ته حه يه عني جى .؟

    • @EVIN_BADINE
      @EVIN_BADINE 3 หลายเดือนก่อน +1

      کۆیله خۆفرۆت مه سینه هه لگرا بارزانی خائینێ مه زن تفوووووو بینامیس

  • @hadiarefi9745
    @hadiarefi9745 หลายเดือนก่อน

    شەنگالیشیان لەسەر حیسابی خۆیان(حەشد و جاش پەکەکە) کردە شیعە 😂
    ئەی پەکەکەی تیرۆریست تفففففووو

  • @welatperwer
    @welatperwer 3 หลายเดือนก่อน +1

    Hîn jî li bakur derketine. HDP Hüdapar pkk berdewamiya Baasê ne

  • @rrasgar
    @rrasgar 3 หลายเดือนก่อน

    السنة ربحوا يانصيب الحكم من الانكليز١٩٢١.
    والشيعة ربحوا يانصيب الحكم من الامريكان ٢٠٠٣.
    والكورد ينتظرون يانصيب الحكم من الصينيين ههههههه

    • @kemo4450
      @kemo4450 3 หลายเดือนก่อน

      هاي فايزين وهيج حالكم ؟الله يديمها لعد🤣

  • @EVIN_BADINE
    @EVIN_BADINE 3 หลายเดือนก่อน +1

    کۆیله خۆفرۆت مه سینه هه لگرا بارزانی خائینێ مه زن تفوووووو بینامیس