2+2=1 Qazi Muhammad (The Father of Kurds) His Speech at establishing Repulic of Kurdistan 22-1-1946
ฝัง
- เผยแพร่เมื่อ 10 ก.พ. 2025
- ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان ( کە دوژمنانی کورد تەسکی ئەکەنەوە بۆ کۆماری مەهاباد) ٢٢ـ١ـ١٩٤٧. لە هەموو کوردێکی تێگەیشتوو وە خۆشەویستانی قازی موحەممەد پیرۆز ئەکەین ...
داواکارین لە هەموو تاکێکی کورد پێشەوا قازی بکاتە سەرمەشقی کوردایەتی... لەوەوە فێربێت نەبێتە جاش و کۆیلەی دوژمن..!
وەسیەتنامەی قازی موحەممەد تان بیرئەخەینەوە :
بسم الله الرحمان الرحیم
ئەی برا و خوشکانێ کە مافتان پێشێلکراوە و ستەمتان لێ کراوە
من لەبەردەم مەرگدام، چەند ئامۆژگاریێکم بۆ ئێوە هەیە:
بیکەن بەخاتری خـــوا، لەمە زیاتر دوژمنایەتیی و دووبەرەکایەتی لەنێو یەکتردا مەکەن، یەکگر و پشتیوانی لەیەکتربکەن. بێهوودە و بەبەلاش خۆتان بە دوژمن مەفرۆشن، دوژمن سەبارەت بە ئێوە هیچ سۆز و نەرمییەکی نییە، هەر هەلێکی بۆ هەڵکەوێ خۆی لێتان نابورێت. دوژمنانی گەلی کورد زۆر ستەمکار و بێ ڕەحمن، یەکێتی و پشتگیری ڕەمزی سەرکەوتنی هەر میلەتێکە، لە غەیری ئەمەدا میلەت تێیائەچێ و پەرت ئەبێت و ئەبێتە ژێردەستە و دیلی دوژمن.
ئەی گەلی کــــورد! ئێوە هیچتان لە گەلانی تر کەمتر نییە، غیرەت و لێهاتووی ئێوە لەو میللەتانە زیاترە، کە دیلی دوژمنان بوون و ئازادبوون و یەکێتی و یەکپارچەیی خۆیان پیشاندا گەیشتن بە ڕزگاری.
ئـــازیزانم! فریوی دوژمن مەخۆن. دوژمنی کورد لەهەر ڕەنگ و تیرە و نەژادێک بێت، بێویژدانە و دەرهەق بە ئێوە بێ ڕەحمە. بەهۆی هەندێک کوردەوە هەندێکی تر لە بەین ئەبەن، دوژمنی ئێوە حەسوودە، بە فێڵ و تەڵەکە، ئێوە دژی یەکتر دەجوڵێنێ و بە کوشتنتان دەدا…!
من لەبەردەم مەرگدام تەنها لەبەر خاتری خودا ئامۆژگاریتان دەکەم، ئەوەی لە دەست و توانای من بوو بۆ گەلەکەم لە بەخشینی گیان و ماڵ و هەوڵ و تێکۆشان، درێغیم نەکرد..!
تکاتان لێدەکەم فریوی دوژمن مەخۆن بە سوێند و قورئانخوێندن و قەول و قەراریان پشت مەبەستن. چونکە دوژمن خواناناسێت…
من قەرار نەبوو بڕۆم و ئێوەش بەدوژمم بسپێرم😭
ڕەنگە لەدواشمەوە دوژمنان نەشرینم بکەن، وە ڕەنگە بڵێن بۆچی من (قازی موحەممەد) سەرنەکەوتم؟
لە وەڵامدا دەڵێم: سوێندبەخودا سەرکەوتووبوم!!! چ نیعمەتێکە و چ سەرکەوتنێک لەوە باڵاتر هەیە کەوا خەریکم گیان و ماڵ و سامانم لە ڕێی خوا و میللەت و نیشتیمانی خۆمدا دەبەخشم، باوەڕبکەن لە ناخی دڵمەوە ئارەزووی ئەم ڕۆژەم دەکرد.!
کوردستان هی تەواوی کوردانە، وەک خێزان وایە، کێ لە ئێوە پێی خۆشە دوژمن بێنێتە سەر ئەندامەکانی خێزانی..!
من بە نوسینی ئەم وەسیەتنامەیە تەمەنم کۆتایی دێت… ئەگەر منیش بەرپرسیارەتی گەورەم لەسەر شان نەئەبوو ئێستا وەک ئێوە لەناو خێزانی خۆمدا و لەخەوی شیریندا دەبووم.
وە شانازیش بەوە ئەکەم مافی هیچ کەسێکم نەخوارد، مافی هیچ کەسێکم لەگەرداندا نییە، بەڵام هەرکەس وا دابنێ کەم یا زۆر مافێکی لەگەردنمدایە، با مافی خۆی لە میراتگرانم وەربگرێت!!!
---
دوای ئەوە دوو ڕەکات نوێژی کرد و دوو کاتژمێر و نیو دوعای کرد بەسەربەرزیەوە بەرەو پەتی لەسێدارەدانەوە چوو و ڕێگەی نەدان چاوی ببەستن.
ووتی: ١- ئەمەوێت لەدوا ساتەکانم چاوم لەسەر گزنگی ئاسۆی نیشتیمانی خۆشەویست و دڵگیرم بێت ٢- ووتی: خائینەکان من شەرمەزاری نیشتیمان و ڕۆلەی کورد نیم تا چاوم ببەستن و سەرمشۆڕ بکەم…! بەڵکو لە خوێنی من سەدان قازی تر دروست ئەبێت..!
لە کاتژێر (٤)ی نیوە شەو لە ٣١-٣-١٩٤٧ کاری وەک باوکێک و سەرکردەیەک بەئەمانەت گەیاند..!
ڕوحت شاد ئەی باوکی کورد ( ١٨٩٣-١٩٤٧)
نوسینی: موحهممهد عهلی سهلمان
ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان ( کە دوژمنانی کورد تەسکی ئەکەنەوە بۆ کۆماری مەهاباد)٢٢-١-١٩٤٦ . لە هەموو کوردێکی تێگەیشتوو وە خۆشەویستانی قازی موحەممەد پیرۆز ئەکەین ...

Bi te em serbilind in rêberê me. Her tim em li ser rêya tene ❤
teqez divê em ji xwe şerm bikin, serokên me xwe ji bo miletê xwe feda dikin. lê em wan nas nakin❤❤
Ez gelek şanaz im ku me rêberekî wisa bedew û dilsoz hebû Xwedê ji te razî be. Elhamdulillah 🤲
Ez bi we re me, divê em serbilind bin ku rêberên me xwe ji bo miletê xwe feda dikin, Alhamdrulla ❤
قازی محەممەد لە دلی هەموو کوردیک دایە
دەست خۆش گوڵبرا
بە جاشی ئەزانم ئەوەی ڕەقی لەقازی بێت
یەکەم کۆمێنت🎉❤
rez w hurmatan haya kak Zana
دووەم کۆمێنت😅
rez w hurmatan haya kak Leon
شەهید بووە لەپێناوی بەرژەوەندی گشتی ملەتێ کوردستان خوای گەورە بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات
ان شاءالله پلەی شهیدی پێببەخشێ، هەموو کورد قەرداریەتی
3كومينت
rez w hurmatan haya kak Ali
Dusmeni bavo kalon na bi dosti lawo