وتارە بڵاونەکراوەکان |

แชร์
ฝัง
  • เผยแพร่เมื่อ 23 พ.ย. 2024

ความคิดเห็น • 2

  • @Kury_lawrane
    @Kury_lawrane 2 ปีที่แล้ว +1

    لَا إِلـٰهَ إِلَّا اللّٰه

  • @yakxwaparsty1
    @yakxwaparsty1 ปีที่แล้ว

    هۆکارەکان بۆ ئەوەی کە خاشع بیت لە نوێژەکەتدا:
    پێش هەموو شتێک ئیخلاصی نییەت بۆ الله تعالی، بزانی کە الله تعالی تۆی بۆ ئەو نوێژە دروست کردووە.
    وردبوونەوە لە نوێژەکەت، تەعظیمی خوای گەورە بکەیت، وابزانی لەم دنیایە هیچ شتێک نەماوە هەر ئەوەیە واتە تۆ وا بیربکەیتەوە کە ئەمە کۆتا نوێژە.
    عملاء هۆکار زۆر باسئەکەن لەوانە:
    تەدەبور و تێفکرین و فەهم و تێگەیشتنی ئەو هەموو شتانەی کە دەڵێیت لەکاتی نوێژدا یەک یەک بەدوایدا بڕۆیت:
    کاتێک کە تۆ ئەڵێیت [ الحمدلله رب العالمین]،حدیثەکەی موسلیم بێنە پێش چاوی خۆت کە ئەڵێ خوای تعالی ئەفەرموێت :(من نوێژم کرد بە دوو بەشەوە نیوەی بۆ من و نیوەی بۆ بەندەکەم) کە تۆ ئەڵێی الحمدلله رب العالمین ئەوا خوای تعالی ئەفەرموێ ئەوە بەندەکەم حەمدو سووپاسی منی کرد، واتە تۆ کە ئایەتەکە ئەخوێنیتەوە ئەوا ڕاستەوخۆ قسەی خوای تعالی بهێنەرەوە خەیاڵی خۆت کە ئەڵێ ئەوە بەندەکەم حەمدی منی کرد، ئالەو کاتەدا تۆ بە هەست بە خۆشیەک ئەکەیت کە خوای تعالی بەتۆ ئەڵێ [بەندەکەم] و تۆش سووپاسی ئەو خودایە ئەکەیت.
    کاتێک ئەڵێیت [الرحمن الرحیم] خوای تعالی دەفەرموێت (أثنا عليَّ عبدي]
    کاتێک دەڵێیت [ مالك یوم الدین] خوای تعالی دەفەرموێت ( مجَّدَني عَبدي] واتە بەندەکەم وتی مانەوە و بقاء هەر بۆ خوای تعالی‌ـیە، کە تۆ ئەڵێی مالك یوم الدین واتە لەو زیاتر مالك نییە مانەوە بۆ ئەوە و غەیری ئەو هەمووی ئەمرێت.
    کاتێک ئەڵێیت [ إیاك نعبد وإیاك نستعین ] خوای تعالی ئەڵێت ئەمە بۆ من ئیتر بەندەکەم هەرچی ئەڵێ ئەوە بۆ ئەوە (ولعبد ما سأل) تۆ لێرەدا داوای چی ئەکەی؟:
    [إهدنا الصراط المستقيم] یانی تۆ هەست بکە کە تۆ داوای صیڕاط‌ـی موستەقیم ئەکەی، ئینجا تەماشای ئەو هەستە بکە کە ئەچیتە ناو نوێژەکەتەوە، نوێژ خۆی واتە دوعاء لەزمانەوانیدا، ئەو کردەوە و وتانەی کە تۆ ئەیڵێی ئاوا بەو شێوەیە هێناتە پێش چاوی خۆت لەگەڵیا ڕۆیشتی و معایەشەت کرد، کە تۆ ئەڵێ خوایە ڕێگەی ڕاستم پیشان بە لە هەموو شێکدا، لە عەقیدەکەما لە عیبادەکەمدا لە ئەخلاق و سلوکەکەمدا، خوایە بمخەرە سەر ڕێگەی ئەو پێغەمبەرانە کە لە پێش هەموویانەوە پێغەمبەر محمد صلی الله علیه وسلم[ أولئك الذین انعم الله علیهم ....] ئائەمە بهێنە پێش چاوی خۆت، خشوعت بۆ دروست نابێت؟!!! خۆشەویستی نوێژەکەت بۆ دروست نابێت ؟؟؟!!.
    وا بزانی کە ئەمە کۆتا نوێژتە و ئیتر ئەمریت و نوێژی تر ناکەیت، جا ئەگەر لە ڕاستیدا وابێت تۆ چۆن نوێژ ئەکەیت؟یانی ئێستا بۆ نموونە بڵێن نوێژی عیشایە بڵێ کاکە ئەوە ئاخر نوێژەو ئەیکەیت و تەواو بزان چی داوا ئەکەی؟ ئەگەر لە حەقیقەتدا بڕۆیت لە گیراندا خۆت بۆ ناگیرێت وەکو ئەوە وایە پێت بڵێن ئێستا ئەمریت، جا ئەو بابەتانە بهێنیتە پێش چاوی خۆت خشوعت بۆدروست ئەبێت.
    یان بۆ نموونە تۆ ئەڵێیت [ سمع الله لمن حمده ] واتە خوا تعالی جوابی بەندەکەی خۆی ئەداتەوە کە حەمدی خوای تعالی ئەکات، تۆ لێرە دڵنیایی زیاترت بۆ دروست ئەبیت بە خوای تعالی.
    یان کە سوجدە ئەبەیت، کە پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم ئەفەرموێت نزیکترین حاڵەت کە بەندە لە خوای تعالی‌ـوە نزیکە ئەو کاتەیە کە سوجدەدایە، چۆن خشوعت بۆ دروست نابێت کە ئەم واتایانە لە خەیاڵتدابێت، بەڵام تۆ ئەگەر وەک کەڵەشێر بڕۆیت و هەر ئاگاشت لێ نەبێت کە تۆ لە سوجدەدایت ئەوە خشوعت نابێت یان کەمترە دەبێتەوە.
    [ قد أفلح المٶمنون ، الذین هم في صلاتهم خاشعون ]ٚ تۆ ئەگەر خشوعت نەبێت ئەوە ئەجری نوێژەکەت لێ کەم ئەبێتەوە واتە : [بە گوێرەی نەبوونی خشوعەکەیە.]
    مامۆستا کامەران کەریم رحمه الله