Dr Aras- دکتۆر ئاراس- گوڵەبەڕۆژە!!! ئەمانەت زانیوە و بە مشت دەیخۆی؟

แชร์
ฝัง
  • เผยแพร่เมื่อ 3 ต.ค. 2024
  • بڕگەیەکی بەرنامەی دکتۆر ئاراس تایبەتە بە سوودەکانی گوڵەبەڕۆژە و لەنێو ستۆدیۆ ''عەرەبانەیەک'' لە گوڵەبەڕۆژە دانراوە و دکتۆر ئاراس لەگەڵ میوانەکەی باسی دەکەن، میوانەکەشی دەڵێت: گوڵەبەڕۆژە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، پرۆتین و کانزاکان، بەڵام پێویستە رۆژانە مشتێکی لێ بخورێت.
    کاژین یونس، بەکالۆریۆس لە خۆراک، لەبارەی پێکهاتەی گوڵەبەرۆژەوە گوتی، گوڵەبەڕۆژە سەرچاوەیەکی باشی وزە و چەورییە سوودبەخشەکانە، هەروەها دەشڵێت: گوڵەبەڕۆژە زۆر بخورێت هەوکردن لە جەستەدا دروستدەکات.
    کاژین یونس دەشڵێت: باشترە گوڵەبەڕۆژە بە خوێ سوێر نەکرێت و زیادەڕەوی لە خواردنی گوڵەبەڕۆژەی سوێرکراو نەکرێت، چونکە دەشێت پەستانی خوێن بەرزبکاتەوە و زیپکەی پێست دروستبکات.
    بەشێکی بەرنامەکەش تایبەت بوو بە باسکردنی ئەو مەرجانەی ناو ئۆتۆمبێلە کە پێویستە لەسەر منداڵ جێبەجێبکرێن، پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵانیش دەڵێت: لەباوەش گرتنی منداڵ لەکاتی شۆفێری مەترسیدارە، چونکە ''منداڵ لەباوەش
    بگیرێت، رەنگە لەکاتی رووداودا تووشی خوێنبەربوونی مێشک ببێت''.
    دکتۆر عەبدولمەتین عەبدولرەحمان، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان گوتی، لەکاتی رووداوەکان مەترسیی لەسەر سەر و ملی منداڵ زۆرە، بۆیە بە پێویستی دەزانێت کە منداڵ تەنیا لە کوشنی پشتەوە دابندرێت.
    پسپۆڕەکەی منداڵان ئاشکراشی دەکات، ''منداڵ پێش 13 ساڵان لە پێشەوەی ئۆتۆمبێل دانەنیشێت و باشترە منداڵ لەسەر کوشنی تایبەتی خۆی دابندرێت''.دکتۆر عەبدولمەتین عەبدولرەحمان دەڵێت: ''منداڵی کەمتر لە دوو ساڵ رووی لەدواوەی کوشنی پشتەوە دابندرێت.

ความคิดเห็น • 55