ته‌فسیرى قورئانى پیرۆز - سوره‌تى ( النساء) - ئايەتی( 3 - 2)
ฝัง
- เผยแพร่เมื่อ 7 ก.พ. 2025
- زانستى ته‌فسیر به‌یه‌كێك له زانسته گرنگ وپڕ بایهخهكان داده‌نرێت كه به‌هۆیه‌وه مرۆڤ ده‌توانێت له قورئانى پیرۆز تێبگات و شارهزاببێت، ته‌فسیر له زمانه‌وانیدا به‌واتاى ڕوونكردنه‌وه‌و درێژه‌پێدان به باسێك دێت وتهفسیركردنى شتێك به‌واتاى خسته‌ڕوو وڕوونكردنهوهى ئه‌و شته دێت ،هه‌روه‌ها به واتاى ده‌رخستن و خستهڕووش دێت،
ته‌فسیر زانستێكه ڕێنمایت ده‌كات بۆ تێگه‌شتن له وته‌ى په‌روه‌ردگار له‌وه‌ى دایبه‌زاندۆته خواره‌وه بۆسه‌ر پێغه‌مبه‌رمان (صلى الله علیه وسلم ) واتاى وشه‌كان ڕوونده‌كاته‌وه‌و یارمه‌تیده‌ریشه بۆده‌رهێنانى حوكم وحیكمهتى ئایه‌ته‌كان، هه‌روه‌ها زانستى ته‌فسیر هۆكارى دابه‌زاندن و هاتنه خواره‌وه‌ى ئایه‌ته‌كان وهه‌روه‌ها ئایه‌تى ناسخ و مهنسوخیش ڕوونده‌كاته‌وه ، له‌م سۆنگه‌یه‌وه وبهلهبهرچاوگرتنى گرنگى ئه‌م پرس وبابه‌ته جه‌نابى م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم ده‌ستى كردووه به ته‌فسیركردنى قورئانى پیرۆز ولهسهرهتاى سوره‌تى (الفاتحة)وه ده‌ستى پێكردووه‌و ورده ورده له‌گه‌ڵیدا ده‌ڕوات ، هه‌رچه‌ند جه‌نابیان ته‌فسیرى هه‌موو قورئانى پیرۆزیان به‌نووسین كردووه‌و به‌نێوى ته‌فسیرى (ڕێبه‌ر) بڵاوى كردۆته‌وه ، ئێمه‌ش له‌م كه‌ناڵه‌وه ان شاءالله له‌به‌ره‌وه ڤیدۆكان داده‌گرین ، خواى گه‌وره پاداشتى هه‌مووان بداته‌وه.