تاوان و سزا - دۆستۆیڤسکى
ฝัง
- เผยแพร่เมื่อ 6 ม.ค. 2025
- instagram► / razakanraz
youtube ► / razakanraz
Facebook page► / razakanraz
Archive ►archive.org/de...
Telegram ► t.me/razakanraz
●▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬●
_
_
تکایە بۆ سودی زیاتر
لایکی بکەن
بۆ ههر رهخنهو پێشنیارێک له كۆمێنت بۆمان بنووسن
گهر سهبسكراپی كهنالهكهت نهكردووه لهگهڵمان بهژداره و سەبسکرایبمان بکەن
بەهۆی ئێوەوە بەردەوامین!
●▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬●
تاوان و سزا
دۆستۆیڤسکى
وەرگێڕانی؛ کەیوان هەورامی
خوێندنەوەی: ساچان
واى دانێی من خۆبەشتزان و بەخیل و چەپەڵم و گیانیشم پڕە لە ڕق و کینە و... بە جۆرێ لە جۆرەکانیش شێتییەتى لە خوێنمدایە! لێگەڕێ هەرچى هەیە و نییە لە یەک شوێندا بیخەمە ڕوو! ماوەیەکە قسەى شێتییەتى کەوتووەتە دەمیان و خۆم چاک ئاگادارم! ئێستە پێم گوتى کە نەمتوانى خەرجیی خوێندن و زانکۆکەم دەربێنم. وەلێ دەزانى، بۆى هەبوو هەر بە ڕاستیش بتوانم دەستەبەرى بکەم؟ دایکى داماویشم مانگانەکەى بۆ دەناردم. خۆشم دەمتوانى پارەى خواردەمەنى و پێڵاو و جلوبەرگەکەم دەربێنم. ئەرێ، دەکرا! وانەى تایبەتی هەبوو کە یەکى نیو ڕۆبڵی تێدا بوو. ڕازومیخینیش خەریکى ئەمەیە خۆ! بەس من نەمویست ئەو کارە بکەم، هەمووشى لەبەر بوودەڵەیی خۆم... بەڵێ، هیچ شتێ لەمە باشتر ناتوانێ وەسفى بکا: بوودەڵەیی ڕووت! پاشان، وەک جاڵجاڵۆکەیەک بە تەون دەورى خۆمم تەنى! خۆ تۆ کونەمشکەکەى منت دیوە... دەتزانى ژوورێکى تاریک و تەسک بە بنمیچێکى نزمەوە بەرەبەرە ڕۆح و مێشکى مرۆڤ دەخوا؟ ئاخ، چەندە ڕقم لەو کونەمشکە بوو، کەچى ئامادەش نەبووم لێى بێمە دەر! ئەمەش هەمووى دەسئەنقەست بوو! شەو و ڕۆژم لەو کونەدا بەسەر دەبرد، نە ئیشێکم دەکرد و نە ئیشتیهاشم بۆ خواردنى شتێ هەبوو. تەنیا لەوێ تەخت بۆى ڕاکشابووم. ئەگەر ناستاسیا پارووەنانێکى بۆ بهێنابام دەمخوارد؛ دەنا بە درێژایی ڕۆژ بە برسییەتى دەمامەوە. شەوانەش مۆم و چرام نەبوو و لە تاریکیدا دەخەوتم، چونکە ئامادە نەبووم تەنانەت جووڵەیەکیش بکەم و پارەى مۆمەکەم دەربێنم! دەبوو خەریکى خوێندنەکەم بم، بەس تەنانەت کتێبەکانیشمم فرۆشتبوون! ئێستەش یەک پەنجە تۆز نیشتووەتە سەر مێز و پەڕە و دەفتەرچەکانم. من زیاتر حەزم دەکرد تەخت بۆى ڕاکشێم و تەنیا و تەنیا خەریکى بیرکردنەوە بم... هەر وا خەریکى بیرکردنەوە بووم. هەموو جۆرە وەهم و خەیاڵاتێکیش بە مێشکمدا دەهات... نا، خۆ بەم جۆرە نەبوو! هەمدیسان خەریکى قسەى بێسەروبەرم و نەمتوانى بە چاکى باسى کەم! مەسەلەکە ئەوە بوو کە ئەوسا هەر وا لە خۆمم دەپرسى من بۆچى ئەوەندە نەفامم کە لە کاتێکدا ئەوانى دی کۆمەڵێک دەبەنگن و منیش وا نەفامییەکەیان دەبینم، ئەى بۆ هەر نامەوێ واز لە گەمژەیی بێنم و بە ژیرى و زیرەکییەکى زیاترەوە هەنگاو بنێم؟ دواتریش تێگەیشتم کە ئەگەر هەر وا بەدیار ژیربوونى ئەوانى ترەوە دانیشی، تەمەنت بەفیڕۆ دەچێ... جا تێگەیشتم کە هەر لە بنەڕەتەوە وەها شتێ نەکردەیە و خەڵکى ناگۆڕێن، هیچ کەسێ نەیتوانیوە ئەوان بگۆڕێ و ئەوەش ناهێنێ کاتى پێوە بکوژی! ئەرێ، وایە! ئەمە یاساى سرووشتى مرۆڤە، سۆنیا... یاسایە! ئێستەش چاک دەزانم هەر ئەوەندە بەسە کە ڕۆح و زەینت بەهێز بن تا بتوانى بیانبەزێنى! کێ بوێرە، هەر ئەو کاکە و سەروەرە! ئەو کەسە دەکەنە یاسادانەرى خۆیان، کە حسێب بۆ مرۆڤایەتى ناکا. دایمەش ئەو کەسە لەسەر هەقە کە زات و بوێریی زیاترە! لەوەتى دونیا دونیایە هەر وا بووە! مەگەر کەسێک کوێر بێ ئەم شتانە نەبینێ.